نوێ: نەرمەکالای وۆردکرافت

نەرمەکالای وۆردکرافت
  • بەروار: ٢٠٢٦/١١/٢٢
  • خوێندن: ٢ خولەک
  • ژ.وشە: ٣٥٦ وشە

نووسین و دیزاینی لە پەڕگەکان؛  ڕێکخه‌ری وشە پێشکوتووەکان و سەرچاوەکراوە، دروستکراو بە تەواوی بە Rust.

 ڕێکخه‌ری وشەی خێرا و سەرچاوەکراوە بە شێوەیێک کارکردنی ئاشنا: شریتی ڕیبۆن (ribbon)، شێوازەکان، خشتەکان، شوێنکەوتنی گۆڕانکارییەکان، سەرچاوەکان و تێکەڵکردنی نامە (mail merge). پەڕگەی .docx دەخوێنێتەوە و دەنووسێت، بە شێوەی ڕەسەن (native) لەسەر macOS، ویندۆز، لینوکس و BSD کار ئیشدەکات، هەروەها لە وێبگەڕیشدا لە ڕێگەی WebAssembly-ەوە.

بۆچی وۆردکرافت(wordcraft)

  • ئاشنا بە وۆردی ئۆفیسی مایکرۆسۆفت: سەرخشتەکانی ڕیبۆن(Ribbon tabs)، تاقمەکان، قەدبڕەکان و هەڵسوکەوتی شریتی ڕیبۆن: Enter لیست بەردەوام دەکات، Tab پلەی دادەبەزێنێت، Ctrl/⌘+B وشەی ژێر نیشانەدەر (caret) تۆخ (bold) دەکات، گەلەری شێوازەکان بە شێوەی ڕاستەوخۆ پێشبینیی شێوازەکان نیشان دەدات، F4 دووبارەی دەکاتەوە، F7 ڕێنووس پشکنین دەکات، F8 هەڵبژاردن درێژ دەکاتەوە.
  • پەڕگەکانت: پەڕگەکانی .docx (OOXML) دەکاتەوە و پاشەکەوتی دەکا، هەروەها .odt، .rtf، .html، .md، .tex (LaTeX) و .txt؛ پەڕگە کۆنەکانی .doc (97-2003) دەکاتەوە؛ PDF هەناردە دەکات بە دەقی ڕاستەقینەی هەڵبژێردراو، بەستەر و نیشانەکانی کتێب (bookmarks).
  • خێرا: گه‌ڵاڵه‌به‌ندی (layout) پەرەگراف کاش پاشکەوت دەکا، بۆیە نووسین لە بەڵگەنامەیەکی ١٨٨ لاپەڕەییدا لە نزیکەی ١.٤ میلی‌چرکەدا دووبارە ڕێکخستنی بۆ دەکات؛ لاپەڕەکان لەسەر داواکاری، ڕێندەر دەکرێن.
  • لە هەموو شوێنێک. یەک کۆدبەیسی Rust بۆ macOS، ویندۆز، لینوکس، BSD و وێب. نە Electron، نە Tauri: egui ڕەسەن لەسەر GPU.
  • دروستکراو بۆ ئەجێنتەکان (agents). هەر کردارێک فەرمانێکە کە ناسنامەی (id) خۆی هەیە. هەمان ٤٢٢ فەرمان ڕیبۆن، قەدبڕەکانی تەختەکلیل، گەڕانی فەرمان، ئامرازی هێڵی فەرمان (CLI)، کەناڵی کۆنتڕۆڵی JSON و ڕاژەکارێکی MCP بەڕێوە دەبەن.
  • تایبەت. ڕێنووس، ڕێزمان و هەموو شتێکی تر بە شێوەی دەرهێڵ کار دەکەن.
  • کراوە. مۆڵەتی MIT یان Apache-2.0. ژوورە‌خاوێن (clean-room): لەسەر بنەمای تایبەتمەندییە گشتییەکان و چاودێری دروست کراوە، و هەر سەرچاوە و داراییەک (asset) ڕەسەنە یان بە مۆڵەتی کراوە بڵاو کراوەتەوە.

ئەوەی پێویستتە

  • ویندۆز (64-bit، ARM یان 32-bit)، macOS (Apple silicon یان Intel)، لینوکس، یان FreeBSD.
  • وێبگەڕێکی پێشکەوتوو، بۆ وەشانی وێب.

ڕێبەرەکان