چەند گۆڕانکاری نوێ لە گنو/لینوکسی ئێلێمێنتری

لە ساڵی تازەی زایینی-2017- چەندها گۆڕانکاری لە بواری گۆڕین ،خێرا بوونی کارپێکردن هەروا دیزاین و رووخسار لە گنو/لینوکسی ئێلێمێنتری ئەنجامدرا.
نەرمەکالای نمایشی وێنە :(Photos)
گەورەترین گۆڕانکاری دەربارەی ئەپی وێنە بوو کە لاتەنیستی بێ زیادکرا،وێنە باشتر خۆی تێدا بۆ نماییش جێگیر دەکرد هەروا دەتوانین بڵێن لەبواری گەڕان بە ناو وێنەکان زۆر خێراتر کرا.لەم گۆڕانکارییە ئێوە دەتوانن فۆرمات یان جۆری زۆرتری فایلی وێنەکان پاڵپشتی بکەن .شریتی لاتەنیشت جۆرێک لە ئاسانکاری بۆ جولە لە نێو بوخچەی وێەکانە.هەروەها نەرمەکالای وێنە باشتر لە گەڵ کورتە کلیلەکان خۆی رێکخستووە. بۆ وێنە Ctrl + S وە Ctrl + Shift + S بە رێزبەندی ئیشی پاشکەوتکردن و پاشکەوتکردن لە شوێنێکی دیکە ئەنجام ئەدەن. دوکمەی ] دەتوانێت وێنەکان بچەرخێنێت بۆ هەر گۆشەیێک کە گەرەکتان بێت. بە پەیکانەکانی ڕاست و چەپ دەتوان وێنەکان بگۆڕن.هەر وا وێنەکانی Gif بە باشی خۆیان دەردەخەن لەم نەرمەکالایە.

نەرمەکالای فایل بڕاوزێر:(Files)
زۆر یەک لە کۆدەکان خاوێن کراوەن . زۆر بەشی گەڕان لە نێو ئەم بەنجێرەی فایلەکان بەهێز کراوە بۆ وێنە بە لێدانی Ctrl + F ئێوە زۆر بە ئاسانی دەتوانن بە شوێن فایل بۆخچەکان بگەڕێن. لەم دوایین گۆڕانکارییە زۆر یەک لە HiDPI باشکراوەن.
نەرمەکالای چاودێری خێزان(Parental Controls)
ئەم بەشە، بەشێکی گرنگ بۆ خێزانەکانە کە بتوانن لە سەر کۆمپیوترەکەیان منداڵەکان چاودێری بکەن.هەر بۆیە لە زۆر یەک لە سیستەمی کارپیکردنەکان هەیە بە تایبەت ئێمە توانیمان لەم بەشە زۆر بە ئاسانی کارەکان رێکبخەین و چاودێری دایکان و باوکان بۆ منداڵەکانیان ئاسان بکەین.
نیشاندەرەکانی ڕایەڵە(Network Indicator)
لەم بەشە کە زۆرتر لە پانێڵی سەرەوە یان شریتی سەرەوە لە گنو.لیکسی ئێلێمێنتری دەیبینن زۆر لە بواری وێنۆچکەکان گۆڕانکاریدراوە.بۆ وینە وێنۆچکەی airplane بەم شریتە لە نیشاندەرەکان زیاد بووە.

مێنیۆی ئەپلیکەیشنەکان(Applications Menu)
لە بەشی مێنیۆی ئەپەکان زۆرتر لە سەر رووکار ئیشکرا هەر چەند کە چەندین باگیشی لێ سڕایەوە.بۆ وێیە دوکمەی پەڕەکان لەم بەشە دیزاینی گۆڕدرا.

سەردێری پەنجێرەکان(Look & Feel)
هەر چەند کە کەمێ لە وێنۆچکەکان گۆڕدرا بەڵام، بەهێزترین کار لە بەشی سەردێر ئەنجام بوو کە خۆی بەڵای هاورێیەتی بەکارهێنەر کێشا.هەرچەند کە بە ڵای Gtk3 ئەم گۆڕانکارییە خۆی نزیک کردەوە.هەروا سنووری پەنجێرەکانیش Gtk.Assistant زەق تر بوونەوە.

نیشانەی بلووتوس(Bluetooth Indicator)
زۆر کەس پێشنیاریان دا کە نیشانەی بلووتوس لە بەشی پانێڵ، حەشار بدەن کە لە دوایین نوێکاری تیمی گەشەپێدەرانی ئێلێمینتری ئەم پێشنیارەیان ڕچاو گرت.
ترمیناڵ(Terminal)
تەنها کارێکی زۆر چکۆڵەکە ئەنجام بوو ،کاتێک کە sudo دەنووسن لە نیو ترمیناڵ، هەستێرە بە جێگای هێمای سەرسووڕمان لە سەرەتای ڕەستە ئاشکرا دەبێت ئێوە دەتوانن هەر فەرمانێک کە گەرەگتانە بنووسن.

*زۆر شتی دیکە دەتوانی لە سەرچاوە چاو لێبکەی.


سەرنجەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *