دەربارەی نەرمەکاڵای Wine

نەرمەکاڵای Wine چییە ؟
(واین – Wine) نەرمەکاڵایەکی سەرچاوەکراوەیە کە بۆ سیستەمە هاوشێوەکانی (یونیکس – Unix) داڕێژراوە.

کاری چییە ؟

بریتییە لە بەکارخستنی ئەو نەرمەکاڵایانەی کە لەسەر ویندۆوز هەن بۆ سەر سیستەمە کارپێکردنی لێنیکس.

چۆن کاردەکات ؟

واین Wine ئامرازێک بەردەستدەخات بۆ گەشەپێدەران تاوەکوو خۆشیان بتوانن نەرمەکاڵاکانی سیستەمە کارپێکردنی ویندۆوز وەربگێڕنە سەر سیستەمە کارپێکردنی لێنیکس، کە ناوی Winelibە،شێوازی کارکردنەکەشی بریتییە لە چەسپاندنی یاخود وەرگێڕانی فەرمانەکانی ناو فایلەکانی .dll بۆ سەر سیستەمە ئیشپێکردنی لێنیکس.ناوەندی ئیشپێکردنەکەی وەکوو کێرنەڵی ویندۆز لێدەکەن تاوەکوو بەبێ کێشە لەسەر سیستەمەکە کاربکات

دەربارەی ووشەی Wine :

ناوەکە(Wine) لەسەرەتادا بچووککراوەیەک بوو بۆ Windows Emulator(کە بەواتای، لاساییکەرەوەی ویندۆوز دەهات)، وە دوایی بەپێی ماناکەی کورتکرایەوە.

ناوەکە زۆرجار بەم شێوایە دەبینرێت:

WINE یاخود wine

بەڵام گەشەپێدەران کورتکراوەی Wineیان پێ ڕاستترە (بەپێی گەورە و بچووکی پیتەکان).

لاساییکەرەوەکان چین؟

نەرمەکاڵایێکن کە وەکوو وەرگێڕ کاردەکەن، بۆ نموونە:

لاساییەکەرەوەی یارییەکانی کۆنسۆڵی پلەیستەیشن یاخود ئێکس بۆکس بۆ سەر بژمێرەکان، کە لەڕێیانەوە دەتوانرێ یارییەکانی هەردوو کۆنسۆل لەسەر بژمێر کاریان پێ بکردرێت.یاخود لاساییکەرەوەی ئەندرۆید بۆسەر سیستەمە کارپێکردنی ویندۆوز و چەندانی تر …

سوودیان چییە ؟

لەوانەیە ڕۆژێک ئاواتت خواستبێ کە چۆن نەرمەکاڵاکانی ویندۆوز بخرێنە سەر لینێکس، یاخود کارپێکردنی یاری کۆنسۆلەکان لەسەر بژمێر ….

گەشەپێدەران هەڵدەستن بە وەرگێڕانی فەرمانەکانیان کەلەسەر ناووکی سیستەمە سەرەکییەکە خۆی هەن بۆ سەر ئەو سیستەمە کارپێکردنەی کە بۆی وەردەگێڕن، نموونە:

زۆربەی ئەو نەرمەکاڵایانەی کە لە ویندۆوز بەکارمانهێناوە وەکوو :‌فۆتۆشۆپ، یارییەکان ، پلەیەرەکان، وێبگەڕەکان و هتد..، ئەوانە هەموویان لەژێر فەرمانی ئەو فاییلانەدا کاردەکەن کە بەپاشگری .dll کۆتاییان پێ دێت، ئەو فاییلانەش زانیارییەکان دەگوازنەوە بۆ سیستەم و دواتر ناووک و دواترئش ڕەقەکاڵا…

مێژووی نەرمەکاڵای Wine :

بەڕێوبەری پڕۆژەکە (بۆب ئامستادت – Bob Amstadt) بوو، بەهاوکاری (ئێریک یوگدەیڵ – Eric Yougdale) لە ساڵی 1993 پڕۆژەکەیان بەکارخست (Wine), کە ئامانجیان لە بەکارخستنی نەرمەکاڵاکانی ویندۆوز بوو بۆ سەر لینێکس.

پڕۆژەکە کاتێکی زۆری لە گەشەپێدەران دەبرد و زۆر ئەستەم بوو بۆیان، بەهۆی زۆری هەڵە لە فایل و دۆکومێنتەکانی کێرنەڵی ویندۆوز کە بە Windows API ناسراوە. لەبەر فراوانی و گەورەیی و ئاڵۆزی فەنکشنەکانی سیستەم، وە هەندێ بەشی وەک (فایلە جیاوازەکان بە پاشگرە جیاوازەکان) و (پرۆتۆکۆڵەکان) بە شێوەیەکی گشتی بەردەست نەبوون.

پڕۆژەکەش لەژێر مۆڵەتی MITدا بڵاوکرایەوە.

یەکەم وەشانی تاقیکاری (واین Wine) لە 25ی تشرینی یەکەمی ساڵی 2005دا بڵاوکرایەوە.
وە یەکەم وەشانی سەرەکی لە 17ی حوزەیرانی ساڵی 2008 وەشێندرا، کە دوای 15 ساڵ لە گەشەپێدان و هەوڵ و تێکۆشان بوو.

وەشانی 1.2ی لە 16ی تەمموزی ساڵی 2010دا بڵاوکردەوە.
وەشانی 1.4ی لە 7ی ئاداری 2012 بوو.
وە وەشانی 1.6 لە 18ی تەمموزی 2013 بڵاوکردەوە.

(واین Wine) خۆی پۆلێن دەکات بۆچەندان نەرمەکاڵای تر کە بە Third-party ناودەبرێن، لەوانەش:

  • PlayonLinux
  • Winetricks
  • Winedoors
  • IEs4Linux
  • Q4wine
  • Bordeaux

ئەمانە یارمەتیدەری نەرمەکاڵای (Wine)ن، کە لەلایەن کەسی سێیەمەوە گەشەیان پێدراوە (هەڵبەتە کەسی سێیەم گەشەپێدەرەکەیە، کە هەڵدەستێ بە زیاتر گەشەپێدانی نەرمەکاڵاکە (Third-party).

وەشانەکانی تری Wine:

CrossOver:
کە هەروەک ئەوانی تر کاری ئەوەیە کە یاری و نەرمەکاڵاکانی ویندۆوز لەسەر لینێکس ئیشپێبکات، زیاتر لەبەر نەرمەکاڵاکانی (ئۆفیس) بوون کە لە ویندۆوزدا بوونیان هەبوو.

Cedega:
وەشانێکی کۆنی (واین)ە کە تایبەت بۆ یاریکردن بوو، ئەو یارییانەی کەلەسەر ویندۆوز بوونیان هەبوو.

Cider:
، لەلایەن هەمان بەشگە یاخود هەمان گرووپی گەشەپێدانی پڕۆژەی Cedega اوە بنیاتنرا بەڵام ئەمەیان بۆ سیستەمە کارپێکردنی ئەپڵ بوو

Wine@Etersoft:
کۆمپانیای Etersoftی ڕووسی لە 2006ەوە دەستی بە گەشەپێدانی واین کردووە،
کە گرنگترین کارەکانیان بریتیبوو لە بەکارخستنی نەرمەکاڵاکانی AutoCAD, BricsCad, Compass-3D.

Darwine:
ئەویش هەر بریتیبوو لە دەرگایەکی واین، کە بۆ سیستەمە کارپێکردنی ئەپڵ درووستکرابوو

Wine for Android:
لە 3ی شوبباطی ساڵی 2013 لەشاری برووسێلس، گەشەپیدەر (ئەلێکساندەر جوڵیارد – Alexander Julliard) تاقیکردنەوەیەکی لەسەر سیستەمە ئێشپێکردنی (ئاندرۆید – Android) خستەڕوو.

Pipelight:
گرووپی (پایپڵایت – Pipelight) وەشانێکی درووستکراوی (Wine- واین)یان خستەڕوو, کە وەکوو پێچەرەوەیەک بوو بۆ ئەو براوسەرانی کە لە ویندۆوزەوە هێنراونەتە سەر لینێکس، کە بتوانرێن پڵاگینیشیان بۆزیاد بکرێت.
هەروەها چەندین ئامرازی سوودبەخشی تری وەکوو Microsoft Silverlight و Adobe Flash و پڵاگینی وێبی Unityیان خستە ڕوو.

ئەو پڕۆژانەی کە سەرچاوەکەیان لە (واین Wine)ەوە وەرگیراوە :

  • ReactOS
  • Winebottler
  • Wineskin
  • Odin
  • E/OS
  • Rewind
  • Parallels Desktop
  • VirtualBox
  • WinOnX

پارێزگاری:

لەبەر ئەوەی کە (واین Wine) ڕێگایەکە بۆ کارپێکردنی نەرمەکالاکانی ویندۆوز و سیستەمە باینەرییەکەی، ئەتوانرێت لینوکسیش‌لەڕێیەوە تووشی ئەو ڤایرۆسانە ببێت کە لە ویندۆوزدا ئامادەکراون، بەڵام ئەو نەرمەکاڵایانەی کە بەهۆی (واین)ەوە لەسەر لینوکس ئیشیانپێدەکرێن، خاسیەتەکەیان سنووردارە. لەبەر ئەم هۆکارە، گەشەپێدەران وایان پێبانشترە کە ئەو نەرمەکاڵایانەی بەهۆی (واین)ەوە لەسەر لینێکس کاردەکەن، نابێت بە خاسیەتی superuser کاریان پێبکرێت.

داگرتنی نەرمەکاڵای Wine بۆ سیستەمە کارپێکردنی Ubuntu:

*تێبینی: ئەگەر سیستەمەکەت لەسەر 64(بیت)ه، ئەوا سەرەتا ئەم فەرمانە بچەسپێنە:

sudo dpkg –add-architecture i386

پاشان

sudo add-apt-repository ppa:wine/wine-builds

پاشان

sudo apt-get update

پاشان

sudo apt-get install –install-recommends winehq-devel

وە لەکۆتاییدا:

sudo apt-get install wine

دواتر

sudo apt-get update

داگرتنی بۆ دیبیان:

*تێبینی: ئەگەر سیستەمەکەت لەسەر 64(بیت)ه، ئەوا سەرەتا ئەم فەرمانە بچەسپێنە:

sudo dpkg –add-architecture i386

پاشان ئەم فەرمانانە بچەسپێنە:

wget https://dl.winehq.org/wine-builds/Release.key
sudo apt-key add Release.key

واتر سۆرسەکە لەناو فایلی sources.list.dدا پاشەکەوت بکە

( شوێنی فایل بریتییە لە /etc/apt/sources.list.d) کە لەڕێی text editorێک بیکەرەوە و ئەم پارچە سۆورسە لەبەشی خوارەوە دابنێ:

deb https://dl.winehq.org/wine-builds/debian/ DISTRO main

پاشان

sudo apt-get update

وە ئێستا هەمووشتێک ئامادەیە، تەنها بەم فەرمانە دایببەزێنە:

sudo apt-get install winehq-devel

داگرتنی بۆ (فیدۆرا) :

فیدۆرا وەشانی 22:

ئەم فەرمانانە بچەسپێنە:

dnf config-manager –add-repo https://dl.winehq.org/wine-builds/fedora/22/winehq.repo

دواتر

dnf install winehq-devel

فیدۆرا 23:

dnf config-manager –add-repo https://dl.winehq.org/wine-builds/fedora/23/winehq.repo

دواتر

dnf install winehq-devel

*تێبینی: ئەگەر سیستەمەکەت لەسەر 64(بیت)ە، پێویستە ئەم فەرمانانە بچەسپێنیت: فەرمانی یەکەم:

sudo dnf install alsa-plugins-pulseaudio.i686 glibc-devel.i686 glibc-devel libgcc.i686 libX11-devel.i686 freetype-devel.i686 libXcursor-devel.i686 libXi-devel.i686 libNX_Xext-devel.i686 libXext-devel.i686 libXxf86vm-devel.i686 libXrandr-devel.i686 libXinerama-devel.i686 mesa-libGLU-devel.i686 mesa-libOSMesa-devel.i686 libXrender-devel.i686 libpcap-devel.i686 ncurses-devel.i686 libzip-devel.i686 lcms2-devel.i686 zlib-devel.i686 libv4l-devel.i686 libgphoto2-devel.i686 libcapifax-devel.i686 cups-devel.i686 libxml2-devel.i686 openldap-devel.i686 libxslt-devel.i686 gnutls-devel.i686 libpng-devel.i686 flac-libs.i686 json-c.i686 libICE.i686 libSM.i686 libXtst.i686 libasyncns.i686 libedit.i686 liberation-narrow-fonts.noarch libieee1284.i686 libogg.i686 libsndfile.i686 libuuid.i686 libva.i686 libvorbis.i686 libwayland-client.i686 libwayland-server.i686 llvm-libs.i686 mesa-dri-drivers.i686 mesa-filesystem.i686 mesa-libEGL.i686 mesa-libgbm.i686 nss-mdns.i686 ocl-icd.i686 pulseaudio-libs.i686 python-talloc.x86_64 sane-backends-libs.i686 tcp_wrappers-libs.i686 unixODBC.i686 samba-common-tools.x86_64 samba-libs.x86_64 samba-winbind.x86_64 samba-winbind-clients.x86_64 samba-winbind-modules.x86_64 mesa-libGL-devel.i686 fontconfig-devel.i686 libXcomposite-devel.i686 libtiff-devel.i686 openal-soft-devel.i686 mesa-libOpenCL-devel.i686 opencl-utils-devel.i686 alsa-lib-devel.i686 gsm-devel.i686 libjpeg-turbo-devel.i686 pulseaudio-libs-devel.i686 pulseaudio-libs-devel gtk3-devel.i686 libattr-devel.i686 libva-devel.i686 libexif-devel.i686 libexif.i686 glib2-devel.i686

 

*ئەمەی سەرەوە تەنها 1 فەرمانە

فەرمانی دووەم و سێیەم:

sudo dnf groupinstall “C Development Tools and Libraries”
sudo dnf groupinstall “Development Tools”

هەروەها پێویستە ئەم گوزرانەش داببەزێنیت:

libmpg123-devel.i686 gstreamer-plugins-base-devel gstreamer-devel.i686 gstreamer.i686 gstreamer-plugins-base.i686 gstreamer-devel gstreamer1.i686 gstreamer1-devel gstreamer1-plugins-base-devel.i686 gstreamer-plugins-base.x86_64 gstreamer.x86_64 gstreamer1-devel.i686 gstreamer1-plugins-base-devel gstreamer-plugins-base-devel.i686


داگرتنی بۆ سیستەمە ئیشپێکردنی ماک (Mac OS X):

وەشانەکانی (واین) بۆ سیستەمە کارپێکردنی ماک لە سەروو 10.8ەوە بەردەستن

داگرتن:

هەردوو جۆرە فایلی تارباڵ و .pkg لێرەدا بەردەستن، دەتوانی دایانگریت:

https://dl.winehq.org/wine-builds/macosx/download.html

ئەگەر بەکارهێنەرێکی ئاسایی(بێ ئەزموون)ی ماکینتۆشیت، بە فایلی .pkg دایگرە، چونکە ئاسانترە.

چۆنییەتی دامەزراندنی فایلەکە .pkg:

2 کرتە لەسەر فایلەکە بکە :D، پاشان دامەزرێنەری خۆکار دێتە سەر شاشە و خۆکارانە دادەمەزرێت، (وە پێویستی بە خاسیەتی ئەدمینی هەیە بۆ ئەوەی دابمەزرێت).
دوای ئەوەی کە بەتەواوی دامەزرا، سەرنج بدەرە ڵاونچپادەکەت ، بگەڕێ بۆ Wine Staging یاخود Wine Devel , کرتە بکە لەسەری، تێرمیناڵێکت بۆ دەکرێتەوە لەگەڵ چەند نووسراوێک کە ڕێنمووییت دەکات و چەند فەرمانێکی گرنگی تێدایە. ئێستا دەتوانیت کار بەنەرمەکاڵای (واین Wine)بکەیت لە تێرمیناڵەوە ، بەکۆماندی /start wine/winecfg .
ئەگەر ویستت نەرمەکاڵاکە دابمەزرێنیت یاخود ئیشیپێبکەیت(ئەو نەرمەکاڵایای کە بەپاشگری .exe هەیە)، تەنها بە 2 کرتە دەتوانی ئیشیپێبکەیت.

نەرمەکاڵایەکی تر هەیە ئەویش هەر بۆ سیستەمە ئیشپێکردنی MAC OS X ە، بەناوی PlayOnMac , کە شێوازێکی ئاسانتر و جوانتری هەیە.


سەرنجەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *