پاراستنی زانیارییەکانت بە پیکا

له‌لایه‌ن

لە

بۆ ئەوە زانیارییەکانمان بە سەلامەتی لە شوێنێک پاشکەوت کەین، باش وایە ئاوڕێک لە نەرمەکالای “Pika Backup” بدەین.
قۆناغەکانی پاشکەوتی زانیاری لەم نەرمەکالا بە شێوەیێکی زۆر ئاسان ئەنجامدەبێت. ئامێری ڕەقەکالاکەت کە گەرەکتە زانیارییەکانت لەسەری پاشکەوت بکرێت بە USB ی بیلکێنە بۆ کۆمپیوتەرەکەت و بهێڵە کە پیکا پاشکەوتکردن ئەنجام بدا.
تایبەتمەندییەکانی ئەم نەرمەکالا بەم جۆرەیە :

  • دروستکردنی پاشەکەوت بە شێوەی خۆماڵی و لە دوورەوە
  • خشتەیەکی کاتی بۆ پاشەکەوتی ئاسایی دابنێ
  • کات و شوێنی پەپکەی پاشەکەوت هەڵبژێرە چونکە “Pika Backup” پێویستی بە دووبارە کۆپیکردنی زانیارییە ناسراوەکان نییە
  • نهێنیکردنی بوخچەی پاشەکەوتەکانت
  • دروستکردنی پێرستی ئەرشیفەکان و بە گەڕان لە ناوەڕۆکەکانیاندا
  • گەڕاندنەوەی پەڕگە یان بوخچەکان لە ڕێگەی وێبگەڕی پەڕگەکانەوە

Pika Backup بۆ هەڵگرتنی زانیارییە کەسییەکانت دروستکراوە و پشتگیری لە گەڕانەوەی تەواوەتی سیستەم ناکات. “Pika Backup” بە نەرمەکاڵای “BorgBackup” کە بە باشی تاقی کراوەتەوە کاردەکات.

دەتوانی لەڕێگە فلاتهاب لێرەوە دایمەزرێنیت.

دامەزراندن:

flatpak install flathub org.gnome.World.PikaBackup

جێبەجێکردن:

flatpak run org.gnome.World.PikaBackup

بۆزانیاری لە سەر فلاتهاب ئەم نووسراوە بخوێنە.


سەرنجەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *