دوای دامەزراندنی ئیلیمێنتری هێرا (5.1.7) چی دەکەم؟

یەکێک لەو تایبەتمەندییانەی کە لە لینەکسدا هەیە و من عاشقیم، و یەکێکیشە لەو تایبەمەندییانەی کە وایکردووە تا ئێستا بەردەوام بم لەسەر بەکارهێنانی بریتییە لە کڕیارخوازکردنی سیستەمەکە بە دڵی خۆم. جا ئەو کڕیارخوازکردنە لە بەشی پێشەوە بێت یان پشتەوە. لەم بابەتە کورتەدا، هەوڵدەدەم بە کورتی ئەو هەنگاوانە بخمە بەر دەستان کە من لە دوای دامەزراندنی هەر دابەشکراوەیەک و بە تایبەت ئیلیمێنتری ئەنجامیان دەدەم.

  1. یەکەم کار، بێ ئەملا و ئەولا، یەک نوێکردنەوەی جوانی سیستەمەکەت بکە. واتا سەرجەم فایل و پاکێجەکان بۆ کۆتا وەشانیان نوێ بکەوە.

من هەموو ڕۆژێک جارێک پشکنین بۆ نوێکردنەوەی سیستەمەکەم دەکەم، بەخوا ڕۆژیواش هەیە سێ چوار جار (عادەتەن ئەو ڕۆژانەی کە بێ ئیشم)، بەڵام پێویست ناکات تۆ هەموو ڕۆژێک پشکنین بۆ سیستەمەکەت بکەیت، هەفتەی جارێک کێشەی نییە و باشە.

ئاوا سیستەمەکەت نوێ بکەوە:

sudo apt update
sudo apt upgrade
sudo apt dist-upgrade
  1. دامەزراندنی کۆدێکەکانی مەڵتی میدیا بۆ ئەوەی بتوانیت دار و بەردی میدیایی بکەیتەوە

بە شێوەیەکی فەرمی، ئیلیمێنتری میدیا کۆدێکەکان بەردەست ناخات بۆت، بۆیە دەبێت دایانبگریت بۆ ئەوەی بتوانیت بێ کێشە سەرجەم فایلە و بابەتە میدیاییەکان بکەیتەوە و بەرکایان بخەیت.

تێرمیناڵ بکەوە، پاشان ئەم فەرمانانە ئەنجام بدە:

sudo apt install ubuntu-restricted-extras
sudo apt install libavcodec-extra
sudo apt install libdvd-pkg
  1. هەندێک نەرمەکاڵای گرنگ دابەزێنە، لەوانە:

VLC Media Player

باشترین نەرمەکاڵای لێدەری فایلی میدیاییە:

sudo apt install vlc

ئەگەر گەشەپێدەری و ئیش و پیشەت بۆتە جاڤا، فەرموو ئاوا دایبمەزرێنە:

sudo add-apt-repository -y ppa:webupd8team/java
sudo apt-get update
sudo apt-get install oracle-java9-installer

لیبرە ئۆفیس لە جیاتی مایکرۆسۆفت ئۆفیس

sudo apt-get install libreoffice

وێبگەڕ

ئیلیمێنتەری وێبگەڕێکی تێدایە، لای من زۆر سەرکەوتوو نییە و بە دڵم نییە، بۆیە کرۆمۆیۆم یان فایەرفۆکس بەکار دەهێنم.

بە یەک فەرمان هەردووکی دابمەزرێنە:

sudo apt-get install chromium-browser firefox

ئەگەریش تەنها فایەرفۆکست ویست، کرۆمیۆم-براوزەر بسڕەوە!

دابەشکراوەی ئیلیمێنتەری هیچ داونلۆدەرێکی لەگەڵ نییە، بۆیە دانەیەکت با هەر بێت دنیایە توشی داگرتنی فایلێکی تۆرێنت بوویت. ئەمانەی خوارەوە هەموویان داونلۆدەری باشن، کامەیانت بە دڵە، ئەوە دابەزێنە:

Transmission

sudo apt-get install transmission

Deluge

sudo apt-get install deluge

qBittorrent

sudo apt-get install qbittorrent

KTorrent

sudo apt-get install ktorrent

نەرمەکاڵای واین (wine) شتێکی ناوازەیە، دەتوانیت لە ڕێگەیەوە نەرمەکاڵای سیستەمی ویندۆز لەسەر لینەکسەکەت دابمەزرێنیت.

sudo apt install wine-stable

بیرت نەچێت گیمپ GIMP دابەزێنیت بۆ ئەوەی دەستکاری وێنەکانت بکەیت، گیمپ بە باشترین جێگرەوەی فۆتۆشۆپ دادەنرێت لەسەر لینەکس. تەواوی بەرنامەکە بەخۆڕاییە و سەرچاوە کراوەیە.

sudo apt install gimp

بۆ بابەتی مۆدێلینگی سێ دووری و ئەنیمەیشن و دەستکاریکردنی ڤیدیۆ، بلیندەر عەیبی نییە، خێری لێ بدینی.

sudo apt install blender

بەڵام ئەگەر نەرمەکاڵایەکت دەوێت تەنها بۆ دەستکاریکردنی ڤیدیۆ، ئەوا کەیدین لایڤ دابمەزرێنە

sudo apt-get install kdenlive

بۆ دەستکاریکردنی دەنگ، ئەو بەرنامەنەی خوارەوە هەن:

Scribus

sudo apt install scribus

Audacity

sudo apt install audacity
  1. ئەگەر دەزانی زۆر بزۆزی و سەر بە هەموو کونێکی ئینتەرنێتدا دەگریت، خەمێک لە دیواری ئاگرین بخۆ و دژە ڤایرۆسێکیش دابمەزرێنە.
  2. جی دێبی gdebi دابەزێنە بۆ بەڕێوەبردنی پاکێجەکانت.

هەر چەندە کۆگای خۆی هەموو نەرمەکاڵایەکی پێویستی تێدایە، بەڵام لەوانەیە حەز بکەیت سکایپ یان گووگڵ کرۆم یان درۆپبۆکس دابمەزرێنیت، جی دێبی زۆر ئاسانکاریت بۆ دەکات لە کاتی دامەزراندیاندا.

sudo apt install gdebi
  1. بە نەرمەکاڵای تایمشفت Timeshift دەتوانیت سیستەمەکەت باکئەپ بکەیت و لە لەدەستدانی داتاکانت پارێزراو بیت.
sudo apt-add-repository -y ppa:teejee2008/ppa
sudo apt-get update
sudo apt-get install timeshift
  1. بە دڵنیاییەوە لینەکس بەکاربهێنیت، دەبێت تویکشت هەبێت تا تۆزێ دەستکاری سیستەمەکەتی پێ بکەیت، بۆ نموونە ڕوکار و ئایکۆنەکان.
sudo add-apt-repository ppa:mpstark/elementary-tweaks-daily

sudo apt-get update

sudo apt-get install elementary-tweaks
  1. من وەکو خۆم حەزم لە یەک-کرتە نییە، بۆیە هەمیشە دوو کرتە بەکار دەهێنم.
    برۆ سێتینگیس، پاشان تویکس، لەوێشدا فایلس بکەوە، ئینجا single click ناچالاک بکە

شتی تر زۆرە، ئیتر چیتترت پێ خۆشە فێری بیت، دەتوانیت لە کۆمێنت بینووسیت و منیش هاوکاریت دەکەم.

هەر ساغ بیت.


سەرنجەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *