کتێب خوێنەری Foliate بۆ لینوکس

له‌لایه‌ن

لە

بۆ هەر سیستەم کارگێڕی ژمارەیێكی فرە کتێب خوێنەری ئێلێکترۆنیکی(eBook readers) بوونی هەیە.لە سیستەمەکانی لینۆکسیش زۆر نەرمەکالای کتێبخوێن لە بەردەستە کە دەتوانین بە فۆلیێت (Foliate) ئاماژە بکەین.ئەم کتێبخوێنەرە سەرچاوەکراوە و بەڵاشە، چەندین تایبەتمەندی باش و بەهێزی لە خۆ گرتووە.
لە ئێستا دا تەنها فۆڵیێت لە فڵات ئەپ(Flatpak) لەبەردەستە.بەڵام هەروا کە ئاماژەمان پێکردن ئەم نەرمەکالا سەرچاوەکراوەیە و لە زۆر یەک لە کانگاکانی لینوکس بۆ دامەزراندن بڵاو کراوەتەوە. ئەم نەرمەکالا بە زمانەکانی GJS وە Epub.js نووسراوە.
بەڵام فڵات ئەپ نوێترین وشانی لە خۆ گرتووە وە لێرە چۆنیەتی دامەراندنی لە دابەشکراوە کانی لینوکس باس دەکەین:
خاڵ : ئێوە دەتوانن لەڕێگای سنەپ کرافتیش دایمەزرێنن(باسێکمان لێرە لەسەر سنەپکراف کردووە)

دامەزراندنی فڵات پەک

گەر لە سەر دابەشکراوەکەتان فڵات پەک دانەمەزراوە (لێرە باسێکی چڕ و پرمان لەسەری کردووە)،دەبێ بەم جۆرە دایمەزرێنن:

ئوبونتو/دێبیان (Ubuntu/Debian)

sudo apt install flatpak

فێدۆرا(Fedora)

sudo dnf install flatpak

ئۆپێن سووسە(OpenSUSE)

sudo zypper install flatpak

ئارچ/ئارک(Arch Linux)

sudo pacman -S flatpak
سازدانی فڵات پەک (Flathub)

بۆ دامەزراندنی فۆلیێت (Foliate) پێویستمان بە کانگاکانی فڵات پەکە کە لە سەرە و فێربووین چۆن دایبمەزرێنین.ئێستا کانگای کتێب خوێنەرەکەمان دەناسێنین بەفڵات پەک کە دامان مەزراندن:

flatpak remote-add --if-not-exists flathub https://flathub.org/repo/flathub.flatpakrepo
دامەزراندنی فۆڵیێت

پاش ئەوە فۆلیێتمان ناساند بە فڵات پەک، بە فەرمانەکەی خوارەوە دایدەمەزرێنین

flatpak install flathub com.github.johnfactotum.Foliate

پرسیارێکام لێدەکا کە وڵامان (Y) دەبێ و دەچێن بۆ دامەزراندن.تەواو.

تایبەتمەندییەکانی فۆلیێت

پاش دامەزراندن فۆڵێت ئامادەیە بۆ سوود وەرگرتن واتە خوێندنی کتێب و گۆڤار و هەرشتێک کە پەڕەی ئێلێکترۆنیکییە.ئەم نەرمەکالا بە شێوازی گرافیکی دیزاین کراوە بۆ ڕوومێزییەکانی GTK.کاتێک بۆ یەکەم بار فۆلێێت دەکەنەوە ڕووکارێکی سادە و ساکار لە پێش چاوانتان خۆی نیشاندەدا.فۆڵێێت ژمارەیێک فرە لە جۆرەکانی کتێب ئێلێکترۆنیکی پشتیوانی دەکا بۆ نموونە (epub, .mobi, .azw, and .azw3.) و کتێب بە هەر کام لەم جۆرە پەڕگانەتان بێت نگەرانی خوێندن و کردنەوەی مەبن.

کاتێك کتێبەکەتان بارکردە سەری دەتوانن وەک کتێبێکی ڕاستەقینە بیبینن .دوو پەڕە بە تەنیشت یەکەوە .بە یارمەتی کلیلەکانی تیر (arrow) لە چەپ و ڕاست لە خوارەوە دەتوانن پەڕەکان ببینن.گەر حەزتان ئەوەیە بە پەڕەیێکی دیکە لە کتێب ىرۆن یارمەتی لە شریتی سکرۆڵ بگرن.گەر کتێبەکەتان پێرستی بابەتی هەیە هەمیشەە دەتوانن لەو سوود بگرن.(وێنەی سەرەوە)

یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی دیکە نیشاندار کردنی وشە و ڕەستە لە نێو کتێبەکەتانە کە لە مێنیۆ لە نوێترین گۆڕانکاری ئەم تایبەتمەندییەی پێ زیاد کرا.

تایبەتمندی دیکە یاداشت خستنە سەر ڕەستە یان لە نێو پەڕەکانە(Note).ئەمەش بۆ کاتێک باشە کە خوێنەر بیرۆکەیێک دێ بە مێشکی و پێی خۆشە زیادی بکا بە نووسراوەکان، ئینجا لە کاتێک کە پێویستی پێیەتی بێتە سەری.لە مێژوو ئەم کارە بە (حاشییە) نووسین بەناوبانگ بووە.

بە کرتە لە سەر وێنۆچکەی A لە مێنیۆی سەرەوە لای ڕاست،دەتوانن تایبەتمەندییەکانی پێنووس،بەرزی هێڵەکان، جۆری ڕەنگی پەڕە یان کاغەز(ڕووکار)، نیشاندانی پەڕە بە شێوازی جووت یان تاک و .. هتد.

خویندنەوە لە شەو.

هەروا گەرمانای وشەیێکتان نەزانی ئێوە دەتوانن بە یارمەتی گەڕنا لە وێکیپێدیا بۆی بگەڕن.


سەرنجەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *