دابەشکراوەیێکی ئوبونتو بەناوی Ubuntu Kylin

ئوبونتو کە خۆی لە سەر بنەمای دێبیان درووستکرا لە نێو هۆگرانی لینوکس خۆی زۆر بەهێز نواند.هەر بۆیە زۆر دابەشکراوەی لێکەوتەوە.یەکێک لەو دابەشکراوانە ئوبونتوکیلینە(Ubuntu Kylin) کە لە لایەن گەشەپێدەرانی وەڵاتی چین بەرهەم هێنراوە.هەروا کە لەماڵپەڕی فەرمی نووسراوە سەرچاوەکراوەیەو لە دوو ئەندازیاری i386x86_64 پاڵپشتی دەکات. روخساری ڕوومێزیەکەی یونیتییە و بە شیوازی زیندو و دامەزراندنی دێسکتۆپ دەتوانی سوودی لێبگریت. لەم پارتیشینانە Btrfs, ext3, ext4, JFS, ReiserFS, XFS پاڵپشتی دەکات. دوایین وشانی تا رێکەوتی ۲۰۱۷-۰۷ پایدارە.

پەرەپێدەرانی زۆرتر هەوڵیان وابووە کە سیستەمێکی کارپێکردن درووستبکەن کە لە گەڵ کلتور و فەرهەنگی بەکارهێنەرێکی چینی بگونجێت.هەر بۆیە ئێمە Ubuntu Kylin دەبینین.

دەتوانین بڵێن کە گۆڕانکاری زۆری لە بەشی ناوەندی نەرمەکلاو گرافیک دراوە.هیوادارین ئێمەس ڕۆژێک سیستەمێکی دابەشکراوەی خۆماڵی لینوکسمان هەبێت.


سەرنجەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *