چۆنیەتی چاودێری پانایی باند لە گنو/لینوکس

له‌لایه‌ن

لە
پێشەکی :

چاودێری تۆڕ باشترین ڕێگایە بۆ پاراستنی خۆمان.بە یارمەتی چاودێری تۆڕەکەمان دەتوانین بە خێرایی کێشەکانمان چارەسەر بکەین.لەم بابەتە ئێمە بە دوو نەرمەکالای بەهێز، دەتوانین چاودێری پانایی باند یان باندبەرینی(bandwidth) لە نێو تۆڕەکەمان بکەین.

۱- Bmon

Bmon ئامرازێکی بەهێز بۆ خەمڵاندنی پانایی باندی تۆر لە لینوکسە.زۆر بە ئاسانی دەتوانێ گواستنەوەی زانیاریەکانمان لە نێو تۆر پێ نیشان بدا.ئەم بەرنامە بۆ زۆر یەک لە دابەشکراوەکانی لینوکس بوونی هەیە.تەنها ئێوە ترمیناڵ بکەنەوە ئینجا بە یارمەتی یەکێک لە فەرمانەکانی خۆوارەوە لە سەر دابەشکراوەکەتان دایمەزرێنن.

ئوبونتو :

 

sudo apt install bmon
دێبیان:
sudo apt-get install bmon
ئاچ لینوکس

بەکارهێنەران دەتوانن لە ڕێگای کانگای کۆمەڵایەتی نەرمەکالا دایمەزرێنن،گەر ئاگاداری ئەم کارە نیت لە سەر ئاج لینوکس، شوێنی ئەم فەرمانانە بکەوە :

قۆناغی یەکەم :

ئەم پەڕگە بە دەستکاریکەری نانۆ بکەرەوە /etc/pacman.conf بەم جۆرە:

sudo nano -w /etc/pacman.conf
قۆناغی دووهەم :

کێشان(Scroll) بێنە خوارەوە ئینجا هێمای # لە بەرابەر وشەی “Community” بسڕەوە

sudo nano -w /etc/pacman.conf
قۆناغی سێهەم :

پاشکەوتی بکە بە Ctrl + O ئینجا بۆ هاتنەدەرەوە لە نانۆ دوکمەکانی Ctrl + X هاوکات لێبدە.

قۆناغی چوارەم :

بەڕێوەبەری پاکەتی ئاچ لەگەڵ Pacman هاوئاهەنگ بکە:

sudo pacman -Syyu

پاش ئەوە کە نەرمەکالا دامەزرا دەتوانی bmon چالاک بکەی

sudo pacman -S bmon
فێدۆرا:
sudo dnf install bmon -y

ئۆپێن سوسە:

sudo zypper install bmon
۱-۱ :چاودێری پانایی باندی تۆڕ

ئامێری تۆڕی Bmon، لە کاتێکی ڕاستەقینەی پاشبنەمای تۆڕەکە دەتوانێ ترافیک یان قەرەباڵغی بناسێنێ.ترمیناڵ بکەنەوە، وشەیbmon بنووسن تاکوو چاودێری مەسرەفی پانایی باندی تۆڕ شیتاڵ بکرێتەوە.

bmon

کاتێک bmon چالاک بوو بە یارمەتی دوکمەی تیرەکان ( arrow keys ) ئامێری تۆرەکەتان هەڵبژێرن واتە کارتی تۆڕ، پاش هەڵبژاردن دوکمەی Enter لێبدەن.گەر ئاگاداریتان لە ئامێری تۆڕەکەتان نییە لە سەرخشتێکی دیکەی ترمیناڵ، پەیدای بکەن بەم فەرمانە.

ip link show

دەرئەنجام بەم شێوەیە ؛

qezwan@kurdistan:~$ ip link show
1: lo: <LOOPBACK,UP,LOWER_UP> mtu 65536 qdisc noqueue state UNKNOWN mode DEFAULT group default qlen 1000
    link/loopback 00:00:00:00:00:00 brd 00:00:00:00:00:00
2: enp12s0: <NO-CARRIER,BROADCAST,MULTICAST,UP> mtu 1500 qdisc pfifo_fast state DOWN mode DEFAULT group default qlen 1000
    link/ether 20:1a:06:5e:7a:29 brd ff:ff:ff:ff:ff:ff
3: wlp3s0: <BROADCAST,MULTICAST,UP,LOWER_UP> mtu 1500 qdisc pfifo_fast state UP mode DORMANT group default qlen 1000
    link/ether 0c:84:dc:d1:a8:09 brd ff:ff:ff:ff:ff:ff
7: cscotun0: <POINTOPOINT,MULTICAST,NOARP,UP,LOWER_UP> mtu 1200 qdisc pfifo_fast state UNKNOWN mode DEFAULT group default qlen 500
    link/none 

ئێستا کارتی تۆڕەکەت پەیدا بکەو بگەڕێوە بۆ سەرخشتی Bmon .
خاڵ : ئێتێرنیت کارتەکان(ethernet cards) زۆرکات بە “enp.” یا “eth” دەستپێدەکا،گەر لە وایرلێس(بێ کەیبڵ) کەڵک دەگری بەم بەرچەسبە دەست پێدەکا “wlp” or “wlan” .

کاتێک سوود لە کارتێکی تۆر بە شیوازی LAN (تۆڕی خۆماڵی ناوخۆ) دەگرن دیسان دەتوانن بە فەرماەکەی سەرەوە باندی بەرینی ببینن.

۱-۲ :تێگەیشتن لە ترافیکی تۆڕ

ئێستا ئامرازی Bmon چالاکە، لە سەرەوە دیمان کە ئێمە چۆن دەتوانین کارتی تۆڕەکەمان هەڵبژێرین.ئەم نەرمەکالا ترافیکی تۆڕەکەمان بە دوو هێلکاری نیشان دەدا: (RX Bytes/second) وە (TX Bytes/second) ، هەر پاکەتێک ناردن(sent) و هەناردەی (receive)هەیە،ئێوە هێلکاری تۆڕ لە هەردوو هێڵەکان بە بیت بە چرکە(bytes per second)دەبینن.
بە چاولێکردن لە هێلکاریەکان دەتوانن بزانن بە چ خێراییێک و لە چ کاتێک ناردن و هاوردەی زانیاریەکان لە تۆڕی ئینتێرنێت هەیە.
گەر کلیلی d لێبدەن زانیاری فرەترتان دەست دەکەوێت هەروا هیمای پرسیار واتە ؟ پەڕەی ڕێنماییتان بۆ دەکرێتەوە.

۲:Iptraf

Bmon نەرمەکالایێکی بەهێز و بشە بۆ شیکردنەوەی ترافیکی تۆڕ.بەڵام گەر پێویستان بە نەرمەکالایێکە بۆ زانیاری فرەتر لە تۆڕەکەتان لە لینوکسئەوە پێشنیارمان Iptraf ە.ئەم نەرمەکالا بە شێوازی سەرەتایی لە لینوکس دانەمەزراوە و زۆر دابەسکراوە لە نێو سەرچاوەی کۆدەکانیان دایانناوە.بۆ دامەزرندن لە دابەشکراوەکان :

ئوبونتو :
sudo apt install iptraf
دێبیان:
sudo apt-get install iptraf
ئارچ لینوکس؛
sudo pacman -S iptraf

Fedora sudo dnf install iptraf -y

ئۆپێن سوسە:

 

sudo zypper install iptraf

 

۲-۱ : چاودێری باندبەرینی تۆڕ

IPtraf زۆر بە باشی پانایی باند و ئای پی و ترفیکەکەمان پێ نیشان دەدا.بۆ یشاندانی چاودێری ئای پی دەبێ “IP traffic monitor”هەڵبژیرین و ئینتێر لێبدەین.

بۆ زانیاری فرەتر دەتوانی کرە لەسەر دوکمەی M بکەی.هەرچەندە کارکردن بەم نەرمەکالا فەرە ئاسانە.هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.


سەرنجەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *