دامەزراندنی ژێرسیستەمی ویندۆز بۆ لینکوس

له‌لایه‌ن

لە

پێشەکی

لە ساڵی ٢٠١٧ مایکرۆسۆفتWSL (Windows Subsystem for Linux)خستە بەردەست بەڵام ، پاش ماوەیێکی کەم وشانی WSL2 کە بە گەشەپێدەران ڕێگەی دەدا لە ژینگەی گنو/لینوکس(GNU/Linux) سوود بگرن ، بێ ئەوە کە لە ماشینی خەیاڵی یان بووتێکی دیکە لە سەر ویندۆز کار بە گنو/ لینوکس بکەن. WSL2 کە وشانی نوێیە توانایی هەیە کە لە گەڵ سیستەم و گرافیکی سیستەم، واتە ئەندازیاری سیستەم، خۆی یەک بخات و ئازمونێکی جوانی کار پێکردن بە گنو/لینوکس دەخاتە بەردەست بەکارهێنەر

دامەزراندنی ژێر سیستەمی بۆ لینوکس لە ویندۆز ١١

بۆ جالاک کردنی WSL2 لە سەر ویندۆز ١١ ، سەرەتا Command Prompt دەکەینەوە ئەڵبەت بە ئاستی بەڕێوەبەر(administrator)؛ بۆ ئەم مەبەستە لە سەر Start کرتەیێك دەکین و دەنووسین Command Prompt . ئێستا کرتەی ڕاست دەکین لە سەر ئەپی Command Prompt ڕەستەی Run as administrator هەڵدەبژێرین.
کاتێک کە کونسول کرایەوە، فەرمانی خوارەوە بۆ دامەزراندنی ژێر سیستەم دەنووسین
wsl --install
چاوەڕوانی دامەزراندنی WSL دەبین. پاش دامەزراندن ئێوە ئەم پەیامە دەبینن کە دامەزراندن سەرکەوتوو بوو
Installing: Virtual Machine Platform
Virtual Machine Platform has been installed.
Installing: Windows Subsystem for Linux
Windows Subsystem for Linux has been installed.
Downloading: WSL Kernel
Installing: WSL Kernel
WSL Kernel has been installed.
Downloading: GUI App Support
Installing: GUI App Support
GUI App Support has been installed.
Downloading: Ubuntu
The requested operation is successful. Changes will not be effective until the system is rebooted.
ئێستا دەبێ کۆمپیوترەکەمان نوێ بکەینەوە(Restart) WSL دامەزراوە و ئامادەی ئیشکردنە بەڵام ئێوە دەبێ بەڕۆژی بکەنەوە بەم فەرمانە سادەی خوارەوە
wsl --update

دامەزراندنی دابەشکراوەیێکی لینوکسی تایبەت، لە سەر ویندۆزی ١١

کاتێک بە سەرکەوتوویی WSL دامەزرا ئێوە دەبێ دابەشکراوەیێکی لینوکس هەڵبژێرن. بۆ ئەمەش کە بزانن چەندە دابەشکراوە ئامادەیە بۆ دامەزراندن و پێرستەکەیان ببینن ئەم فەرمانە سادەیە بنووسن:
wsl --list --online
دەرئەنجامی ئەم فەرمانە ئەوەیە کە، ئێوە پێرستێک لە دابەشکراوەکانی لینوکس بۆ دامەزراندن دەبینن:
NAME            FRIENDLY NAME
Ubuntu          Ubuntu
Debian          Debian GNU/Linux
kali-linux      Kali Linux Rolling
openSUSE-42     openSUSE Leap 42
SLES-12         SUSE Linux Enterprise Server v12
Ubuntu-16.04    Ubuntu 16.04 LTS
Ubuntu-18.04    Ubuntu 18.04 LTS
Ubuntu-20.04    Ubuntu 20.04 LTS
بۆ دامەزراندنی دابەشکراوەیێکی لینەکس لە پێرستەکەی سەرەوە بە سادەیی ئێمە فەرمانەکەی خواررەوە دەنووسین. بۆ نمونە بۆ دامەزراندنی Ubuntu 20.04 ئەم فەرمانە بەکار دەبەین :
wsl --install -d ubuntu-20.04
پاش دامەزراندن ئێوە، ئەم پەیامە دەبینن:
Downloading: Ubuntu 20.04 LTS
Installing: Ubuntu 20.04 LTS
Ubuntu 20.04 LTS has been installed.
Launching Ubuntu 20.04 LTS...
ئێوە دەتوانن کنسولی فەرمانی ئوبونتو ببینن بە وەردە زانیارییەکانیەوە
Installing, this may take a few minutes...
Please create a default UNIX user account. The username does not need to match your Windows username.
For more information visit: https://aka.ms/wslusers
Enter new UNIX username: Richard
New password:
Retype new password:
passwd: password updated successfully
Installation successful!
To run a command as administrator (user "root"), use "sudo <command>".
See "man sudo_root" for details.

Welcome to Ubuntu 20.04 LTS (GNU/Linux 4.4.0-22000-Microsoft x86_64)
کەمێ کێشە لە کاتی دامەزراندن دێنە پێش بەڵام چارە دەکرێن
wsl --set-default-version 1
bcdedit /set hypervisorlaunchtype auto start
 

سەرنجەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *