ئاگاداری لە وردەزانیاری لینوکس بە StatusPilatus

گەر ئێوە هەرەکتان هەمیشە ئاگاداری زانیاری مەسرەفی ڕەقەکالای CPU, GPU, RAM, disk کۆمپیوترەکەتان وە هەروا تۆڕ  لە لینوکس بن،ئێوە دەتوانن سوود لە نەرمەکلای Glances بگرن(بابەتێک لەسەری نووسراوە).Glances یەکێک لە باشترین و بەهێزترین نەرمەکالایە بۆ چاودێری زانیاری سیستەم(monitoring ). بەڵام Glances لە سەر بنەمای ترمیناڵ ئیش دەکا( terminal-based).وە ناتوانین بڵێین باشترینە بۆ بەکارهێنەرانی ڕوومێزی لینوکس. هەر بە پێجەوانە گەر هەرەکتانە لە ئازموونێکی باش و بەهێز بۆ ئەم ئامانجە سوود ببینن پێشنیاری ئێمە StatusPilatusە.

دامەزراندنی StatusPilatus

ئەم نەرمەکالا لە ناوەندی نەرمەکالای ئوبونتو بوونی نییە یان زۆر نەرمەکالا لە شوێنی ڕاستەوخۆی دابەشکراوەکانی لینوکس نییە، هەر بۆیە دامەزراندن کەمێ سەرڕاست  یان بڵێین سادە و ساکار نابێت.پێش ئەوە بزانین کە ئەم نەرمەکالا چۆن ئیش دەکا و ئێوە چیتان هەرەکە ئەنجام بدەن بەم نەرمەکالا،ئێمە دەبێ قۆناغەکانی دامەزراندن فێر بین.

دەستپێکردن بە قۆناغەکانی دامەزراندن سەرەتا دەبێ پەنجێرەی ترمیناڵ بەم کورتە کلیلانە بکەنەوە ( Ctrl + Alt + T یان Ctrl + Shift + T ) ئینجا فەرمانەکانی خوارەوە بۆ بەهرەمەندی لە ئەم نەرمەکالا واتە (StatusPilatus) ئەنجام بدەن.

خاڵ : گەر بەشێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەم نەرمەکالا ئیشی نەکرد زیز مەبە! ئەم نەرمەکالا لە ژێر پەرەپێدانە.

دامەزراندن لە سەر Ubuntu/Debian

StatusPilatus لە سەر هەر دوو لینوکسی ئوبونتو و دێبیان بە سادەییە بە پاکەتەکان دادەمەزرێ و جێگای پێزانینی هەیە لە گەشەپێدەران کە ئەم کارئاسانیەیان کردووە. سەرەتا پاکەتی دیبیان دابگرن لەسەر گیتهاب. بۆ داگرتن دەبێ لە فەرمانی wget  سوود بگرن لە ترمیناڵ و بەم فەرمانە دایبگرن لە گیتهاب:

wget https://github.com/PilatusDevs/StatusPilatus/releases/download/0.5.0/StatusPilatus_0.5.0_amd64.deb

بە فەرمانەکەی خوارەوە دەتوانن بە یارمەتی فەرمانی dpkg دامەزراندن لە سەر ئوبونتو و دێبیان ئەنجام بدەن.

sudo dpkg -i StatusPilatus_0.5.0_amd64.deb

شایەد لە کاتی دامەزراندن چەند هەڵە دەر بکەوێ بەڵام ئەمانە کێسە نییە.

دامەزراندن لە سەر Fedora/OpenSUSE

لە دابەشکراوەکانی فێدۆرا و ئۆپێن سووزە (Fedora وە OpenSUSE) خوشبەختانە هیچ کێشەیێکمان نییە و دەستخۆشی لە گەشەپێدەرانی پاکەتەکانی RPM دەکەین و دەتوانن لە گیت هاب دایبگرن. بۆ داگرتنی دوایین وشانی ئەم نەرمەکالا بە یارمەتی RPM دەتوانن لە فەرمانی wget وەک ژێروە کردار بکەن :

wget https://github.com/PilatusDevs/StatusPilatus/releases/download/0.5.0/StatusPilatus-0.5.0.x86_64.rpm

پاش داگرتنی پاکەت لە گیتهاب دەتوانی بە جیاوازی خوارەوە لە هەر دوو دابەسکراوەکە دایبمەزرێنین بێ هیچ کێشەیێک.

فێدۆرا :

دامەزراندنی StatusPilatusبە پاکەتەکانی RPM لە سەر فێدۆرا،تەنها بە یارمەتی فەرمانی ئامرازی بەڕێوەبردنی Dnf دەستپێدەکا، هەروا فەرمانی dnf install کە زۆر بە سادەیی دامەزراندن ئەنجام دەبێ :

sudo dnf install StatusPilatus-0.5.0.x86_64.rpm

ئۆپێن سووسە(OpenSUSE)
لە ئۆپێنسوزە ئێمە بە یارمەتی ئامرازی بەڕێوەبردنی پاکەتەکان واتە Zypper ،دامەزراندن ئەنجام دەدەین. بۆ دامەزراندنی قۆناغەکان ئێمە تەنها سوود لە فەرمانی zypper install دەگرین.

sudo zypper install StatusPilatus-0.5.0.x86_64.rpm
AppImage : (بۆ زانیاری زۆرتر لە بارەی ئەم فایلە)

ئەم نەرمەکالا لە سەر گیتهاب دانراوە بۆ دامەزراندن و داگرتن.ئەم نەرمەکالا تەواوە بۆ ئەو دابەشکراوانە کە بە یارمەتی پاکەتەکانیان دانامەزرێن وەک :ئاچ لینوکس (Arch ) بۆ ئەم مەبەستە سوود لە فەرمانی wget دەگرین وەک هێڵێ خوارەوە :

wget https://github.com/PilatusDevs/StatusPilatus/releases/download/0.5.0/StatusPilatus.0.5.0.AppImage

پاش داگرتنی ئەم فایلە ئێوە دەبێ بۆخچەیێک دروست بکەن بە فەرمانی خوارەوە ، ناوی بنن “AppImages” :

mkdir -p ~/AppImages/

بەیارمەتی فەرمانی mv ،فایلی “AppImages”، فایلی StatusPilatus دەخەینە نێوی ، بەم جۆرە :

mv StatusPilatus.0.5.0.AppImage ~/AppImages/

بەیارمەتی فەرمانی chmod ئێمە ئاستی دەستپێگەیشتنی پەڕگە بۆ دامەزراندن ئامادە دەکەین ؛

sudo chmod +x StatusPilatus.0.5.0.AppImage

ئێستا دەڕۆین بۆ دامەزراندن :

 ./StatusPilatus.0.5.0.AppImage

ئێستا دەتوانن دووکرتەی هاوکات بکەن(double-click) یان کرتەی ڕاست بکەن و لە پێرست جێبەجێکردن هەڵبژێرن (execute) .

وردە زانیاری ئەم نەرمەکالا
CPU (ڕێکخەر)

 

لە شریتی لاتەنیشت ئێوە دەتوانن لەسەر ڕێکخەر کرتە بکەن و بە شیوازی هێلیکاری مەسرەف و گەرمای (پێم وابێ پلەی گەرما ئیش نەکا) دەبینن. هەر وەها ئێوە دەتوانن ناوکەکان،ڕشتەکان و برێندی کۆمپانیای دروستکەری ڕێکخەر ببینن (Brand, Cores/Threads)

GPU (کارت گرافیک)

لە مێنیۆی هەڵبژاردەی GPU  ئێمە ناتوانین زۆر وردە زانیاری ببینین بەڵآم دەتوانین جۆری کارتی گرافیکی و  قەرەباڵغی ئەم کارتە بە وردی ببینین.هەروا مۆدێلی کارتی گرافیکی و زۆر زانیاری تریش دەتوانین لێرە ببینین.هەرچەند پێم وایە ئەم بەشە خەریکە تەواو دەبێت لە بەشی گەشە پێدان.

Memory (بیرگە)

زۆر جار پێتان خۆشە کە بزانن بیرگەی کاتی یان ڕام چەندە لە سەر کۆمپیوترەکەتان مەسرەفی هەیە؟گەر لە شریتی مێنیۆی لاتەنشیت کرتە لەسەر بیرگە بکەین قەبارەی مەسرەف و کاتی ڕاستەقینەی(real-time) ئەم نەرمەکالامان پێ نیسان دەدرێ.

Storage(بیرگه‌ی سه‌ره‌کی)

ئاگاداری لە پرکردنی بۆشایی پەپکە یان بیرگە لای زۆربەی بەکارهێنەرانی کۆمپیوتر گرینگە. لە شریتی چەپەوە لە سەرە وشەی “Storage” کرتە و ئینجا زانیاریەکانی چاو لێ بکەن.لێرە ئیوە دەتوانن لە هەر چرکە بە هێڵ بزانن کە چەندە مێگابایەت لە چرکەیێک ئیشی بیرگەتان چۆنە.

OS(سیستەمی کارپێکردنەکەتان)

 

StatusPilatus زانیاری زۆر باشتان لە بواری جۆری سیستەمی کارپیکردنتان پێدەدا. بۆ وێنە وشانی ناوک(kernel )،بەرواری بڵاوکردن، نەرمەکلاکان کە دامەزراوە لە سەر سیستەمەکەتان و … هتد.بۆ ئەم زانیاریانە دەتوانن لە سەر وشەی “OS” لە شریتی چەپ کرتە بکەن.

Network(تۆر)

 

زانیاریێکی باش لە بواری تۆر لەم نەرمەکالا دابین کراوە بۆ وێنە کاتی ڕاستەقینەی داگرتن و بارکردن، پێواندنی “ping ” وە زۆر شتی دیکە…هەروا دەتوانن جۆری ئای-پی (IPv4/IPv6) ڕچاو بگرن.لە شریتی چەپ بەشی تۆر هەڵبژێرن و تەواو.

Battery(باتری)

گەر لە لاپتۆپ سوود دەگرن و باتری لەسەریەتی دەتوانن لەم تواناییە بۆ زانیاری دەربارەی باتریەکەتان سوود بگرن.

 

 


سەرنجەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *