پێکردنی گڵۆپی پشت تەختەکلیل

لەبەر ئەوەی زۆرێک لە کۆمپانیاکان ڕێککەوتنێکیان هەیە لەگەڵ ویندۆز، بۆیە زۆر جار بەرهەمەکانیان تایبەتمەند دەکەن بەو سیستەمە، ئەمەش بۆ ئەوەی ڕێژەی بەکارهێنەری ویندۆز زیاتر ببێت. بەڵام هێشتا ئێمە دەست و پێمان نەبەستراوە و دەتوانین وردە وردە داواکارییەکانمان جێبەجێ بکەین.

یەکێکی تر لە کێشەکان کە ڕوبەڕوی بەکارهێنەری سەرەتایی لینوکس دەبێتەوە، بریتییە لە دەستنەکەوتنەوەی هەمان ئەو تایبەتمەندی و نەرمەکاڵایانەی کە لەسەر سیستەی پێشتر هەیبوو، جا دەکرێت گڵۆپی پشت کیبۆرد یەکێك بێت لە کێشە لاوەکی و خەمە ئیزعاجەکان.

جا ئێستا بۆ ئەوەی گڵۆپەکانی کیبۆردەکەت داگیرسێنێت، تێرمیناڵ بکەوە و ئەم فەرمانە بدە:

xset led 3

تکایە ئەگەر بۆ تۆ کاری نەکرد، ئاگادارمان بکەوە، هەوڵدەدەین چارەسەرێک بدۆزینەوە.

هیوادارم بەدڵتان بووبێت!


سەرنجەکان

یەک وەڵام بۆ “پێکردنی گڵۆپی پشت تەختەکلیل”

  1. This page is extraordinary. The magnificent data uncovers the proprietor’s responsibility. I’m stunned and sit tight for additional such marvelous posts.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *