تاقیکردنەوەی کۆدەکانی PHP بە PHP Tester

PHP زمانێک بۆ لای ڕاژەکارەوەیە (Server Side) بۆ گەشەپێدانی وێب .ئەم زمانە لە ساڵی ۱۹۹٤ لە لایەن Rasmus Lerdorf دروستکرا و ئێستاش تاقمەی گەشەپێدانی PHP پاڵپشتی دەکەن.

بێ ئەوە کە سوود لە ڕاژەکان بگرن دەتوانن زۆر بە ئاسانی کۆدەکانی PHP بنووسن و ئینجا بە دوگمەیەک دەر ئەنجامەکەی ببینن. PHP Tester نەرمەکالایەکی ئێلێمێنترییە بۆ ئەم مەبەستە واتە تاقیکردنەوەی کۆدەکانی PHP وشێندراوە..

تایبەتمەندییەکان:

  • تاقیکردنەوەی کۆدەکان بێ ئەوە کە تەواو پڕۆژەکەتان وەگڕبخەن.
  • گۆڕینی وشانی PHP بە ئاسانی.
  • ڕونووسکردن بە وێنۆچکەی ڕوونوس لە شریتی سەرەوە.
  • بەردەوام بوون لە کۆدەکان لە هەر شوێنێک کە بەرنامە دابخەیت و بگەڕیتە سەری.
  • جێبەجێکردنی کۆدەکان بە کورتە کلیلی (ctrl + r) .
  • هەڵبژاردنی ڕووکاری جۆرواجۆر لە بەشی رێکخستنەکان.
  • دۆخی شەو و ڕۆژ .

بۆ دامەزراندنی ڕاژە دەتوانن ئەم کۆدانە لە ترمیناڵ‌بنووسن :

apt-get update && apt-get upgrade
sudo apt install php libapache2-mod-php
sudo systemctl restart apache2

شوێنی دامەزراندنی ڕاژەی php ئەم جێگەیە :

/usr/bin/


سەرنجەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *