نوێ: ئارت‌کرافت: ئەندازیاری پێچەوانەی نەرمەکالاکانی ئادۆبی و ئوفیس

ئارت‌کرافت: ئەندازیاری پێچەوانەی نەرمەکالاکانی ئادۆبی و ئوفیس
  • بەروار: ٢٠٢٦/١١/١٣
  • خوێندن: ٢ خولەک
  • ژ.وشە: ٣٠١ وشە

دەمێکەیە دەستکاریکەرانی نەرمەکالاکانی ڤیدیۆ، وێنە و فیلم تەنانەت ئۆفیسی مایکرۆسۆفت بە کڕینی ئابوونەی مانگانە و ساڵانە لە نەرمەکالانی ئەم کۆمپانیا زەبەلاحانە پارە سەرف دەکەن. هەر وا کە دەزانین ئەم نەرمەکالانە ئەم تایبەتمەندیانەیان هەیە:

  • سەرچاوەیان داخراوەیە.
  • بە پارەن و زۆر کەس بە هۆی نەبوونی پارە بە کڕاک دایاندەمەزرێنێت.
  • قەبارەیان زۆر لە سەرە بۆ وێنە فۆتۆشۆپ و ئۆفیس تا ٣ گیگ دەڕۆن.
  • …

تەنانەت ئەم کۆمپانیانە کە بە بیرۆکەی هەوری “Creative Cloud” هاتن دەستپێگەیشتنی دەرهێڵیان سنووردار کرد تاکوو بەرگیری لە سوود وەرگرتنی ناساختەی نەرمەکالا بێ مۆڵەتەکانیان بکەن و تێچووی مانگانەی ئابووریان بردە سەرەوە؛ دیسان ماق ماوەن کە چۆن نەرمەکالاکانیان بە شێوەیێک و ناوێکی دی بە خۆڕایی و سەرچاوە کراوە لە گیتهاب بڵاو دەکرێتەوە.لە زەمەنی ژیری دەستکرد کە فرۆکە جەنگیەکان چاودێری دەکات، کۆمپانیایەک سەر هەڵدینێت و ئاواتی هەزاران بەکارهێنەر و هۆگرانی گنو/لینوکس بە دی دێنێت.

بەڵام دونیا هەر وا نەما! دەوران دەورانە و ڕێواسی کەلی خانە! چوار کەس بە یارمەتی ژیری دەستکرد کۆی نەرمەکالاکانی(ئۆفیس و ئادۆبی)ـیان دووبارە دیزاین کردەوە بەناوی پڕۆژەیێک، “ArtCraft”. ئەم پڕۆژەیە بۆ جێگرەوەی ئەم کەڵە نەرمەکالا پارەییانە بە شێوازی سەرچاوەکراوە و خۆڕایی بە یارمەتی ئەندازیاری پێچەوانە وشێندرا.

مایکڵ کەفری (Michael Caffrey)، هاوبونیاتنەری ئەم پڕۆژەیە، قۆناغەکانی دروستکردنی نەرمەکالاکانی بە یارمەتی “Claude 5.5” بۆ چەند نەرمەکالای ئادۆبی؛ گوتی :

ئێمە سەرسام بووین بەوەی کە ئەم ئامرازانە چەندە باش لە لایەرەکانی خوارەوە (لۆکان) کاردەکەن، بۆیە بڕیارماندا وەک سەرچاوە کراوە بڵاویان بکەینەوە. ئەدۆبی لە ڕابردوو زۆر مێژوویەکی ناپەنسەند کرداری هەبووە، و لەگەڵ بەکارهێنانی ئەم پڕۆژەیە، بۆمان دەرکەوت کە تەنها لاسایێک نییە، بەڵکو لە ڕاستیدا وەشانی باشترە.

هەرچەند بەکارهێنەران زۆر پێشوازیان لەم پڕۆژە گرتووە بەڵام هێشتا لە وشانی ئاڵفادایە(Alpha)  و ڕۆژانە پاکەتی بەڕۆژبوونەوەی بەهێز لە خۆ دەگرێت و سەرڕێژی دەکن بۆ لای بەکارهێنەر.

هاوسێوە نەرمەکالاکان بەم شیوازن

نەرمەکالاکانی ئارت‌کرافت / نرخ بەلاشەنەرمەکالاکانی ئادۆبی / نرخی $19.99 $69.99 مانگانە
PhotoCraftPhotoshop
VectorCraft
Illustrator
FilmCraftPremiere Pro
LightCraftLightroom
PdfCraftAcrobat Pro
EffectCraftAfter Effects
DesignCraftInDesign
WordCraftWord (ئۆفیس مایکرۆسۆفت)
DeckCraftpowerpoaint (ئۆفیس مایکرۆسۆفت)
CADCraftAutodesk AutoCAD Overview
GridCraftExcel(ئۆفیس مایکرۆسۆفت)
SoundCraftAudioSuite

چاوڕوانی ناسینی ئەم نەرمەکالانە بە…ئەم بابەتە بەردەوام دەبێت