چۆنیەتی سڕینەوەی پاکەتەکان(PPA) لە ئوبونتو

پێشەکی:

سەرەتا PPA کورتکراوەی (Personal Package Archive)ـیە ، کە لەلایەن کەسانی شارەزا لە بواری جورواجۆر دیزاین دەکرێت.ئەم پاکەتانە بۆ دامەزراندنی نەرمەکالا یان ئەپی جیاواز لەسەر ئوبونتو و دابەشکراوەکانی دیکە بەکار دەبرێت.ئەم نەرمەکالانە دەتوانێت مەسرەفی ڕاژە یان خود یاری و شەخسی بێت کە بەکارهێنەر بە شێوازی نافەرمی دایدەمەزرێنێت.کێشەی ئەم نەرمەکالانە ئەوەیە کە زۆر جار بەرۆژ نابن هەر بۆیە کاتی وا هەیە کە کێشە لە سیستەم درووستدەکەن.یان کاتی وا هەیە کە بە هۆی بەڕۆژ بوون هاوئاهەنگ ناکرێت لەگەڵ سیستەمی کارپێکردنەکەمان.چارە چییە دەتوانین بیسڕینەوە.چۆن ؟ ئەم بابەتە لەسەر ئەمە دەدوێت.

لێرە بە چەندین رێگا دەتوانین کە پاکەتی نەرمەکالاکان PPA لە ئوبونتو بسڕینەوە.ئێوە دەتوانن لە پێرست و سەرچاوەی نەرمەکالاکان(Software Sources) ئەو پاکەتانە بسڕنەوە.واتە پاکەتەکانی apt لە سیستەمی کارپێکردن بسڕنەوە .بەیەکەوە ئەم رێگانە تاوتوێ دەکەین.

ریگای یەکەم

بچنە پەڕەی داش(dash) یان دوکمەی ویندۆز یان سوپێر لە سەر تەختەکلیلەکەتان لێبدەن.ئینجا ئەم وشەبنوسن Software Sources

 

لە پەنجێرەی سەرچاوەکانی نەرمەکالا (Software Sources) بڕۆن سەرخشتی  Other Software و ئەو نەرمەکالانەPPA هەڵبژێرن وئینجا لەسەر دوکمەی Removeکرتە بکەن.

رێگای دووهەم:

لەم رێگا ئێمە لە ڕووی ترمیناڵ کردار دەکەین.واتە بە فەرمانی سڕینەوە دەتوانی پاکەت بسڕینەوە.

sudo add-apt-repository –remove ppa:PPA_Name/ppa

لە فەرمانەکەی سەرەوە ئێوە بەجیگای PPA_Name دەبێت ناوەی پاکەتیPPA  دابنێن کە گەرەکتان بیسڕنەوە.

ریگای سێهەم

لێرە ئێوە پاکەتەکە لەرێگەی لیستی شوێنی پاشکەوت کردنی دامەزراندنی پاکەت، دسڕنەوە.پاکەتەکان لە کانگای سیستەم بەم جۆرە پاشکەوت دەکرێن PPA_Name.list .بەم فەرمانە تەواو پاکەتەکان لە کانگا دەردەکەوەن .

sudo ls /etc/apt/sources.list.d

بەم فەرمانە دەتوانن لە نێو ئەو پاکەتانە کە لە فەرمانەکەی سەرەوە پێرستان کردووە هەڵیبژێرن و بیسڕنەوە.

sudo rm -i /etc/apt/sources.list.d/PPA_Name.list
رێگای چوارەم :

سڕینەوە بە نەرمەکالای PPA-PURGE  لە ترمیناڵ.سەرەتا ئێمە دەبێت.گەر بە سێ شێوازەکەی سەرەوە وا بیر دەکەنەوە کە نەرمەکالا بە تەواوی سڕاوەتەوە ئەمە هەڵەیە .بەڵام بە فەرمانەکەی خوراوە پاش دامەزراندنی نەرمەکالای PPA-PURGE دەتوانین تەواوی وابەستەگانی نەرمەکالاش بسڕینەوە لە سیستەمی کارپیکردن.سەرەتە PPA-PURGE دادەمەزرێنین بە فەرمانی خوارەوە :

sudo apt-get install ppa-purge

بە ناونیشانی پاکەتەکە(URL) ئێوە دەتوانن لیستی پاکەتەکان لە کانگای پاکەتەکان( Software Sources) پەیدابکەنو بیسڕنەوە.


سەرنجەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *