پێمان خۆشبێت یان نا، مایکرۆسۆفت ئۆفیس بە باشترین و ستانداردترین کەشکۆڵی نەرمەکاڵای ناو نوسینگە دادەندرێت، هەم لە دام و دەزگا حکومییەکان هەمیش لە ناوەندە پەروەردەیی و ئەکادیمییەکاندا. بۆیە هەموو جیگرەوەکانی تری مایکرۆسۆفت ئۆفیس لەسەر لینەکس بە دژی دادەندرێن و پێوانەکردنیان دەکەوێتەوە سەر ئەوەی تا چەند فایلی مایکرۆسۆفت دەکەنەوە و مامەڵەیان لەگەڵدا دەکەن.

وەکو بەکارهێنەرێکی لینەکس، ئەمڕۆ دەتوانیت چەند جێگرەوەیەکی مایکرۆسۆفت ئۆفیس دابگریت و بەخۆڕایی دایان بمەزرێنیت کە ڕێگەت دەدەن بۆ کردنەوە، دەستکاریکردنی و دروستکردنی فایلی مایکرۆسۆفت ئۆفیس.

پێنج باشترینەکان بریتیین لە: 

  • LibreOffice
  • WPS Office
  • Apache OpenOffice
  • ONLYOFFICE
  • SoftMaker FreeOffice

من لەم بابەتەمدا، تەنها باسی لیبرە ئۆفیس – LibreOffice دەکەم.

لیبرە-ئۆفیس بە ناسراوترین جێگرەوەی مایکرۆسۆفت ئۆفیس داندراوە کە سەرەتا وەکو پەلێکی OpenOffice.org لە ساڵی 2011 هاتە کایەوە. لیبرە هەمیشە بانگێشتی گەشەپێدەران لە هەموو جیهانەوە دەکات بۆ ئەوەی هەموو یەکەوە شتێکی نایاب بنیاد بنێن و خۆڕایی بێت.

لیبرە ئەم نەرمەکاڵایانە لەخۆ دەگرێت:

  • نووسەر – Writer: ئەمە هاوتای MS Office Wordـە، کە دەتوانیت لە ناویدا لە پەراگرافێکەوە تا ڕۆمانێک بنووسیت، و زۆرینەی تایبەتمەندییەکانی (word)ـی مایکرۆسۆفتی لەخۆ گرتووە.
  • بژمێر – Calc: نەرمەکاڵای سپرێدشیتە کە کۆمەڵێک تایبەتمەندی پرۆفێشناڵی هەیە، لەوانە؛ پاڵپشتی فرە-بەکارهێنەر و کارکردن لەگەڵ بنکەزانیارییەکانی کۆمپانیاکان.
  • ئیمپریس – Impress: ئەمەش وەکو پاوەرپۆینت کار دەکات و فایلەکانی ئەویش دەکاتەوە و دەتوانیت بە ئارەزووی خۆت دەستکاریان بکەیت.
  • بکێشە – Draw: ئەمەش توڵی کێشانی نەخشە و خشتە و چارت و دایەگرامە.
  • بیرکاری – Math: ئەمەش نەرمەکاڵایەکە کە دەتوانیت هاوکێشەی بیرکاری پێ بنووسیت، هەروەها دەتوانیت تێکهەڵکێشانی پێ بکەیت لەگەڵ نەرمەکاڵاکانی تری لیبرە.
  • بنچینە – Base: ئەمەش وەکو ئەکسێس دەتوانیت بنکەزانیاری پێ دروست بکەیت بە هەبوونی پاڵپشتییەکی سەرەکی و سروشتی بۆ MySQL/MariaDB, Adabas D, MS Access, و PostgreSQL.

لەوانەیە ڕوکاری لیبرە زۆر جوان و تازە نەبێت و نزیك بێت لە ڕوکاری مایکرۆسفت ئۆفیسی 2013، بەڵام گوێی پێ مەدە، لە یادت بێت ئەمە خۆراییە و کۆمەڵگە بۆتی دروست کردووە.

تان و پۆ:

  • خۆڕاییە و سەرچاوە کراوەیە
  • بەتەواوی کارەکانی دەکات و بێ کێشەیە
  • هیچ کێشەیەکی لەگەڵ فایلەکانی مایکرۆسۆفت ئۆفیس نییە.
  • نەخشاندنەکەی کۆنە 🙁

ئاگا ئیسماعیل
ژمارەی بابەتەکان: 21

من ناوم (ئاگا)ـیە، دەرچووی کۆلێژی پەروەردە، بەشی زمانی ئینگلیزم لە زانکۆی کۆیە. مامۆستام و جار و باریش کاری وەرگێڕان دەکەم، زۆریشم ئارەزووی تەکنەلۆژیا و جیهانی سەرچاوە کراوە و لینوکس دەکەم. ئێستاش خوێندکاری ماستەرم لە زانکۆی وارشۆ (UW) 🐧. لێرە لە لینوکس بە کوردی، هەوڵدەدەم سەرچاوەی لینوکس بە زمانی کوردی زیاد بکەم و، خزمەتكی بچووکی زمان و ڕەوەندی کوردی بکەم.







linux.krd/?p=2678

QR Code For:  باشترین جێگرەوە بۆ مایکرۆسۆفت ئۆفیس لەسەر لینەکس

پێکردنی گڵۆپی پشت تەختەکلیل
2022/12/08

چاککردنەوەی گروب (GRUB) دوای نوێکردنەوەی ویندۆز
2022/11/24

ئایە لینوکس بژاردەیەکی دروستە؟
2022/10/20

کاراکردنی کردنەوەی قوفڵ بە دەموچاو (Face Unlock)
2022/10/13

چۆنێتی گەڕاندنەوەی زانیاری ونبوو و سڕاوەکان
2022/08/17

چۆنیەتی دامەزرندنی چوارچێوەی Ionic
2022/07/19

پەیوەندی بە لینوکسی ئۆبونتو لە ویندۆز١١
2022/06/07

دامەزراندنی وۆردپرێس لە سەر ویندۆز ١١
2022/06/04

دامەزراندنیphpMyAdminلەسەر ویندۆز١١
2022/06/03

نوێکارییەکانی ئوبونتوی ٢٢،٠٤
2022/04/19

بۆچی پێویستە واز لە ویندۆز بێنیت و لینوکس بەکار بهێنیت؟
2022/02/27

دەستپێگەیشتن بەSambaـی ئوبونتو لە ویندۆز١١
2021/09/07

دامەزراندنی OwnCloudلەسەر ویندۆز١١
2021/09/06

دامەزراندنی ژێرسیستەمی ویندۆز بۆ لینکوس
2021/09/05

دامەزراندنی ڕوومێزی”MATE” بۆ فری‌بی‌ئێس‌دی
2021/03/02