فەرمانەکانی لینوکس

لەم بابەتەدا، بە فەرمانە سەرەتایی و گرنگەکانی سیستەمی وەگەڕخەری لینوکس ئاشنا دەبن و کاروباری ژیانی سەر لینوکستان بۆ سانا دەکات. وەکو دەزانن، لینوکس زیاتر لە مەوادی تۆڕدا بەکاردەبرێت، بەڵام بۆ دروستکردنی نەرمەکاڵا و گەشەپێدان زۆر گونجاوە و هیچ کێشەیکت بۆ دروست نەکات یانیش وەکو من دەتوانیت بۆ ڕایی کردنی ژیانی ڕۆژانەت بەکاری بهێنیت. هیوادارم لەم بابەتەمدا هەموو ئەو فەرمانە سەرەتایی و گرنگانە ئاماژە پێ بدەم کە تۆ چیتر لە ئینتەرنێتدا بەدوایاندا نەگەڕێت و هەموویت لێرە دەست بکەوێت.


فەرمانەکانی زانیاری سیستەم

فەرمانڕونکردنەوە
uname -aپشاندانی زانیاری سیستەمی لینوکس
uname -rپشاندانی زانیاری ناوک
cat /etc/redhat-releaseپشاندانی وەشانی ڕێدهاتی دامەزراو
uptimeپشاندانی کاتی ئیشکردووی سیستەمەکت
hostnameپشاندانی ناوی هۆستی سیستەم
hostname -Iپشاندانی ناونیشانی ئای پی هۆستەکە
last rebootپشاندانی تۆمارەی ڕیبووتی سیستەم
dateپشاندانی کات و بەرواری ئێستا
calپشاندانی رۆژژمێری مانگانە
mountپشاندانی فایل-سیستەمی ماونت کراو

خشتەی یەکەم: فەرمانەکانی زانیاری سیستەم


فەرمانەکانی فایل

فەرمانڕونکردنەوە
ls -lپشاندانی جۆری فایل و مۆڵەتی هەبوو
ls -aپشاندانی فایلەکان و فایلە شاراوەکانیش
ls -alپشاندانی فایل و بوخچەکان (فۆڵدەرەکان – دایرێکتۆری) بە وردی
pwdپشاندانی ئەوەی ئێستا لە کام بوخچە (فۆڵدەر – دایرێکتۆری)دایت.
mkdir directoryدروستکردنی بوخچە (دایرێکتۆری)
rm xyzسڕینەی فایلی “xyz
rm -r /xyzسڕینەوەی بوخچەی xyz/ و ناوەڕۆکی بوخچەکە
rm -f abcسڕینەوەی فایلی abc بەزۆر و بەبێ ڕەزامەندی
rm -rf /xyzسڕینەوەی بوخچەی xyz/ بەزۆر و بەبێ ڕەزامەندی
cp aaa bbbلەبەرگرتنەوەی فایلی aaa بە ناوی bbb
cp -r /xxx /yyyلەبەرگرتنەوەی بوخچەی xxx/ بۆ ناو بوخچەی yyy/
mv aaa bbbگۆڕینی ناو یان گواستنەوەی فایلی aaa بۆ bbb
touch abcدروستکردنی فایلێکی بەتاڵ بە ناوی abc
cat abcبینینی فایلی abc
less abcکردنەوەی فایلی abc
head abcپشاندانی ١٠ دێڕی سەرەتای فایلی abc
tail abcپشاندانی ١٠ دێڕی کۆتایی فایلی abc
tail -f abcپشاندانی ١٠ دێڕی کۆتایی فایلی abc و بەردەوامبوون لەگەڵ زیادبوونی
tail -F abcپشاندانی کۆتا دێڕەکانی فایلی abc کە دەگۆڕێن
file abcجۆری فایلی abc
gpg -c abcئینکریپتکردنی فایلی abc
gpg abcدیکریپتکردنی فایلی abc
dirپشاندانی فایلەکان لە بوخچەی کراوەدا
put abcبارکردنی (ئەپلۆد) فایلی ‘abc’ لە ناوخۆوە (لۆکاڵ) بۆ ئامێری ڕیموت
get fileداگرتنی (داونلۆد) فایلی ‘abc’ لە ئامێری ڕیموتەوە بۆ ناوخۆ

خشتەی دووەم: فەرمانەکانی فایل


هەڵبژاردەکانی ls

فەرمانڕونکردنەوە
-aپشاندانی هەموو (بە شاراوەکانیشەوە)
-Rلیستی دوبارەبوەوە (تێبینی: دوبارەبوەوە واتا فایل و بوخچەکانی ناو فایلێک یان بوخچەیەک)
-rڕیزکردنی پێچەوانە
-tپشاندانی و ڕێکخستن بەپێی کۆتا دەستکاریکراو
-Sپشاندان و ڕێکخستن بەپێی قەبارەی فایل

خشتەی سێیەم: هەڵبژاردەکانی ls


فەرمانەکانی بەڕێوەبردنی پڕۆسە

فەرمانڕونکردنەوە
psپشاندانی ئەو پرۆسانەی کە ئێستا لە کاردان
ps PIDپشاندانی دۆخی پڕۆسەیەکی تایبەت
pidofپشاندانی پرۆسێس ئای دی-ی پرۆسەیەک
ps -efپشاندانی هەموو پرۆسە چالاکەکان لەسەر سیستەم
ps -ef | grep xyzپشاندانی زانیاری پڕۆسەی xyz
topپشاندان و بەڕێوەبردنی پرۆسەکانی تۆپ
htopبینەری پرۆسەی کارلێکەر (جێگرەوەی تۆپ)
kill pidکوشتنی پرۆسە بە پرۆسێس ئایدیی pid
pkill xyzکوشتنی پرۆسەی xyz
killall abcکوشتنی هەموو ئەو پرۆسانەی کە ناویان ‘abc’ییە
program &دەستپێکردنی نەرمەکاڵایەک لە باکگراوندا
bgپشاندان و چالاکردنەوەی کارە وەستێنراوەکان لە باکگراوندا
fgهێنانی نوێترین کارەکانی باکگراوند بۆ فۆرگراوند
fg xهێنانی کاری ‘x’ بۆ فۆرگراوند
niceدەستپێکردنی پرۆسیەک بەپێی ئەو گرنگییەی پێی دراوە
reniceگۆڕینی گرنگی پرۆسەیەکی چالاک
pstreeپشاندانی پرۆسەکان بەشێوەی دایگرامی دار
pmapپشاندانی نەخشەی بەکارهێنانی بیرگەی پرۆسەکان
lsofپشاندانی ئەو فایلانەی کە پرۆسە چالاکەکان کردویاننەوە

خشتەی جوارەم: فەرمانەکانی بەڕێوەبردنی پڕۆسە


فەرمانەکانی تۆڕ (Networking)

فەرمانڕونکردنەوە
arpپشاندانی خشتەی ARPی ئامێرێک
arpwatchپشاندانی چالاکی ethernet و جووتکردنەکانی ئیثیرنێت/ئای پی
bmonپشاندادانی باندویدث و کاپچەرس
curlبەکاردێت بۆ گوانستنەوەی فایل
dhclientبەکاردێت بۆ شیکردنەوەی ناونیشانی ئایپی بەشداربووان، سەبنێت ماسک، گەیتوەی و ڕاژەی دی ئێن ئێس
digبەکاردێت بۆ سەیرکردنێکی سادەی DNS
dstatکۆکردنەوە و پشاندانی سەرچاوەکانی سیستەم
ethtoolبەکاردێت بۆ پشکنینی ڕێکخستنەکانی NIC
ftpبەکاردێت بۆ گوانستنەوەی فایل
hostبەکاردێت بۆ گونجاوەکانی IP-Name (IP-Name Matchings)
hping3بەکاردێت بۆ شێکردنەوەی پاکێت
ifstatبەکاردێت بۆ چاودێریکردنی ئامارەکانی ڕووکاری تۆڕ
ip addrبەکاردێت بۆ پشکنینی ڕووکاری تۆڕ و چالاکییەکانی ئاڕاستەکردن
iptablesبەکاردێت بۆ فلتەرکردنی پاکێتی ئای پی
iftopپشاندانی ڕێژەی بەکارهێنانی باندویدثی ئێستا
ifup/ifdownبەکاردێت بۆ چالاککردن و ناچالاککردنی ڕوکارەکان
iwconfigبەکاردێت بۆ ڕێکخستنی ڕوکارەکانی وایەرلێسەکان
netstatبۆ پشکنینی پەیوەندییەکانی تۆڕ
nloadبەکاردێت وەکو ئامرازێکی مۆنیتەرکردنی باندویدث
nmapبەکاردێت بۆ لایەنی ئاسایش
nslookupبۆ کوێری DNS بەکاردێت
pingبۆ پشکنینی دەست پێ گەیشتن
routeپشاندنی خشتەی ئاڕاستەکردنی ئای پی (IP Routing Table)
scpگواستنەوەی فایلی پارێزراو
sftpگواستنەوەی فایلی پارێزراو
ssپێدانی زانیاری ورد دەربارەی سۆکێتەکان
sshبەکاردێت بۆ پەیوەندییەکی پارێزراو
tsharkشیکردنەوە و چاودێری کردن (کاپچەرینگ)
tcpdumpبەکاردێت بۆ شیکردنەوە و چاودێری کردن (کاپچەرینگ)
telnetبەکاردێت بۆ پەیوەندییەکی نائاسایشی کلاسیکی
tsharkبەکاردیت بۆ شیکردنەوەی پاکێت
tracepathبەکاردێت بۆ شوێ پێ هەڵگرتن
tracerouteبەکاردێت بۆ شوێ پێ هەڵگرتن
wبەکاردێت بۆ پشکنینی چالاکییەکانی ئیستای سیستەم
wgetبەکاردێت بۆ داگرتنی فایل یان ناوەڕۆکی ڕاژەکانی وێب
whoisپشکنینی بنکەی زانیاری (داتابەیس) WHOIS و گەڕاندنەوەی زانیاری دۆمەین و ئای پی

خشتەی پێنجەم: فەرمانەکانی تۆڕ (Networking)


فەرمانەکانی یارمەتی

فەرمانڕونکردنەوە
command -h / command –helpبینینی هەموو هەڵبژاردەکانی “command”
info commandدۆزینەوەی زانیارییەکانی فەرمانی “command”
whatis commandپشاندانی یەک دێڕ زانیاری دەربارەی فەرمانی “command”
man lsبینینی وردەکاری و زانیاری پەڕەی man بۆ فەرمانی “ls”
aproposبەکاردێت بۆ گەڕان لە پەڕەکاندای ماندا بۆ فەرمانە بەردەستەکان دەربارەی کرداریکی تایبەت

خشتەی شەشەم: فەرمانەکانی یارمەتی


فەرمانەکانی زانیاری بەکارهێنەر

فەرمانڕونکردنەوە
idپشاندانی ئایدییەکانی بەکارهێنەر & گروپی ئەم بەکارهێنەرە
lastپشاندانی کۆتا بەکارهێنەرەکان کە دەستیان گەیشتووە بە سیستەم
whoamiپشاندانی ئەوەی کە تۆ کام بەکارهێنەری
whoپشاندانی ئەوەی کێ چۆتە ناو سیستەمەوە
wپشاندانی ئەوەی کێ چۆتە ناو سیستەمەوە و کار و چالاکییەکانی
groupadd testدروستکردنی گروپێک بە ناوی “test”
useradd -c “Petrichor” -m Agaدروسکردنی هەژماری Aga لەگەڵ تێبینی “Petrichor”
userdel Agaسڕینەوەی هەژماری Aga
usermod -aG Networkers Agaزیادکردنی هەژمارەی Aga بۆ گروپی Networkers

خشتەی حەوتەم: فەرمانەکانی زانیاری بەکارهێنەر


فەرمانەکانی فایل

فەرمانڕونکردنەوە
chown userگۆڕینی خاوەندارییەتی فایلێک یان بوخچەیەک
chown user:group filenameگۆڕینی بەکارهێنەر یان گروپ بۆ فایلێک یان بوخچەیەک
File Permissions – مۆڵەتەکانی فایلr (read) permission, 4 – مۆڵەتی خوێندنەوە یان بینین
w (write) permission, 2 – مۆڵەتی دەستکاری کردن
x (execute) permission, 1 – مۆڵەتی کردنەوە یان رەن کردن
-= no permission – هیج مۆڵەتێک نییە
File Ownerowner/group/everyone
File Permissions Examples777 > خاوەن، گروپ، بەکارهێنەر، هەموویان خاوەن مۆڵەتی rwx ن
744 > خاوەندار خاوەنی مۆڵەتی “rwx”ە. – گروپ و بەکارهێنەران خاوەن مۆڵەتی r ن.
755 >خاوەندار خاوەنی مۆڵەتی “rwx”ە. گروپ و بەکارهێنەران خاوەن مۆڵەتی rx ن.
776 > خاوەن و گروپ خاوەنی مۆڵەتی “rwx”ن. بەکار‌هێنەران خاوەنی مۆڵەتی rw ن.

خشتەی هەشتەم: فەرمانەکانی فایل


فەرمانەکانی گەڕان

grep x fileگەڕان بۆ x لە فایلدا
grep -iگەڕانی بەبێ هەستیاری (حەساسی – insens­itive)
grep -rگەڕانی دوبارەبوەوە
grep -vگەڕانی ئاوەژوو
grep -oپشاندنی تەنها بەشێکی هاوتای فایلەکە
find /dir/ -name aaa*دۆزینەوەی ئەو فایلانەی کە بە aaa لە بوخچەدا دەست پێ دەکەن
find /dir/ -user Agaدۆزینەوەی ئەو فایلانەی کە خاوەنەکەیان Agaیە
find /dir/ -mmin 10دۆزینەوەی ئەو فایلانەی کە کەمتر لە ١٠ خولەک پێش ئێستا دەستکاری کراون لە بوخچەدا
find /home -size +500Mدۆزینەوەی ئەو فایلانەی کە قەبارەیان لە ٥٠٠MB زیاترە لە بوخچەی xyzدا
find [/folder/location] -name [x]دۆزینەوەی ئەو ناوی ئەو فایلانەی کە بە پیتی x دەست پێ دەکەن
whereis aaaدۆزینەوەی باینەری و سەرچاوە و پەیجی مانوەڵی aaa
locate abcدۆزینەوەی شوێنی abc بەخێرایی

خشتەی نۆیەم: فەرمانەکانی گەڕان


فەرمانەکانی گواستنەوەی فایل

scp file.txt server:/tmpبەشێوەیکی پارێزراو فایلی file.txt لەبەربگرەوە بۆ ناو بوخچەی tmp لەسەر راژە
scp server:/var/www/*.html /tmpبەشێوەیکی پارێزراو فایلەکانی *.html لە بوخچەی /var/www/ دا لەسەر ڕاژە لەبەربگرەوە بۆ ناو بوخچەی tmp ی ناوخۆ
scp -r server:/var/www /tmpبەشێوەیکی پارێزراو هەموو فایل و بوخچە و ناوەڕۆکەکانیان لە راژەوە لەبەربگرەوە بۆ بوخچەی tmpی ئەم سیستەمە.
rsync -a /home /backups/بوخچەی backups هاوتای بوخچەی home بکە ((synchronize /home to /backups))

خشتەی دەیەم: فەرمانەکانی گواستنەوەی فایل


فەرمانەکانی بەکارهێنانی دیسک

dfپشاندانی بۆشایی هارد دیسک لەسەر سیستەم
df -hپشاندانی بۆشایی ئازاد و بەکارهاتوو لەسەر فایل-سیستەمی ماونتکراو
df -iپشاندانی ئاینۆدی ئازاد و بەکارهاتوو لەسەر فایل-سیستەمی ماونتکراو
fdisk -lپشاندانی ئاینۆدی ئازاد و بەکارهاتوو لەسەر فایل-سیستەمی ماونتکراو
du -shپشاندانی کۆی بەکارهێنانی دیسکی بوخچەی ئێستا
du -ahپشاندانی کۆی بەکارهێنانی دیسک بۆ هەموو فایل و بوخچەکان بەشێوەیک بخوێندرێتەوە
freeپشاندانی ڕامی بەکارنەهاتوو
free -hپشاندنی ڕامی بەکارهاتوو و بەکارنەهاتوو

خشتەی ١١: فەرمانەکانی بەکارهێنانی دیسک


فەرمانەکانی پەستاندن و لابردنی پەستان (comress and decompree)

gzip abcپەستاندانی فایلی abc بە بەکارهێنانی gzip
bzip2 abcپەستاندانی فایلی abc بە بەکارهێنانی bzip2
zip abc.zip abcپەستاندنی فایلی abc بۆ ئەرشیفی abc.zip
tar -czvf archive.tar.gz /home/temp2/پەستاندنی بوخچەی تەواو و بوخچەکانی ناوی
gzip -d xyz.gzدەرهێنانی فایل و بوخچەکانی xyz.gz بە بەکارهێنانی gzip
gunzip xyz.gzدەرهێنانی فایل و بوخچەکانی xyz.gz بە بەکارهێنانی gzip
bzip2 -d file.php.bz2دەرهێنانی فایل و بوخچەکانی xyz.gz بە بەکارهێنانی bzip2 
bunzip2 file.php.bz2دەرهێنانی فایل و بوخچەکانی xyz.gz بە بەکارهێنانی bzip2 
unzip xyz.zipدەرهێنانی فایل و بوخچەکانی xyz.gz بە بەکارهێنانی zip 
gunzip -c output.txt.gzبینینی ناوەڕۆکی هەردوو فایلەکان بەبێ دەرهێنان
tar cf archive.tar directoryدروستکردنی فایلێکی تار بە ناوی archive.tar کە بوخچەیەکی تێدایە
tar xf archive.tarدەرهێنانی ناوەخنی فایلی archive.tar
tar czf archive.tar.gz directoryدروستکردنی فایلێکی تاری پەستێندراوی gzip  بە ناوی archive.tar.gz
tar xzf archive.tar.gzدەرهێنانی ناوەخنی فایلێکی تاری پەستێندراوی gzip بە ناوی archive.tar.gz
tar cjf archive.tar.bz2 directoryدروستکردنی فایلێکی تار. پەستێندراو بە bzip2 بە ناوی archive.tar.bz2
tar xjf archive.tar.bz2دەرهێنانی ناوەخنی فایلێکی تاری پەستێندراوی bzip2 بەناویarchive.tar.bz2

خشتەی ١٢: فەرمانەکانی پەستاندن و لابردنی پەستان (comress and decompree)


فەرمانەکانی دامەزراندن لەسەر دێبیان

dpkg -i teamviewer_amd64.debدامەزراندنی فایلێکی دێبیان بە ناوی teamviewer_amd64.deb
sudo apt install XXXXدامەزراندنی بەرنامەیەک یان ئامرازێک لە سەرچاوەکانەوە بە ناوی XXXX
sudo apt remove XXXXسڕینەوەی بەرنامەیەک یان ئامرازێک لە سیستەمەکەتدا بە ناوی XXXX

ئەم فەرمانانەی سەرەوە، مشتێک بوون لە خەرمانێک، پشتیوان بەخوا درێژەی دەبێت.


سەرنجەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *