نیشاندانی کەش و هەوا لە ترمیناڵی گنو/لینوکس

له‌لایه‌ن

لە

هەروا کە دەزانن ترمیناڵی گنو/لینوکس زۆر بەهێزە .تەنانەت چەند هەفتە پێش هەواڵێک بڵاو کرایەوە کە مایکرۆسۆفتیش گەرەکیەتی Bashی کێرنێڵی گنو/لینوکس بخاتە نێو DOSی ویندۆزەکەی…بۆ ئەم مەبەستەش لەگەڵ کۆمپانایای کۆنیکاڵ گرێبەستیان کرد.بەهەر حاڵ پێم خۆشە تواناییێکی خێرایی ئەم بەشە لە گنو/لینوکس-تان پێنیشان بدەم کە کەش وهەوای شارەکەتان لە ترمیناڵ دەردەخات.

مالپەڕی wttr.in کەش و هەواناسێک لەسەر بنەمای ترمیناڵە. curl کە ئەبزارێکی تایبەت بە ترمیناڵە بۆ گرتنی URLەکان دەتوانن فەرمانی پێبدەن.بۆ وێنە گەر کێرنێڵ یان دابەشکراوەیێک لە گنو لینوکس کار دەکەن دەتوانن ئەم فەرمانە بنوسن:

curl http://wttr.in/saghez

saghez(سەقز) ناوی شاری منە و زانیاری کەش و هەواکەی تا سێ ڕۆژ نیشاندەدات.


سەرنجەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *