دەستپێک : 2023-10-23T15:57مۆڵەت : GPL-3.0
وەرگێڕانی گنو/لینوکسی ئێڵێمێنتری ئۆ ئێس
ئێڵێمێنتری ئۆ ئێس( Elementary OS) دابەشکراوەیێکە لە سەر بنەمای ئوبونتو. ئەم دابەشکراوە لە لایەن ئاگا ئیسماعیل عەبدوڵلا خۆماڵی کرا و بە زمانی کوردی بەردەستە. ئێلێمێنتری ئۆ ئێس سیستەمێکی سادەیە کە لە ڕووکاردا زۆر هاوشێوەی ماکە.
ئاگا ئیسماعیل | 05 11, 2025
دەستپێک : 2025-11-19T16:40مۆڵەت : MIT
پەڕگە داگرەری یاپراخ
بە یارمەتی هۆشی زیرەک بۆ داگرتنی پەڕگەکان وشێندرا، چەند سەکۆیی(ویندۆز،ماک و لینوکس)، سووکەلە و خێرا، پشتی بەستووە بە wget، دابەزینی چەندین پەڕگەی هاوکات،پارێزراوەو دۆخی ڕۆژ و شەوی هەیە و لە کاتی چڕانی تۆڕ ئەنجامی داگرتن هەڵدەگیرێت و … .
ئاگا ئیسماعیل | 05 11, 2025
دەستپێک : 2022-11-22T07:38مۆڵەت : LGPL
فەرهەنگی یاپراخ بۆ وۆردپرێس
فەرهەنگێکی سەرچاوەکراوەی ئینگلیزی بە کوردیە؛ کە بۆ سیستەمی بەڕێوەبردنی ناوەڕۆکی وۆردپرێس وشێندراوە. کۆمەڵێ کەسی خۆبەخش لە ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان بێ بەرانبەر بەشدار بوون تێدا ،
قەزوان | 05 11, 2025
دەستپێک : 2024-06-30T13:55مۆڵەت : MIT
وەرگێڕانی ڕاژەخوازی ELK
ڕاژەخوازێکی وێبە بۆ تۆڕی کۆمەڵایەتی ماستۆدۆن. سەرچاوەکراوەیە و چەند سەکۆیی. بە ئاسانی دەتوانن لە سەر ڕاژەکاری خۆتان دایمەزرێنن.
قەزوان | 05 11, 2025
دەستپێک : 2023-06-22T14:00مۆڵەت : GPL-3.0
وەرگێڕانی هێستیا پانل(Hestia Control Panel)
پانێڵی چاودێری هێستیا (Hestia Control Panel) سیستەمێکە بۆ بەڕێوەبردنی ڕاژەکاری خانەخۆیی لینوکس، زۆر کارا و سادەیه، هەروەها وەک سەرچاوەکراوە بڵاوکراوەتەوە. پێوەکراوەی زۆر بەهێزی لە خۆ گرتووە بۆئاسایشی ڕاژەکار.
قەزوان | 05 11, 2025
دەستپێک : 2018-06-13T01:53مۆڵەت : creativecommons
وەرگێڕانی سیستەمێکی بەڕێوەبردنی ناوەڕۆکی دۆکوویکی
دۆکو-ویکی سیستەمێکی بەڕێوەبردنی ناوەڕۆکە کە هاوشێوەی ویکیپیدیایە؛ پێوەکراوە و ڕووکاری زۆرە، بە شێوەی پەڕگە زانیارییەکان پاشکەوت دەکات.
قەزوان | 05 11, 2025
دەستپێک : 2020-07-08T13:50مۆڵەت : MIT
وەرگێڕانی سیستەمی بەڕێوەبردنی ناوەڕۆکی Bluedit
نەرمەکاڵایەکی سەرچاوە کراوە بۆ بەڕێوەبردنی بلۆگێک یان ماڵپەڕێک، کە وەک فایلێکی تەخت دیزاین کراوە و JSON بەکاردەهێنێت بۆ هەڵگرتنی زانیارییەکانی. ماڵپەڕەکە پێویستی بە ڕاژەکارێک دەبێت کە پشتگیری لە PHP بکات. زۆریەک لە پێوەکراوەکان و ڕووکارەکان بە خۆڕایی بۆی دیزاین کراون.
قەزوان | 05 11, 2025
دەستپێک : 2019-06-26T13:22مۆڵەت : AGPL-3.0
وەرگێڕانی ماڵپەڕی ماستۆدۆن
ماستۆدۆن! تۆڕێکی کۆمەڵایەتی سەرچاوەکراوەیە، کە دەتوانرێت وەک ڕکابەرێکی تویتەر (X)سەیری بکرێت. لە خوارەوە دەتوانن بەشداری لە وەرگێڕانی زمانی کوردی ئەم تۆڕە کۆمەڵایەتییە بکەن.
قەزوان | 05 11, 2025
دەستپێک : 2020-01-16T11:15مۆڵەت : GPL-3.0
وەرگێڕانی ئەپی توسکی
توسکی ئەپڵیکەیشنێکی مۆبایلە بۆ تۆڕی کۆمەڵایەتی ماستۆدۆن. لە بەستەری خوارەوە دەتوانن بەشداری بکەن لە وەرگێڕانی کوردی ئەپەکە.