دابەشکراوەیێک بە ناوی “ماوی”

ماوی (MAUI) دابەشکراوەیێکی گنو لینوکسی کە لە سەر کوبونتو  پەرەی سەندووە. ئەم دابەشکراوە لە روومیزی KDE پلاسما سوودی گرتووە.لە رێکەوتی مانگی هەشتی ۲۰۱۶ ئەم گنو لینوکسە خۆی لە وەشانی Kubuntu دەدۆزێتەوە.ئەم دابەشکراوە زۆرتر جەختی لەسەر Firefox, Thunderbird یان VLC گرتووە و هەوڵی داوا فرەتر لەسەریان کار بکات. واتە میدیا و ئینتەرنیت و نامەنگاری.هەرچەند کە گنو لینوکسی ماوی ،کوبونتوو نییەو هەوڵی زۆی داوە کە بتوانێت بە بەرۆژکردنی پاکەتەکان و کانگاکانی نەرمەکالاو ئەپەکان خۆی بە جیاواز ڕابگرێت.

پێداویستیەکانی ئەم سیستەمی کارپێکردنە بریتیین لە :

-رێکخەر بە خێرایی ۱.۶-GHz

-ڕامی ۱ گیگابایت

-هارد بە قەبارەی ۱۵ گیگابایت

-کارتی گرافیکی ئینتێل GMA ۹۴۵

-کارتی گرافیکی ڤیدیۆ ۱۲۸ مێگابایت.

بۆ کارپێکردن و دامەزراندن لەسەر ماشینی خەیاڵی پێویست بە دابین کردنی ۱.۵ گیگابایتە.


سەرنجەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *