پەیوەندی بە لینوکسی ئۆبونتو لە ویندۆز١١

له‌لایه‌ن

لە

پێشەکی

لەم بابەتە فێر دەبین کە چۆن ڕوومێزی گنو/لینوکسی ئوبونتو گرێبدەین بە ویندۆزی ١١. ئەمە جۆرێک چاودێری دووری سیستەم یان Remote Desktop Protocol (RDP)ــە.

لە ژینگەی ویندۆز، ڕێگای سەرەکی بۆ پەیوەندیکردن لە دوورەوە بە کۆمپیتەرێکی تر لە ڕێگەی RDP (Remote Desktop Protocol). RDP سنوردار نەکراوە بۆ تەنها ژینگەی ویندۆز. بەڵام نەرمەکالایێکی دیکە هەیە بەناوی xrdp کە بە شێوازی سەرچاوەکراوە، کە دەتوانێت لە رێگای ویندۆز چاودێری دوورەوەی لینوکس بکات. xrdp بە شێوازی گراێدان و لە دەرگای RDP سوود دەگرێت. پەیوەندی جیاواز لە ڕاژەخوازەکان وەردەگرێت وەک FreeRDP, rdesktop, NeutrinoRDP وە Microsoft Remote Desktop Client.

بۆ زانیاری و داگرتنی ئەم نەرمەکالا دەتوانن سەردانی پەڕەی فەرمی لێرە بکەن.

دامەزراندنی xrdp  لە سەر ئوبوتو

xrdp لە سەر ژینگەی گرافیکی یان ڕوومێزی سیستەمی کارگێڕی ئیش دەکا، ئێوە ناتوانن بە شێوازی هێڵی فەرمان ئەم نەرمەکالا چالاک بکەن. لە سەر ڕاژەکار پێش هەر شتێک دەبێت ئێوە ژینگەی گرافیکی ڕوومێزی دامەزرێنن. xrdp لە کانگاکانی ئوبونتو بوونی هەیە و پێویستان بە دامەزراندنی پاکەتی دیکە نابێت. بۆ دامەزراندن دەتوانن سوود لەم فەرمانە بگرن:

sudo apt update
sudo apt install xrdp

پاش دامەزراندن، ئێوە دەبێ فەرمانەکەی خوارەوە بۆ ئاگاداری لە چالاکی و دڵنیایی لە ئیشکردن دروستی نەرمەکالا بزانن:

sudo systemctl status xrdp

پاش فەرمانەکەی سەروە ئێوە دەبێ لەئاکام فەرمانەکەی خوارەوە لە ترمیناڵ ببینن

 xrdp.service - xrdp daemon
     Loaded: loaded (/lib/systemd/system/xrdp.service; enabled; vendor preset: enabled)
     Active: active (running) since Sun 2021-06-13 09:43:03 CDT; 1min 53s ago
       Docs: man:xrdp(8)
             man:xrdp.ini(5)
   Main PID: 37933 (xrdp)
      Tasks: 1 (limit: 4653)
     Memory: 1.1M
     CGroup: /system.slice/xrdp.service
             └─37933 /usr/sbin/xrdp

Jun 13 09:43:02 ubuntu2004 xrdp[37932]: (37932)(139757869672256)[INFO ] address [0.0.0.0] port>
Jun 13 09:43:02 ubuntu2004 xrdp[37932]: (37932)(139757869672256)[INFO ] listening to port 3389>

پەیکەرسازی xrdp لەسەر ئوبونتو

ئێستا کە xrdpت لەسەر ئوبونتو دامەزراند، دەبێ پەیکەرسازی بۆ بکەی پێش ئەوە کە لە پەیوەندی چاودێری تۆڕ کێشەیێک دروست بێت.

سەرەتا هەژمارەی بەکارهێنەری  xrdp بۆ کلیلی بەڵگەنامەی ئاسایشی ssl-cert لە پەڕگە گرووپەکان زیاد بکە. xrdp بە شێوازی سەرەکی لەم شوێنە سوود دەگرێت  /etc/ssl/private/ssl-cert-snakeoil.key . ئەو فایلەی تەنها لەلایەن بەکارهێنەرەکانەوە دەخوێنرێتەوە کە ئەندامن لە گروپی “ssl-cert”.

فایلی کلیلی ssl-cert ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە گرێدان لە ڕێگەی دێسکتۆپی دوورەوە لەسەر ئوبونتو

sudo adduser xrdp ssl-cert 

دەرەنجام :

Adding user xrdp' to groupssl-cert' …
Adding user xrdp to group ssl-cert
Done.

دواتر، ئەم هێڵانە زیاد بکە بۆ نوسینی دەسپێکردنی xrdp بۆ یارمەتیدان بۆ چارەسەرکردنی هەندێک لە حاڵەتەکان کە شاشەی بەکارهێنەران باکگراوندی ڕەشیان هەیە.

کردنەوەی فایلی سکریپتی دەستپێکردن.

sudo nano /etc/xrdp/startwm.sh 

ئەم دوو هێڵەی پێ زیاد بکە

Unset DBUS_SESSION_ADDRESS
Unset XDG_RUNTIME_DIR

پاشکەوتی بکە و بێ دەرەوە.

بەم هێڵە xrdp نوێی بکەرەوە

sudo systemctl restart xrdp 

دڵنیا بە کە فایرواڵ ناچالاکەو دەرگای ژمارە ٣٣٨٩ـی داخستووە

sudo ufw allow from 10.0.2.0/24 to any port 3389
sudo ufw reload 

ئێستا دەبێ لە ئوبونتو”logged ” بکەیت و کاتێک کە xrdp  چالاکە ئوبونتو بەکارنەهێنی واتە لە ناوی سیستەم نەبیت.

چۆنیەتی پەیوەندی بە ئوبونتو لە ویندۆز ١١

ئێمە لە ژینگەی ویندۆز بە یارمەتی Remote Desktop Protocol (RDP) پەیوەندی بە ئوبونتو دەگرین

بۆ قبوڵ بوونی داواکرا بڕوانامەکە ، کرتە بکە لەسەر بەڵێ.

ناوی بەکارهێنەر و تێپەروشەی سیستەمی کارگێڕی ئوبونتو بنووسە.

چوونەژوور و چاودێری لە دوورەوەی ئوبونتو لە ویندۆز ١١ سەرکەوتوو بوو.پیرۆزە


سەرنجەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *