دروستکردنی پەڕگەی بە تێپەڕەوشە پارێزراو لەسەر لینوکس

زیپ (ZIP) ئامرازێکی بەناوبانگی پەستێنەری پەڕگەکانە هەم ویندۆز هەم بۆ ئەو سیستەمانەی کە هاوشێوەی یونیکسن. بە شێوەیەکی گشتی زۆرینەوەی دابەشکراوەکان پاکێجی ZIPـیان تێدایە، بۆ ئەوەی بزانیت تێیدایە یان نا، لە تێرمیناڵ بنووسە zip و دوگمەی Enter داگرە. ئەگەر نەت بوو، بەم فەرمانەی خوارەوە دایبەزێنە:

$ sudo yum install zip [On CentOS/RHEL]
$ sudo dnf install zip [On Fedora 22+]
$ sudo apt install zip [On Debian/Ubuntu]

جا ئێستا بە سیناریۆکەمان داڕێژین! با وادابنێت پەڕگەیەکمان هەیە کە چەند زانیارییەکی گرنگی تێدایە کە دەمانەوێت بە تێپەڕەوشە (Password) بیپارێزین. بۆ ئەمەش فەرمانە zip بە پاشگر یان ئاڵای e- بەکار دەهێنین. داڕشتنی فەرمانەکە بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت:

١. دەنووسین zip
٢. پاشگی e-
٣. ناوێک بۆ پەڕگەی زیپەکەمان بە پاشگری (zip.)
٤. پەڕگەکە

واتا فەرمانەکە بەم شێوەیە دەبێت:

zip -e zip-file-name.zip file.txt

بڕوانە ئەم وێنەیەی خوارەوە کە من لەسەر پەڕگەیەکم هەیە بەناوی گرنگ، و دەمەوێت تێپەڕەوشەی بخەمەسەر.

دانانی تێپەڕە وشە لەسەر پەڕگە بە زیپ

وەکو دەیبینین، یەکەمجار فەرمانەکەم پێداوە، پاشان داوای تێپەڕەوشەکە دەکات کە دەمەوێت پەڕگەکەی پێبپارێزم! دوو جار تێپەڕەوشەکە دەنووسم. تکایە تێبینی بکە کە تێپەڕەوشەکە بە هیچ شێوەیەک دەرناکەوێت. کە نووسیت، دوگمەی Enter داگرە و کارەکەت سەرکەوتوو دەبێت.

بڕوانە ئەنجامی کارەکە لەم وێنانەی خوارەوە.

بەهیوای سوود.


سەرنجەکان

یەک وەڵام بۆ “دروستکردنی پەڕگەی بە تێپەڕەوشە پارێزراو لەسەر لینوکس”

  1. Thanks for ones marvelous posting! I certainly enjoyed reading
    it, you could be a great author. I will be sure to bookmark your
    blog and may come back at some point. I want
    to encourage one to continue your great posts, have a nice weekend!

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *