پێشەکی

تا ئێستا بۆاتان پێشهاتووە کە گەرەکتانە لە شوێنێکی دیکە لەگەڵ کۆمپیوتری ماڵەوە پەیوەندی بە SSH بگرن یان لە ڕاژەی ماڵەوە بەیارمەتی ftp فایلێک دابگرن.بۆ ئەم کارە بێجگە لە سازکردنی Port Forwarding دەبێت IP Public خۆتان بزانن.زۆر کەس بە مۆدێمی ADSL پەیوەندی بە ئینتەرنێت دەگرێت .مۆدێمی ADSL بە هەر بار کوژاندنەوە و هەڵگرساندن IPـی دەگۆڕێت. واتە ئەم خزمەتگوزاریانە بە شێوازی Dynamicـکە.بۆ لابردنی ئەم کێشە لە Static IP سوود وەردەگرن کە سەرئێشەی تایبەت بە خۆی هەیەو بە خۆڕاییش نییە.رێگایێکی دیکە کەڵک وەرگرتن لە Dyamic DNS کە بەلاشە.لەم بابەتە باس لەسەر چۆنیەتی ئەم کارەدەکەین.

دروستکردنی دۆمەین

سەرەتا پێویستمان بە ناوێکی دۆمەینە Domain name کە دەبێت لەم ئادرەسە( www.dynu.com) ناوێک بۆ خۆمان درووست بکەین.

دامەزراندنی سیستەمیddclient

ئێستا دەبیت لە سیستەمەکەی خۆمان ddclient دامەزرێنین. بۆ دابەشکراوەکانی دێبیان لەم فەرمانە کەڵک وەر دەگرین apt install ddclient

کاتی دامەزراندنی پرسیارێکتان لە سەر ناوی بەکارهێنەر ،وشەی نهێنی و ناوی دۆمەین و…هتد دەکات کەدەبێت وەڵام بدریتەوە.
دەستکاریکردنی پەڕگەی ddclient
پاش دمەزراندنی ddclient دەبێت بچنە نێو ئەم رێگاو /etc/ فایلی ddclient.conf دەستکاری بکەن و ئەم زانیاریانە بنووسن:

daemon=60
syslog=yes
mail=roott
mail-failure=root
pid=/var/run/ddclient.pid
use=web, web=checkip.dynu.com/, web-skip='IP Address'
server=api.dynu.com
protocol=dyndns2
login=USER NAME
password=USER PASSWORD
YOUR_ADDRESS.YOURDOMAIN.

لێرە USER NAME وە PASSWORD ناوی بەکارهینەر و وشەی نهێنی لە ماڵپەری( www.dynu.com)ـکە.هەروا YOUR_ADDRESS.YOURDOMAIN ناوی دۆمەینە کە تۆمارتانکردووە.

هەڵگرساندنی سیستەم

ئێستا فەرمانی خوارەوە بنووسن

systemctl restart ddclient.service

ئێستا دەتوانن بە جێگای IP Address ناوی دۆمەینەکەی خۆتا بنووسن. ئەم ئای-پییە بە ئای-پی دینامیکی ئێوە وەردەگێڕێت.


قەزوان
ژمارەی بابەتەکان: 192

شارەزا لە بواری پێچانەوەی جگەرەی تووتن و پەڕ؛







linux.krd/?p=192

QR Code For:  دامەزراندنی خزمەتگوزاری DDNS لە لینوکس

دامەزراندنی تەختەی Hestia لە سەر دێبیان ١١
2022/08/29

دامەزراندنی ڕاژەکاری چات(ده‌مه‌ته‌قێ)
2022/08/14

دامەزراندنی ڕاژەیێک بۆ بەڕێوەبردنی کتێبە دیجیتاڵیەکان
2022/08/07

دامەزراندنی ڕاژەکاری LLMP لە ئوبونتو٢٠.٠٤
2022/07/11

چۆنیەتی دامەزراندنی ئاپاچی سۆلر
2022/06/14

دامەزراندنی جوملا لە سەر ویندۆز ١١
2021/08/15

دامەزراندنیLAMP لەسەر ویندۆز١١
2021/08/14

دامەزراندنیNextcloudلەسەر ویندۆز١١
2021/08/06

دامەزراندنی بنکەدراوی CouchDB لەسەر ئوبونتوی ۲۱.۰٤
2021/01/15

دامەزراندنی سیستەمی DokuWiki لە سەر CentOS 8
2020/02/17

دامەزراندنی ڕاژەی خۆماڵی Gitea بە جیاتی Git
2020/01/21

دامەزراندنی(Ntop)بۆ مانیتۆرینگی تۆڕ بۆ ئوبونتو ١٨ و ١٦
2020/01/08

دامەزراندنی ڕاژەیPostgreSQL لە ئوبونتوی ١٦-١٨
2019/02/05

دامەزراندنی درووپاڵ لە سەر ڕاژەی ئوبونتو
2018/10/16

ئاسایشی Apache2 بە دامەزراندنی Let’s Encrypt لە سەر ئوبونتو
2018/10/14


DDNS ڕاژە لینوکس