دامەزراندنی مێنیۆ بۆ پانێڵێ سەرەوە لە ئێلێمێنتری

له‌لایه‌ن

لە

لە لینوکسی ئێلێمێنتری ئەم تایبەتمەندییە کە کاتێک پەنجێرەیێک بکەیتەوە، هاوکات مینیۆکانیش لە شریتی سەرەوە وەک ئوبونتو دەرکەوەن نییە.زۆر کەس نەبوونی ئەم تواناییەی بە لاوازی ئێلێمێنتری ناساندووە ، بەڵام بە دوو فەرمانی سادە دەتوانین ئەم تایبەتمەندییانە زۆر بکەین.ئەم شێوازە زۆرتر لە سیستەمی کارپێکردنی IOS دەیبینین.یان لە لینوکسی ئوبونتو.بۆ وێنە لە سیستەمی کارپێکردنی ماک ئەم شێوازەمان لە مێنۆکان دا هەیە:

 

ئێستا تەرمیناڵ بکەرەوە ئینجا ئەم فەرمانانە بنووسە:

sudo add-apt-repository ppa:varlesh-l/test
sudo apt-get update
sudo apt-get install –reinstall wingpanel=0.3~r217-1 indicator-appmenu

ئێستا بەم مەسیرە بڕۆن(لەچەپەوە)

org > pantheon > desktop > wingpanel

مەسیرەکەی سەرەوە دەتوانن بە دامەزراندنی Dconf Tools لە ناوەندی نەرمەکالای ئێلێمێنتری(Software Center) کردار بکەن.

ئێستا لە سەر blacklist کرتە بکەن و ڕەستەی نێوی بکەن بەمە “[”]” .

ئێلێمێنتەری ریستارت بکەن یان لە ترمینال killall wingpanel ئەنجام بدە.

ئەمەش نمونە:

 

بۆ گەورەیی وێنەکان لە سەریان کرتە بکەن و چاو لە شریتی پانێل بکەن.

 


سەرنجەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *