ڕێکخستنی داشبۆرد بۆ ڕاژە،بە یارمەتی لینوکس داش

له‌لایه‌ن

لە
پێشەکی :

داشبۆرد(Dashboard) یا تەختەی پێوانە.ڕاژەی لینوکستان خۆش دەوێ بەڵام پێتان خۆشە کە زانیاریێکی فرە لە ئیشی ڕۆژانەی بەدەست بێنن،کە خەریکی چییە ؟گەر وایە! لینوکس داش تەنها شتێکە کە ئێوە پێویستان پێیەتی بۆ وڵامی ئەم پرسیارە.لینوکس داش ئامێرێکی پاک و خاوێنە کە پاش دامەزراندن، تختەی پێوانەیێک دەدا بە بەکارهێنەری ڕاژەی لینوکس، بەکارهێنەر دەتوانێت لە کاتێکی زیندو یان کاتێکی ڕاستەقینە(real-time)،زانیاری دەربارەی بارکردنی ڕام(RAM load) ، مەسرەفی ڕێکخەر(CPU)،قەرەباڵغی تۆڕ(Network traffic) و تەنانەت داک(Docker)ـیش بەدەست بێنێ!

دامەزراندنی لینوکس داش:

لینوکس داش لە زۆر یەک لە تەکنۆلۆژییەکانی وێب سوود وەردەگرێت.وەک NodeJS, Go, Python وە … هتد.داشبۆرد دەتوانێت بە هەر یەک لەم تەکۆنۆلۆژییانە بە عینوانی ڕاژەخواز جێبەجێ بکرێ.بەهەر حاڵ ،لەم ڕێنماییە،ئێمە تیشکۆ دەخەینە سەر NodeJS، کە ڕیگایێکی ساکارە بۆ سوود وەرگرتن.گەر گەرەکتانە کە لینوکس داش بۆ کارێکی جیاوازتر ڕێکبخەن،بە جیاتی نۆد جەی-ئێس لێرە چاوێک بخشێنن.
بۆ دامەزراندنی لینوکس داش ئێوە پێویستان بە دامەزراندنی پاکەتێک نییە.بەڵکوو دەتوانن پاکەتەکانی دابگرن و بە ئاسانی دایمەزرێنن.بەڵام دەبێ سەرەتا نۆد جەی.ئێس( NodeJS) لە سەر ڕاژە دامەزرێنن وەک مەرجێکی پێویست وایە.هەر چەند گرینگ نییە کە لە کام دابەشکراوەی ڕاژەکاری گنو/لینوکس سوود وەردەگرن.سەرەتا ترمیناڵ بکەنەوە ئینجا (NodeJS) دامەزرێنن.

ڕاژەی ئوبونتو یان دێبیان :
curl -sL https://deb.nodesource.com/setup_8.x | sudo -E bash -
sudo apt install nodejs git
یان، بۆ دێبیان :
sudo apt-get install nodejs git
ڕاژەکانی Rhel/CentOS/Suse Enterprise
curl --silent --location https://rpm.nodesource.com/setup_8.x | sudo bash -

sudo yum install nodejs npm git
بۆ ڕاژەی Suse systems
sudo zypper install nodejs npm git

زۆر چاکە ئێستا نۆد جی-ئێس لە سەر ڕاژە دامەزرا .بۆ دامەزراندنی داشی لینوکس پێویستمان بە دامەزراندن لە ڕێگای گیت هەیە بۆ ئەوە کە ڕونووسی(clone) بکەین.

sudo -s

cd /opt/
git clone --depth 1 https://github.com/afaqurk/linux-dash.git

لینوکس داش پرۆگرام یان ئەپێکی ڕاژەیە لە نێو ناوەڕۆک، بۆیە ڕونووس کردنی لە ڕێگای گیت زۆر بە خێرایی ئەنجام دەبێ.کاتێک کە ڕونوس گرتن تەواو بوو دەبێ بە فەرمانی cd لە ترمیناڵ بچنە شوێنی داگرتن.

cd linux-dash/app/server

گەر دڵخۆش نیین بە گیت دەتوانن لە ڕێگای Curl ئەم نەرمەکالا داگرن.
خاڵ : لەم شێوازە کاتێک سوود بگرە کە نەتوانی گیت بەکاربێنیت.

sudo -s
cd /opt
curl -LOk https://github.com/afaqurk/linux-dash/archive/master.zip

unzip master.zip

rm master.zip
cd linux-dash/app/server

تا ئێستا ئێمە بۆ بنەمای دامەزراندنی لینوکس داش سوودمان لە نۆد جەی-ئێس وەرگرت.ئێستا ئێمە دەبێ ئەم نەرمەکالا لە نیو ڕاژە چالاک بکەین.لێرە ئێمە دەبێ بە یارمەتی npm لینوکس داش لە سەر سیستەمەکەمان دامەزرێنین.

sudo npm install --production

NPM ئامرازێکە کە ڕێدەدا کە پاکەتی NodeJS دامەزرێنین.کاتێک کە دامەزراندن تەواو بوو، سوود وەربگرن لە node بۆ دەستپێکردنی لینوکس داش.

node index.js --port 8080

دەستپێگەیشتن بە لینوکس داش بە یارمەتی وێبگەڕ ئەنجام دەبێ .بۆ ئەم مەبەستە دەبێ،ئای-پی ماڵپەڕەکەتان لە شریتی ناونیشانی وێبگەر بنووسن

http://ip-address-of-server/
پاشبنەمای لینوکس داش:

لینوکس داش دەدرەوشێتەوە و بەکارهێنەران بە یارمەتی لەم ئامێرە، دەتوانن زانیاریێکی فرە دەربارەی ڕاژەکەیان بە دەست بێنن.لینوکس داش بە عینوانی پرۆگرامێک لە سەر بنەمای وێب، هیچ نیازێکی بە پاکەتەکانی DEB یا RPM نییە و بە کرداریش هیچ پاشبنەمایێک لە مەسرەف کردنی ڕەقەکالای ڕاژە بە خۆیەوە سەرقاڵ ناکا.ئەمەش بەو مانایە کە ئێوە لە هەر کات گەر پێتان خۆش بوو دەتوانن زانیاری ڕاژە چاو لێبکەن.ئێوە بە SSH پەیوەندی دەگرن بە ڕاژە،ئینجا Nodeـێک دەخەن گڕ و بە پایسۆن(Python)یان گۆ(Go) ەرمانەکان جێبەجێ دەکەن.
خوشبەختانە بە یارمەتی زانیاریێکی کەمی Bash، دەتوانن لینوکس داش لە پاشبنەمە چالاک بکەن.سەرەتا ترمیناڵ بکەنەوە بە دەرگای پارێزراوی SSH پەیوەندی بە ڕاژە بگرن ئینجا بە فەرمانی touch پەڕگەییکی بەتاڵ یان چۆڵ درووستبکەن:

ssh server-ip-address

sudo -s 

touch linux-dash-startup

بە یارمەتی فەرمانی echo ، هەر وا زیادکردنی Shebang ( # )، ڕاژە دەزانێت ئەم سکریپتە چی گەرەکە :

echo '#!/bin/bash' >> linux-dash-startup

پاش echo بۆشایی لێبدەن،ئینجا بۆ درووستکردنی ژوورەکەمان :

echo ' ' >> linux-dash-startup
echo ' ' >> linux-dash-startup

هێڵێک لەم کۆدە لە نێو سکریپتەکە دابنن، بۆ ئەوە کە بە ڕاژە دەڵێ کەلینوکس داش لە کوێیە.:
ec

ho 'cd /opt/linux-dash/app/server' >> linux-dash-startup

echo ' ' >> linux-dash-startup

بە فەرمانی echo داواکاریەکە بۆ ڕاژە بنێرن .بۆ ئەم کارە ئێمە لە نۆد جی -ئێس یارمەتی دەخوازین کە لینوکس داش بخاتە گڕ.

ەر پێتان خۆشە کە “node index.js” بگۆڕن بە فەرمانێکی دیکە.گەر بڕیاری دامەزراندنی لینوکس داش یا نۆدتان داوە :

echo 'node index.js --port 8080 &>/dev/null &' >> linux-dash-startup

دەستپێگەیشتن یان مۆڵدان(permission) بکەن بە جێبەجێکردن (execute):

chmod +x linux-dash-startup

سکریپت بگوازنەوە نێو ئەم مەسیرە usr/bin/ ،ئەمەش بۆ ئەوەیە کە لێرە هەر بەکارهێنەرێک دەتوانێ کە بە فەرمانێک لینوکس داش ببینێ.

mv linux-dash-startup /usr/bin

بۆ چالاککردنی لینوکس داش دەتوانن بەم فەرمانە چالاکی بکەن :

sudo linux-dash-startup

زانیاری فرەتر
دیتنی لینوکس داش بە زیندویی لە سەر ڕاژە
پەڕەی لینوکس داش لە گیتهاب


سەرنجەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *