دەربارەی وەشانە نوێیەکەی ElementaryOS!

له‌لایه‌ن

لە

(Loki – لۆکی) نوێترین وەشانی سیستەمە کارپێەری (elementary)یە لە ئێستادا. elementary سیستەمە کارپێکەرێکی سەرچاوە-کراوەیە و لەسەر لینێکس بنیاتنراوە، خاوەن دیزاینێکی ناوازەیە و بەجوانترین دابەشکراوی لینێکس دادەنرێت! وە هەروەها بە جێگرەوەی Windows و MacOSX دادەنرێت بۆ بەکارهێنەرانی لینێکس، چونکە خاوەن دیزاینێکی ناوازە و نزیکە لە هەردوو شێوازی Windows و MacOSX.

دوایین وەشان کە لە نیسانی ساڵی ٢٠١٥دا وەشێنرابوو، بە Freya بانگدەکرا، شایەنی باسە: وەشانی Freya نزیکەی ١.٢ ملیۆن جار لە ئینتەرنێتەوە داگیراوە.

لەم وەشانە نوێیەدا:

نزیکەی هەزار کێشەڵۆچکە کە تووشی بەکارهێنەران بووە چارەسەرکراوە، بۆ باشترکردنی بواری پاراستن و پتەوی و جێگیری.

هەروەها ئەم گرووپە لەکاردایە بۆ دەستەوەردان لە ئیشی سەرچاوە-کراوەیی. نزیکەی ٨،٧٠٠$یان لەماوەی گەشەپیدانی وەشانی Lokiدا بۆ پاداشتدانەوەی گەشەپێدەران تەرخانکردووە.

بەکورتی، ئەو شتانەی کە لەم وەشانە نوێیەدا زیادکراون یاخود پەرەیان سەندووە بریتین لە:

نیشاندەرەکان – Indicators:

نیشاندەرەکان: بریتین لە ئاگادارکەرەوەیەک کە کەوتوونەتە نێو بەشی میلکارەوە (Taskbar). بەکاردێن بۆ (بینینی ئاگادارییەکان، ئاڕاستەکردنی بەرز و نزمی دەنگ، نیشاندانی وایفای پەیوەندیپێکراو، نیشاندانی ڕێژەی پیل، شتی تر…)

نیشاندەری دەنگ – Audio:

نیشاندەری دەنگ دووبارە نەخشێنراوەتەوە و وێنۆچکەکان گەورەتر کراون، بەکارهێنەر ئاسانتر دەتوانێت کۆنتڕۆڵی دەنگ و ڤیدیۆی ناو نەرمەکاڵاکان لەوێوە بکات.

نیشاندەری ڕایەڵە – Network:

بەکارهێنەر دەتوانێت بە ئاسانی کارپێکەری ڕایەڵە چالاک یاخود ناچالاک بکات، هەروەها ئەو وایفایانەش پیشانی بەکارهێنەر دەدات کە لێیەوە نزیکن.

نیشاندەری Bluetooth:

نیشاندەری بلوتوز پیشانی بەکارهێنەر دەدات کە سیستەمەکە لەگەڵ کام ئامێردا پەیوەندی هەبووە و بە ئاسانی دەتوانێت پەیوەندی لەگەڵ هەرکامێکیان ببەستێت.

نیشاندەری پیل – Battery:

ئەم نیشاندەرە ڕێژەی پیلی ماوە و باری بارگاویکردنەوە و ئاگادارکردنەوەی بەکارهێنەر لە کەمی ڕێژەی پیل بە بەکارهێنەر پیشاندەدات.

نیشاندەری ئاگادارکەرەوەکان – Notification Center:

ناوەندی پێگەیشتن و نیشاندانی ئەو ئاگادارکەوانەیە کە هەم لە سیستەمەوە و هەم لە نەرمەکاڵاکانەوە سەرچاوە دەگرن.

نیشاندەری کات و بەروار:

ئەم بەشەش هەروەکوو ئەوانی تر دووبارە نەخشێنراوەتەوە و وێنۆچکەی (ئاڤاتار)ی بەکارهێنەر بە گەورەیی تێیدا پیشان دەدات و لەخوار ئەویشەوە زانیاری کات و بەروار بە شێوەیەکی جوان نەخشێنراوەتەوە و دانراوە.

لیستەی نەرمەکاڵاکان:

نیشاندەرێکی نایابی نەرمەکاڵاکانی نێو سیستەمە، هەروەک چۆن لە ویندۆوز و ماک و دابەشکراوەکانی تردا بوونیان هەیە. بەشێوەیەکی جوان نەخشێنراوەتەوە.

ڕوومێز:

ئامرازێکی نوێ بۆ چالاک کردن یاخود چالاکنەکردنی ئایکۆنەکانی بەشی خوارەوەی ڕوومێز (Dock) زیادکراوە.

بەشی ئاگادارکەرەوەکان:

ئامرازێک بۆ ڕێگەپێدان بەو نەرمەکاڵایانەی کە لە نیشاندەری ئاگادارکەرەوەکاندا دەردەکەون.

ماوس & تەچپاد:

نەخشەی ماوس & تەچپاد ئاسانکراوەتەوە و چەند ئامرازێکی نوێی بۆ زیاد کراوە، لەوانەش: زیادکردنی “کرتەی فیزیکی” بۆ تەچپادی لاپتۆپەکان، زیادکردنی شێوازی بەکارهێنانی تەچپاد بە ٢ پەنجەیی و ٣ پەنجەیی، زیاتر هەستیار کردنی تەچپاد.

ڕایەڵە:

ئامرازی ڕایەڵە و وایفای بەتەواوی نەخشێنراوەتەوە، هەموو ئامرازۆچکەیەک لەو بوارەدا بەدەست دێت : پەیوەندی کردن بە (VPN، پرۆکسی, وایەری تەل و بێ تەل).

هەژماری سەرهێڵییەکان:

وەشانی سەرەتایی هەژمارە سەرەکییەکان لە وەشاندندایە بۆ ئەم وەشانە نوێیەی elementaryOS, لە ئێستادا لەژێر گەشەپێداندایە و بەم زووانەش بەردەست دەبێت.

بڵاوکردنەوە – Sharing:

ئامرازێکی نوێی هاوبەشیکردنە کە بەهۆی Bluetooth و DLNAەوە بەکارهێنەر دەتوانێت بەهۆیەوە پەڕگە دەنگییەکانی نێو کۆمپیوتەرەکەی لەگەڵ تەلەڤیزیۆنەکەی هاوبەشی پێبکات.

چاودێری خێزانی:

ئەم تووڵە نوێیە چەندین ئامرازی دیاریکراو دەداتە بەرێوبەری سیستەمە کارپێکردنەکە، کە ئامرازەکان تایبەتن بۆ منداڵانن. ئامرازەکانی ( کاتی بەکارهێنان و نیشاندانی نەرمەکاڵاکان و ئینتەرنێت و . ..) بۆ بەڕێوبەری سیستەمە کارپێکردن دابین دەکات، تاوەکوو منداڵەکەی بەدووربگرێت لە سیستەمی ژیانی ناڕێکوپێک.

دەستپێگەیشتنی گشتی:

دووبارە نەخشێنراوەتەوە و وێنۆچکەکان گەورەتر کراون.

چاکسازییەکانی زمان-کیبۆرد:

کە بە گەورەترین چاکسازی دادەنرێت لەچاو چاکسازییەکانی تردا، ئەویش زیادکردنی زمانە بیانییەکانی تر بۆ تەختەکیل.

شاشەگر – Screenshot:

ئامرازێکی ناوازەیە، کە زیاتر پەرەیپێدراوە و بەکارهێنەر دەتوانێ لەدوای گرتنی شاشەکەدا، ڕاستەوخۆ دەق لەسەر وێنە گیراوەکە بنووسێت.

وێبگەڕێکی نوێ:

بۆ ئەم وەشانە نوێیە، گرووپەکە هەستاون بە کڕینەوەی وێبگەڕێکی خێرا ناوازە بەناوی Epiphany, کە هەمان ناوکەوێبی وێبگەڕی بەناوبانگی سەفاری هەیە و خێرایی و پاراستن و جێگیری بۆ بەکارهێنەر بەردەست دەخات.

پۆستی ئەلیکترۆنی:

نوێکردنەوەی نەخشە، وێنۆچکە، چاکسازی لە نووسینی پۆست، باشتر کارکردن لەگەڵ هەژمارە سەرهێڵییەکان.

پەڕگەکان:

جێگیری و سەقامی پەڕگەکان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادکراوە، کە لە ئێستادا پشتگیری زیاتر لە فۆڵدەرە ڕایەڵییەکان دەکات و دیاڵۆگ و شێوازی نیشاندانی خاسیەتەکانی پەڕگە نوێکراوەتەوە و ڕێکخستنی بۆشایی دیسکەکان چاکتر کراوە.

Terminal – تێرمیناڵ:

ڤیدیۆکان:

چاکسازی لە بەشی کارکردنی بەکۆمەڵی ڤیدیۆکاندا کراوە.

دەنگ:

چارەسەرکردنی چەند کێشەیەکی بچووک، زیاد کردنی چاکسازی ڕادیۆ و دراگ و درۆپ.

Calendar:

بەشێوەیەکی بەرچاو نوێکراوەتەوە، تەنها بە نووسینی تایتڵی بۆنەکە، خۆکارانە بەرواری ئەو ڕۆژەت پیدەدات کە ئەو بۆنەیەی تێدایە.

کۆگایەکی نوێی نەرمەکاڵاکان:

AppCenter نەرمەکاڵایەکی نوێی وەشانی Lokiیە، کە بەکارهێنەر دەتوانێت نەرمەکاڵاکنی لایەنی سێیەم لەڕێی ئەم ئامرازەوە دابگرێت.

پشتگیری کردن لە ڕەقەکاڵا:

هەروەکوو دیارە کە لە وەشانی پێشوودا کێشەی سەپۆرتی ڕەقەکاڵا کێشەیەکی باو بوو، هەر بۆیە ئەم وەشانە نوێیە بە ناوکی لینێکس ٤.٤ کاردەکات، کە پشتگیرییەکی باشتر بۆ ڕەقەکاڵاکان دابینکراوە، پشتگیری هەریەک لە گرافیک کارد و ڕێکخەر و ئەوانی تریش دەکات.

پاراستن & تایبەتێتی:

گرووپی گەشەپێدەرانی Elementary هەردەم لەهەوڵی چاککردن و باشترکردنی ئاساییشی سیستەمەکەدا بوون، هەروەک دەزانین، کە لینێکس و دابەشکراوەکانی پارێزراوترین سیستەمە کارپێکردنن لەچاو ئەوانی تر..
لەم وەشانەدا، بەشی (دۆخی تایبەتێتی) زیادکراوە، کە پێشێ دەوترێت (Incognito Mode), ئەم دۆخە تەواوی سیستەمە کارپێکردنەکە دەگرێتەوە.

ئێستاش کاتی داگرتنی وەشانە نوێیەکەیە !

کرتە بکە بۆ چوونە نێو ماڵپەڕی فەرمی ElementaryOS

چۆنییەتی داگرتنی:

تەنها بە دانانی نرخی (سفر) لە لاکێشەی Customدا، دەتوانیت سیستەمە کارپێکردنەکە بە پاشگری .iso دابگریت.


سەرنجەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *