فێرێن دابەشکراوەیێکی گنو لینوکس لەسەر مینیت

فێرێن ئۆ ئێس (Feren OS)دابەشکراوەیێک کە دەتوانن تەواوی نیازەکەتان لەسەر سیستەمێکی کارپێکردن بەراوەردەبکەن. ئەم دابەشکراوە لەسەر لینوکسی مینیت (Mint Cinnamon) لەدایک بووە یان باش وایە بڵێن کە پەرەی سەندووە.فێرێن بۆ هەموو بەکارهێنەر بە هەر ئاستێک هەڵبژاردەیێکی نایابە.هەم لە دامەزراندنی ئەپەکان بە شێوازی پێشگریمان هەم لە زۆر ئەپی دیکە لەسەر ناوەندی نەرمەکالای لینوکس دەتوانن سوودی لێ بگرن.هەروا دەتوانن رووکارەکانی ماک ،ویندۆز ۱۰ و ئوبونتو و… بە چەن کرتە بگۆرن کە کارکردنەکەتان زۆر سادە دەکات.
۱- باشترین دیزاین
زۆر یەک لە بەکارهێنەران پێیان خۆشە کە ئازموونی ژینگەی ئوبونتو یان ویندۆز ۱۰ لە سەر رووکاری لینوکسەکەیان ببێت ،زۆر بەکارهیێەر لەم بوارە شارەزایی نییە بەڵام لە فێرێن ئێوە زۆر بە ئاسانی و خێرایی دەتوانن رووکارەکان یان ژینگەی ڕوومێزیەکەتان بگۆڕن.رووکارەکان و گرافیکی فێرێن بووەتە هۆکارێک بۆ ستایشی زۆر یەک لە بەکارهیێنەران.

 

۲- نەرمی کارپێکردن
لەم بوارە کە ئیمە دەتوانین رووکاری رومێزی بە سادەترین شێوەو بە هەڵبژاردەییکی زۆر بگۆڕین بەڕاستی فێرێن زۆر بە باشی کاری کردووە.لە بەشی Themer ئێوە بە چەند کرتە دەتوانن رووکاری تایبەت بە سەلیقەو خوازی خۆتان هەڵبژێرن و بیگۆڕن.

 

 

۳- کاربکەن بە ئامرازەکان
فێرێن وەک زۆربەی سیستەمی کارپێکردنی دیکە ئێوە دەتوانن دەستکاری فایلەکان بکەن هەروا لە سەر Phones, Tablets, USB, CDs بەڵام لەسەر چاپگەرەکان ئێوە باشترە کە درایڤەکان دامەزرێنن.هەر وەک سیستەمی ماک و ویندۆز دەتوانن فایلەکان ببینن لە نێو کامێرا یان فلاشەکەتان و گۆڕانکاری ئەنجام بدەن و پاشکەوتی بکەن.

 

۴- کارکردنی باشتر بە وێبگەرەکان
ئێستا زۆرتری بەکارهێنەران دەبێت بە تۆڕی ئینتێرنێت پەیوەند بگرن.لە فێرێن ئەم کارە لە سەر وێبگەرەکان زۆر بە خێرایی و چاکسازی زۆری لێ بووە.لە زۆربەی دابەشکراوەکانی لینوکس ئێوە فایرفۆکستان هەیە کە بە شێوازی پێشگریمان دامەزراوە.لە فێرێنیش ئێوە دەتوانن فایرفۆکسیکی خێرا بۆ گەڕان لە نێو ماڵپەرەکانی ئینتەرنێت ببینن.

 

۵- نەرمەکالای ئۆفیس
نەرمەکالاکانی بەتایبەت و سەرچاوەکراوە بۆ ئۆفیس بە شێوازی پێشگریمان دامەزراوە.یەکێک لە نەرمەکالاکانی ئۆفیس کە بە شێوازی سەرچاوەکراوە هەیە WPS Officeـە کە ئێوە دەتوانن لە نێو ئەم سیستەمی کارپێکردنە بیبینن .هەروا ئەم ئۆفیسە لە سەر ئەندرۆیدیش هەیە.WPS Office زۆرتر لەگەڵ فێرێن هاورێیەتی هەیە.هەروا دەتوانن داکۆمینت لەسەر پاورپۆینت.ئێکسێڵ و… درووستبکەن.دەتوانن ئێوەی ئازیز لە نەرمەکالای PlayOnLinux بۆ دامەزراندنی ئۆفیسی دیکە وەک ئۆفیسی مایکرۆسۆفتیش سوود بگرن.

 

۶- ناوەندی نەرمەکالا
ناوەندی نەرمەکالا کە زۆر یەک لە نەرمەکالاکانی گنو لەنێو خۆی خستووە دەتوانن لەسەر سیستەمی کارپێکردنی فێرێن بیبینن.هاوپۆلەکان باشتر دابین کراوەن ئینجا ئیتر بەکارهێنەر گڕان لە نێو مالپەری GNOME Software بەجێ دێڵێت.

 

۷-چاودیری کەش و هەوا بە کرتەیێک
دابەشکراوەی فێرێن زۆر بە قەشەنگی و جوانی کەش وهەوا بگونجێنێت بۆ بەکارهێنەران .بەکارهێنەر تەنها نێوی وەڵاتەکەی دەنووسێت ئینجا زۆر بە جوانی کەش و هەوا لە ڕۆژ و هەفتە چاودێری دەکات.هەم بە شێوازی پەنجێرە هەم بە شێوازی شریتی ئاگاداری دەتوانێت کەش و هەوا ببینێت.

 

۸- بۆ یاری کردن و تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان
لە پەیامنێری فەیسبوک بیگرە تا تێلێگرام گشتی لە خۆی لە نێو پەنجێرەیێک دابین کردووە . هەروا دەتوانی گەر خولیای یاریت زۆر یاری دابگریت و لە کاتی پشوو دان کایەیان پێبکەی.بۆ ئەم مەبەستە فێرێن لە Steam سوود دەگرێت کە بەکارهێنەر ڕادەکێشێت بۆ یاریکردن لەسەر دێسکتۆپ.
۹- رەقساندنی ڕووکارەکان
ئازیازان گەر پێتان خۆشە رووکاری ویندۆز۱۰و هەم رووکاری ماکتان بێت فێرێن زۆر بە باشی کاری کردووە.ئەم ئاواتە لە فێرێن زۆر بە ئاسانی بەدی دەکرێت.هەروا فێرێن زۆر ئامرازی داناوە کە بتوانی نەرمەکالاکانی ویندۆز لە سەر فێرێن دامەزرێنیو کاریان پێبکەی.

 

۱۰-بۆ فیرگەکان
بەڕاستی کاتیک ئێوە بەرێوەبەری بەشی ئایتی فیرگە بن زۆر دژوارە کە هەمیشە کێشەکانتان چارەسەر بکەن.فێرێن زۆر بە ئاسانی هەم دەتوانێت ئاستی دەستپیگەیشتنی بەکارهێنەران دابین بکات هەم بەرێوەبەر یارمەتی بدات بۆ بەهێزکردنی تۆڕی ناوخۆیی.بەرێوەبەری تۆڕ دەتوانێت بە چەند کرتە زۆر یەک لە نەرمەکالاکان بۆ فێرخوازان دابخات هەروا ئاگای لە ترافیک و کارکردنی بەکارهێنەران بێت.بۆ زانیاری زۆرتر لە بواری بەرێوەبردنی تۆر لە فێرگە لێرە کرتە بکە.

 

 

– شرۆڤە لەسەر کاناڵی یوتیوب(زمان ئینگلیسی)
– رێنمایی بەکارهێنەرانی ویندۆز بۆ فێرێن
– نەرمەکالاکانی دامەزراوە ئاسایشی فێرێن
– پەڕەی داگرتنی فێرێن ئۆ ئێس


سەرنجەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *