دامەزراندنی گەڕاڵی بیرگەی ئاژووری مایکرۆسۆفت لە لینوکس

پێشەکی

دامەزراندنی گەڕاڵی(Explorer) بیرگەی(Storage) ئاژووری مایکرۆسۆفت(Microsoft Azure) ، کارێکی سادە و ساکارە کە دەتوانێت یاریدەدەر و بەڕێوەبردنی پەڕگە یان فایلەکانتان لە سەر ویندۆز ،ماک و لینوکس بۆ سەرچاوەکانی ڕاژەی ئاژوور بێت.
گەڕاڵی بیرگەی ئاژوور یەکێک لە بەرچاوکراوترین خزمەتگوزاری مایکرۆسۆفتە کە، دەتوانێت کار ئاسانیتان بۆ بارکردن ،داگرتن و دەستکاری پەڕگەکان و بنکەدراوەکانتان لە سەر ڕاژەی ئاژوور بۆ بکا.لەم نووسراوە ئێمە جەخت لە دامەزراندن و ئیشکردنی لە سەر لینوکس دەکەین.

بۆ پاکەتی سنەپ ! (Snap package)

مایکرۆسۆفت یەکێک لە هۆگرانی گوەرەی بڵاوکردنی نەرمەکالا لە سەر سنەپە؛ زۆر دژوار نییە کە بزانین بۆ مایکرۆسۆفت هۆگری ئەم بڵاوکردنی نەرمەکالاکانی لە سەر پاکەتەکانی سنەپە! سنەپ لە زۆرتر لە ٧٥٪ لە دابەشکراوەکانی لینوکس ئیش و دادەمەزرێت. دەتوانێت بۆ هەر مەبەستێک، نەرمەکالا لە سەر ڕاژە گەورەکان یان بەرنامە بچکۆلەکان وەک دیسکۆرد (Discord ) و تێلگرام(Telegram) خۆی بگونجێنێت.
گەر ئێوە گەرەکتانە لە گەڕاڵی بیرگەی ئاژوور سوود ببگرەن بە یارمەتی پاکەتەکانی سنەپ،دەتوانن لە لینۆکس سوود بگرن بۆ ئەوە کە بە ئاسانی پشتیوانی سنەپ دەکا. هەر لە ئێستا دا سنوپ پاڵپشتی لە Ubuntu Linux, Linux Mint, Elementary OS, Arch Linux, Fedora, OpenSUSE, Gentoo, Solus, وە …هتد، دەکا.

دامەزراندنی گەڕاڵی بیرگەی ئاژوور لە ڕێگای سنەپ

بۆ داگرتنی دوایین وشانی گەڕاڵی بیرگەی ئاژوور دەبێ ،سنەپ لە سەر لینوکس بوونی ببێت و چالاک بکرێت. بۆ کاتی جێبەجێکردنی سنەپ دەبێ پاکەتی سنەپ لە سەر سیستەمەکەتان دامەزرێنن ئینجا خزمەتگوزاری “snapd.socket” لە گەڵ “systemd init” چالاک بکەن.
خاڵ گەر کێشەت لەگەڵ دامەزراندن و کاتی جێبەجێکردنی سنەپ لە سەر سیستەمەکەت هەیە! نگەران مەبە ئێمە لێرە ڕێنمایێکی بەپیزمان کردووە دەتوانی سەردانی ئەم پەڕە بکەی.

پاش دامەزراندنی سناپ بە فەرمانی “snap install” دەتوانن دوایین وشان یان وشانی قاییم یان جێگیری گەڕاڵی بیرگەی ئاژوور دامەزرێنن.

sudo snap install storage-explorer

گەر پێت خۆشە و ریسک دەکەی دەتوانی لە فرۆشگای سنەپ دوایین وشانی ناپایەدار بە فەرمانەکەی خوارەوە دامەزرێنیت:

sudo snap install storage-explorer --edge

هەر چەند قۆناغەکانی دامەزراندن ئەنجام بووە بەڵآم ئەم ڕەوەندە هێشتا تەواو نەبووە دەبێ بە فەرمانەکەی خوارەوە پەیوەندییان بدەی بە یەک(واتە کۆمپیوتر بە ڕاژەی ئاژوور)

snap connect storage-explorer:password-manager-service :password-manager-service
دامەزراندن لە سەر ئارچ لینوکس

هەر چەند مایکرۆسۆفت گەڕاڵی بیرگەی ئاژووری بۆ ئارچ نەوەشاندووە بەڵام گەشەپێدەری خۆبەخش و کۆمەڵگای ئارچ ، چارەسەری ئەم گرفتەیان کردووە.سەرەتا بە فەرمانی “Pacman ” بۆ دامەزراندنی پاکەتەکانی “Base-devel” وە “Git” کە دەبێ هاوئاهەنگ بێت لەگەڵ AUR ئەنجام بدەن.بەم جۆرە :

sudo pacman -S git base-devel

پاس دامەزراندنی پاکەتەکانی “Base-devel” وە “Git” ، لە فەرمانی “git clone” بۆ داگرتن سوود بگرن تا “Trizen AUR” دابگرێت.ئەم فەرمانە بۆ ڕێکخستنی گەڕاڵی بیرگەی ئاژوور لە سەر ئاچ سانا دەکا.

git clone https://github.com/trizen/trizen

دامەزراندنی “Trizen AUR ” بە فەرمانەکەی خوارەوە :

cd trizen
makepkg -sri

لە کۆتایی بە یارمەتی یاریدەدەری “Trizen AUR ” دامەزراندن دەستپێبکەن:

trizen -S azure-storage-explorer
دامەزراندنی گشتی لە سەر لینوکس

بێجگە لە سنەپ، مایکرۆسۆفت گەڕاڵێ بیرگەی ئاژووری بە شێوازی پەڕگەی Tar GZ داناوە کە دەتوانن پاش داگرتن بە چەند فەرمانی سادە لە ترمیناڵ دایمەزرێنن.
سەرەتا بەم کلیلانە Ctrl + Alt + T یا Ctrl + Shift + T ترمیناڵ بکەنەوە. بە یارمەتی فەرمانی “wget” پاکەتی گەراڵێ بیرگەی ئاژوور دابگرن بەم جۆرە ،یان لێرە دایبگەرە .

wget https://download.microsoft.com/download/A/E/3/AE32C485-B62B-4437-92F7-8B6B2C48CB40/StorageExplorer-linux-x64.tar.gz -O ~/Downloads/StorageExplorer-linux-x64.tar.gz

بەیارمەتی فەرمانی CD بچۆ بۆ شوێنی داگرتنی پەڕگەی گەراڵێ بیرگەی ئاژوور لە نێو کۆمپیوترەکەت :

cd ~/Downloads

بە یارمەتی فەرمانی “mkdir” فۆلدێر یان دایرێکتۆرییێک دروست بکەن و ناوی بنن”azure-storage-explorer” یان هەر ناوێک کە خۆتان پێتان خۆشە.بەڵآم پێشنیار ئەوەیە با دروستکردن لە دایرێکتۆری ماڵەوە بێت (~) :

mkdir -p ~/azure-storage-explorer

بۆ دەرهێنانی پەڕگە دەبێ لە فەرمانی “tar ” سوود بگرن،لێرە پەڕگە دەکەینەوە و دەیخەینە نێو دایرێکتۆری”azure-storage-explorer” لە ماڵەوە(~)

tar xvf StorageExplorer-linux-x64.tar.gz -C ~/azure-storage-explorer

ئێستا بە فەرمانی “CD” دەچینە نێو دایرێکتۆرییەکەمان واتە “azure-storage-explorer” :

cd ~/azure-storage-explorer

ئێستا بە فەرمانەکەی خوارەوە دەتوانن جێبەجێی بکەن :

./StorageExplorer

سەرنجەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *