دەمێکەیە دەستکاریکەرانی نەرمەکالاکانی ڤیدیۆ، وێنە و فیلم تەنانەت ئۆفیسی مایکرۆسۆفت بە کڕینی ئابوونەی مانگانە و ساڵانە لە نەرمەکالانی ئەم کۆمپانیا زەبەلاحانە پارە سەرف دەکەن. هەر وا کە دەزانین ئەم نەرمەکالانە ئەم تایبەتمەندیانەیان هەیە:
- سەرچاوەیان داخراوەیە.
- بە پارەن و زۆر کەس بە هۆی نەبوونی پارە بە کڕاک دایاندەمەزرێنێت.
- قەبارەیان زۆر لە سەرە بۆ وێنە فۆتۆشۆپ و ئۆفیس تا ٣ گیگ دەڕۆن.
- …
تەنانەت ئەم کۆمپانیانە کە بە بیرۆکەی هەوری “Creative Cloud” هاتن دەستپێگەیشتنی دەرهێڵیان سنووردار کرد تاکوو بەرگیری لە سوود وەرگرتنی ناساختەی نەرمەکالا بێ مۆڵەتەکانیان بکەن و تێچووی مانگانەی ئابووریان بردە سەرەوە؛ دیسان ماق ماوەن کە چۆن نەرمەکالاکانیان بە شێوەیێک و ناوێکی دی بە خۆڕایی و سەرچاوە کراوە لە گیتهاب بڵاو دەکرێتەوە.لە زەمەنی ژیری دەستکرد کە فرۆکە جەنگیەکان چاودێری دەکات، کۆمپانیایەک سەر هەڵدینێت و ئاواتی هەزاران بەکارهێنەر و هۆگرانی گنو/لینوکس بە دی دێنێت.

بەڵام دونیا هەر وا نەما! دەوران دەورانە و ڕێواسی کەلی خانە! چوار کەس بە یارمەتی ژیری دەستکرد کۆی نەرمەکالاکانی(ئۆفیس و ئادۆبی)ـیان دووبارە دیزاین کردەوە بەناوی پڕۆژەیێک، “ArtCraft”. ئەم پڕۆژەیە بۆ جێگرەوەی ئەم کەڵە نەرمەکالا پارەییانە بە شێوازی سەرچاوەکراوە و خۆڕایی بە یارمەتی ئەندازیاری پێچەوانە وشێندرا.

مایکڵ کەفری (Michael Caffrey)، هاوبونیاتنەری ئەم پڕۆژەیە، قۆناغەکانی دروستکردنی نەرمەکالاکانی بە یارمەتی “Claude 5.5” بۆ چەند نەرمەکالای ئادۆبی؛ گوتی :
ئێمە سەرسام بووین بەوەی کە ئەم ئامرازانە چەندە باش لە لایەرەکانی خوارەوە (لۆکان) کاردەکەن، بۆیە بڕیارماندا وەک سەرچاوە کراوە بڵاویان بکەینەوە. ئەدۆبی لە ڕابردوو زۆر مێژوویەکی ناپەنسەند کرداری هەبووە، و لەگەڵ بەکارهێنانی ئەم پڕۆژەیە، بۆمان دەرکەوت کە تەنها لاسایێک نییە، بەڵکو لە ڕاستیدا وەشانی باشترە.
هەرچەند بەکارهێنەران زۆر پێشوازیان لەم پڕۆژە گرتووە بەڵام هێشتا لە وشانی ئاڵفادایە(Alpha) و ڕۆژانە پاکەتی بەڕۆژبوونەوەی بەهێز لە خۆ دەگرێت و سەرڕێژی دەکن بۆ لای بەکارهێنەر.
هاوسێوە نەرمەکالاکان بەم شیوازن
| نەرمەکالاکانی ئارتکرافت / نرخ بەلاشە | نەرمەکالاکانی ئادۆبی / نرخی $19.99 $69.99 مانگانە |
| PhotoCraft | Photoshop |
| VectorCraft | Illustrator |
| FilmCraft | Premiere Pro |
| LightCraft | Lightroom |
| PdfCraft | Acrobat Pro |
| EffectCraft | After Effects |
| DesignCraft | InDesign |
| WordCraft | Word (ئۆفیس مایکرۆسۆفت) |
| DeckCraft | powerpoaint (ئۆفیس مایکرۆسۆفت) |
| CADCraft | Autodesk AutoCAD Overview |
| GridCraft | Excel(ئۆفیس مایکرۆسۆفت) |
| SoundCraft | AudioSuite |
چاوڕوانی ناسینی ئەم نەرمەکالانە بە…ئەم بابەتە بەردەوام دەبێت