داگڵاس ئێنگڵبارت: داهێنەری مشک

له‌لایه‌ن

لە

داگڵاس (Douglas Engelbart)لە ڕۆژی ۳۰, ڕیبەندانی ساڵی ۱۹۲٥ لە شاری پۆرتڵەندی پارێزگای ئۆرێگان لە دایک بوو. زۆرتر بۆ خولقاندنی مشک (Mouse) بۆ کۆمپیوترناسراوە .

باوانی ئاڵمانی سویدی داگڵاس، کۆچیان کرد بەرەو ئەمریکا.پاش تەواو کردنی قۆناخەکانی خوێندنی لە زانکۆی ئۆرێگان وەرگیرا.بەڵام پاش کەمێک خوێندن لە زانکۆ بە هێزی دەریایی لە کۆتایی بەرەکانی جەنگ پەیوەندی گرت و رۆیشت وە ماوەی ۲ ساڵ لە فیلیبین بە عینوانی لێزانی ڕادار خزمەتی کرد.

پاش تەواو بوونی خزمەتی سەربازی گەڕایەوە بۆ زانکۆ و  قۆناغی کارناسی لە ئەندازیاری کارەبا لە ساڵی ۱۹٤۸ بە کۆتایی گەیاند.پاش تەواوکردنی قۆناغی کارناسی لە لێژنەی ڕاوێژکاری نیشتمانی هەوایی ئەمریکا دامەزرا. لەوێ پسکنین دەربارەی تونێلی هەوایی دەستپیکرد.لە ساڵی ۱۹٥۱ داگڵاس دەستی لە کارەکەی کێشا تا بەردەوام بێ لە خوێندن ئینجا بۆ قۆناغی دکتۆرا چوو بۆ زانکۆی برێکڵی.لەوێ بوو کە داهێنانەکەی بوو بە هۆی ناوبانگی داگڵاس ،کە لە ساڵی ۱۹۷۰ توانی داهێنانێک بە ناوی ” Computer Mouse”، تۆمار بکا.ئەم ئامێرە زۆر زوو ناسرا هۆکار ڕوخساری گرافیکی نەرمەکالاکان بوو کە لەو سەر دەمە خەریک بوو گەشەی دەسەند.

مشک یەکێک لە پێداویستیەکانی ڕەقەکالای کۆمپیوترە کە هەر وەک تەختەکلیل دەلکێ بە کۆمپیوتر.لە نەرمەکالاکانی ئێستا مسک بەشێکی زۆر لە ئەرکی چاودێری لە ئەستۆیە.هەر چەنێ خولقاندنی ئەم ئامێرە پاس ۲۰ ساڵ حەزی بەکارهێنەرانی هەڵگرسان بەڵام لە دەهەکان ۸۰ بە زۆر بوونی نەرمەکالاکان بە ڕوخساری گرافیکی ،نیاز بەم ئامێرە فرەتر بوو. ئێستا بی مسک بەکارهێنەران زۆر زوو بێ تاقەت دەبن لە کۆمپیوتر.

داگڵاس لە ساڵی ۲۰۱۳ لە تەمەنی ۸۸ ساڵی کۆچی دوایی کرد. لە ساڵی ۱۹۸٦ لە کۆنفرانسێک لە سانفرانسیسکۆ،داگڵاس بیرۆکەت کەڵە دەق،دەستکاری کاتی دەق و سوود وەرگرتن لە چەند پەنجێرەی پێسنیار دا.

لە وەڵامی کەسێک کە بۆ ناوی ئەم ئامێرەت ناوە “مشک”؟ داگڵاس گوتی: “لە سەرەتاوە نازانم بۆ ناویم نا مشک بەلام هەر نەمانگۆڕا و زۆر داوای لێبوردن دەکەم.”

 

 


سەرنجەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *