دامەزراندنی ئوبونتو لەگەڵ پارتیشێنی BtrFS

دامەزراندنی ئوبونتو لەگەڵ فایل سیستەمی BtrFS [کە پێشتر لەم بابەتە باسێکی چڕ وپڕمان بۆ ناساندنی ئەم جۆرە فایل سیستەمە کرد] کارێکی بەهێزە، هەم بۆ کۆمپیوتری ڕوومێزی هەم بۆ ڕاژە، بۆ ئەوە کە دەتوانن زۆر بە سادەیی وێنەیەک(snapshot) لە سیستەمی کارگێڕێ بگرن و لە کاتی خاو بوون،کار نەکردنی دروستی سیستەم بیگەڕێنەوە.لێرە هەرەکمانە کە چۆنیەتی دامەزراندنی ئوبونتو لەگەڵ ئەم فایل سیستەمە بە یەکەوە فێر ببین.

پێداویستییەکان لێرە هەبوونی فلاشێکی 4 گیگ یان فرەتر و خێرایێکی ئینتێرنێت بۆ کاتی دامەزراندنی ئوبونتویە.

داگرتنی دوایین وشانی ئوبونتو

ئوبونتو لە سەر BtrFS دادەمەزرێت هەر بۆیە دەبێ دوایین وشانی لە ماڵپەڕی فەرمی دابگرن.کاتێک چوونە نێو ماڵپەڕەکە لە سەر دوگمەی Download کرتە بکەن و چاوەڕوانی تەواو بوونی داگرتن بکەن. ئەڵبەت ئاگادار بە کە ئوبونتوی ڕومێزی (Ubuntu Desktop)دابگری نە ڕاژە یا بۆ ئینتەرنێتی شتەکان.

لە کۆتایی فایلەکەتان پاشکەوت کردووە بە پاشگەری ISO کە دەبێ لە نێو USBـیێک دایمەزرێنن.

دروستکردنی دامەزرێنەری USBـی ئوبونتو

رێگای فرەمان هەیە بۆ دروستکردنی دامەزرێنەری USB، لێرە ئێمە سوودمان لە  Etcher.io. گرتووە؛ بچنە نێو ماڵپەڕەکەی و لە سەر کۆمپیوترەکەتان دایمەزرێنن.گەر ئامرازی پاشکەوتی USBـیت نییە دەتوانی لە کارتی SD سوود ببینی.

خاڵ : Etcher لە سەر ویندۆز، ماک و لینوکس ئیشدەکا و بە ئاسانی دادەمەزرێت.روخسارێکی سادەی هەیە بۆ ئیشکردن.

پاش دامەزراندنی Etcher دەتوانن قۆناغەکانی خوارەوە تێپەڕێنن بۆ دروستکردنی بیرگەیەکی بووتەیبڵ کە بتوانن ئوبونتوی پێ دامەزرێنن.

قۆناغی یەکەم : دوگمەی (Flash from file) لە سەر Etcher پەیدا بکەن، پەنجێرەیەک دەکرێتەوە ئینجا پەڕگەی ISO کە داتانگرت هەڵیبژێرن.

قۆناغی دووهەم: دوگمەی (Select target) پەیدا بکەن و لە سەری کرتە بکەن و فلاش یان USB.SDـیەکەتانی پێ بناسێنن.

قۆناغی سێهەم: دوگمەی (Flash) پەیدا بکەن و لەسەری کرتە بکەن تا پرۆسەی دامەزراندنی ئوبونتو لە سەر فلاش دەستپێبکا ئەمە کەمێ کات دەبا.

دامەزراندنی ئوبونتو بە پارتیشێنی BtrFS

کاتێک کە ئوبونتو دێتە سەر، ئێوە دەتوانن پەڕەی بەخێر هاتن ببینن و لە سەر دوگمەی “Install Ubuntu”  کرتە بکەن. و قۆناغەکان هەنگاو بە هەنگاو پەیرەوی کەن.ئەڵبەت بە زمانی کوردی سۆرانیش بژاردەتان هەیە.

قوناغی یەکەم: لە پەڕەی هەڵبژاردنی لۆی تەختەکلیل(keyboard layout )، ئێوە دەبێ جۆری تەختەکلیلەکەتان هەڵبژێرن و ئینجا لەسەر دوگمەی بەردەوام بوون (Continue) کرتە بکەن .

قۆناغی دووهەم: لە پەڕەی بەڕۆژکردن و دامەزراندنی نەرمەکالای دیکە (Updates and other software) ئێوە هەر دوو بژاردە نیشان بکەن.

دڵنیا بن کە ڕەستەی“Install third-party software for graphics and Wi-Fi hardware and additional media formats” هەڵبژێرن و لەسەر دوگمەی بەردەوام بوون کرتە بکەن تا بچنە پەڕەی دیکە.

قۆناغی سێهەم: لە پەڕەی جۆری هەڵبژاردن “Installation type.”  ئێوە دەتوانن بژاردەی شتی دیکە واتە “Something else” نیشانە بکەن و لە سەر دوگمەی بەردەوام بوون کرتە بکەن.تا بچن بۆ بەشی پارتیشێنکردنی هاردەکەتان.

لە پەڕەی “Installation type”. جۆری هاردەکەت(پەپکەکەت) پەیدا بکەن و هەر وەک وێنەی خوارەوە ئێوە تەواو پارتیشێنەکان دەبینن و دەبێ بیانسڕنەوە.

قۆناغی چوارەم:پاش سڕینەوەی پارتیشێنەکان ئێوە بۆشاییێکتان دەبێت .ئەم بۆشاییە نیشاندار بکەن و لە سەر هێمای “+” کرتە بکەن کە پارتیشێنەکان رێکبخەن.

پاش کرتە لەسەر هێمای”+” پەنجێرۆچکەی دروستکەری پارتیشێن دەکرێتەوە.ئەگەر بووتی UEFI/Secure هەیە ئەم پارتیشێنە دروست مکەن.

لە بەشی “Size” ئێوە 512 MB بنووسن؛ لە بەشی “Use as”  ئێوە رێکخستنەکان ئێوە EFI System Partition.” هەڵبژێرن. ئینجا لەسەر دوگمەی “OK” کرتە بکەن تا پارتیشێن دروسدەبێت.

قۆناغی پێنجەم: بارێکی دیکە بۆشایی چۆڵ “free space” هەڵبژێرن،   ئینجا لە سەر دوگمەی “+” کرتە بکەن تا پەنجێرەی دروستکردنی پارتیشێن دەکرێتەوە. ئینجا بۆ پارتیشێنی ڕەگ یان ڕیشە”root” برێک دابین بکەن

قۆناگی شەشەم: لەم قۆناغە دەبێ لە بەشی “Use as” جۆری پارتیشێن لە “Ext4 journaling filesystem” بگۆڕن بە “btrfs journaling file system” ؛ پارتیشێنی نوێ لەسەر BtrFS دروستدەبێت ئێستا تەنها لە بەشی “Mount point” دەبێ هێمای “/” هەڵبژێرن و کرتە لەسەر دوگمەی “OK” بکەن.

قۆناغی حەفت: کرتەیەک لە سەر دوگمەی “Install Now” بکەن تا ئوبونتو بە پارتیشێنی BtrFSدادەمەزرێت.


سەرنجەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *