نیشاندەری کەش و هەوا

له‌لایه‌ن

لە

نیشاندانی کەش و هەوا هەروا پلەی گەرما و سەرما لە پانێڵی گنو لینوکسەکان وەک ئێلێمێنتری و ئوبونتو مینیت و … .لە پانێلی سەرەوە واتە شریتی سەرەوە ئێوە زۆر بە سادەیی دەتوانن ئاگاداری کەش و هەوا لە ژینگەکەتان بن.من گەرەکمە ئەپێکی ئوبونتوتان پێ بناسینم کە ناسراوە بە “Indicator Weather” .[هەر چەند بۆ دابەشکراوەکانی دێبیانیش دەبێت].ئەم ئەپە هەر 10 خولەک خۆی بەڕۆژ دەکاتەوە واتە زانیاریەکانی نوێ دەبن و ئینجا بۆ بەکارهێنەران زۆر سووکەو کارکردنی زۆر سادەیە، تەنها پێویستی بە پەیوەندی هێڵێ ئینتێرنێت هەیە.
Indicator Weather چییە :
ئەپێکی سەرچآوەکراوەو خۆراییە کە لە لایەن بەرێز “Kasra Madadipouya” پەرەی سەندووە.ئێوە دەتوانن لە ژێر پەروانە یان مۆڵەتی GNU General Public License ، گۆڕانکاری تێبدەن.هاوشێوەی ئەم بەرنامە دەتوانن بەرنامەکانی
۱-سەنجاقکردنی سادەی یادداشت لە سەر ڕۆمێزی گنو لینوکس (بەستەر)
۲- وێنۆچکەکان و رووخساری(Moka and Faba Icon) لە ئوبونتو (بەستەر)
دابەزێنن.
وێنەکەی خوارەوە لەسەر گنو لینوکسی ئێلێمێنترییە و لەکاتی شەوە و پلەی گەرماش بە سلسیۆسە

۳-پاڵپشتی لە ئوبونتوئ 14 تا 16 دەکات.
۴- پشتیوانی لە پایتۆنی۲.۷ هەروا کتێبخانەکانی خوارەوە دەکات :

Python >= 2.7
Python gtk library
Gir1.2-appindicator3-0.1
Python urllib
Python json library

دامەزراندن :

۱-ترمیناڵ بکەرەوەو ئەم فەرمانەی لەسەر بنووسە:

sudo add-apt-repository ppa:kasra-mp/ubuntu-indicator-weather

۲- کانگای خۆماڵێ بەڕۆژ دەکەین بەم فەرمانە

sudo apt-get update

۳- دەچین بۆ دامەزراندن بەفەرمانی خوارەوە :

sudo apt-get install indicator-weather

گەر بە شێوازی خۆکارانە شوێنەکەتان نیشان نادات دەتوانن ئەم فەرمانەی بۆ زیاد بکەن لە ترمیناڵ :

sudo apt-get install python-gi

سەرنجەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *