پێشەکی :

یەکێک لە کێشەکانی بەکارهێنەرانی سیستەمی کارگێڕی لە کاتی دامەزراندن، دامەزراندنی سیستەمی کارپێکردنە لە سەر پەپکەڕەقە کە لە تەکنۆلۆژی UEFI سوود دەگرن.ئەم کێشە هانی دام کەمێ بابەت کۆ بکەمەوە ئینجا لێرە بینووسم،

MBR : کورتەی “master boot record”، تا ٢ ترابایت پشتیوانی و ٤ پارتیشێن لە جۆری سەرەتایی”primary ” پێ دروست دەکرێت واتە بە ئاسانی ٤ ویندۆز لە پەپکەڕەقێک وە ١٢٨ پارتیشێن لە جۆری “extended ” ئەمەش بە پێی پارتیشێنی سەرەتایی سنووردارە.

GPT :کورتکراوەی “GUID partition table” ، سوود لە شێوازی EFI لە بایۆس دەگرێت. فرەتر لە ٢ ترابایت پشتیبانی دەکا و بە گشتی تەکنۆلۆژێێکی نوێتر و خێراترە بۆ بایۆس.

بایۆس/بایاس (BIOS) چییە ؟

BIOS یا Basic Input/Output System جۆرێک پته‌وواڵه‌ (Firmware)یە . وە یەکەم بەرنامەیێکە کە لە کاتی داگرساندنی کۆمپیوتر جێبەجێ دەبێ.ئەم پتەوواڵە لە نێو چیپێک لە سەر تەختەدایک(motherboard) جێگیر کراوە.BIOS ئەرکی وەگڕخستنی سەرەتایی و تاقیکردنەوەی پارچەکانی پێویستی سیستەمی لە ئەستۆ گرتووە. کاتێک دڵنیا بوو کە گشتی پارچەکانی کۆمپیوتر سالم و تەندرووستن و کێشەیان نییە سیستەمی کارپێکردن پەیدا دەکا و کۆنترۆڵی سیستەم دەداتەدەستی.

گەر بە شیوازی سادە بڵێین بایۆس بریتییە لە کۆنترۆڵی گشتی و پێداویستی ڕەقەکالاو سیستەمی کارگێڕی و بەرنامەکان، کە بەجیاتی چاودێری ڕاستەوخۆی ڕەقەکالا لە بایۆس سوود دەگرن. بۆ وێنە گەر هەرەکتە توانایی خەیاڵیسازی (Virtualization) لە ڕێکخەر(CPU) چالاک بێت، دەبێ لە ڕێگای بایۆس ئەم کارە ئەنجام بدەی و ناتوانرێت لە ڕێگای سیستەمی کارگێڕی چالاکی بکەی.
گەر بە هەر هۆکارێک بایۆس ئیش نەکا، سیستەمی ئیش ناکا ئەمەش بە هۆی ئەوەیە لە گەڕانی فێنککەرەوە تا وەگڕخستنی سیستەم و دابینکردنی فرێکانسی ڕێکخەر و بارکردنی درایڤەکان بۆ بووتی سیستەمی کارگێڕی، لە ئەستۆی بایۆسە.

بایۆس/بایاس (BIOS) لە کوێیە ؟

لە تەختەدایکە کۆنەکان، بایۆس لە بیرگەی ROM لە سەر تەختەی سەرەکی دانرا بوو.لە تەختەدایکە نوێکان BIOS لە بیرگەی Flash جێگیر بووە.ئەمەش ئەم تواناییە گونجاو دەکا تا بە ئاسانی بایۆس بەڕۆژ بکەینەوە و توانایی نوێی پێ زیاد بکەین. ئەڵبەت مەترسی ئالوودە بوونی بایاس لە لایەن Rootkit ـەکانی بایۆس،ئیرادی جێگیربوونی لەسەر بیرگەی Flash ـە .

جووت بایۆس/بایاس (Dual-BIOS) چییە ؟

لە بەشێک لە تەختەیسەرەکی یان تختەدایک دوو چیپی بایۆسمان هەیەیە؛ یەکێکیان بەعینوانی چیپی فەرمی (Main BIOS)ئەوەی دیکە بە عینوانی چیپی پشتیوان (Backup BIOS) سوودی لێدەگرن.گەر چیپی فەرمی نەتوانێت سیستەم وەگڕبخا ،بایۆسی پشتیوان بە ڕێکخستنە سەرەتاییەکانی خۆی ئەم ئەرکە لە ئەستۆ دەگرێ.

هەروا کە دەزانن بایۆس بیرگەیێکی تەنها-خوێندنییە.بس رێکخستن و سازدانەکانی بەکارهێنەر لە سەر بایۆس پاشکەوت ناکرێ.بەڵام ئەرکێکی دیکەی بایۆس پاشکەوتی ڕێکخستنەکانی بەکارهێنەرە کە، لەسەری بایۆس ئەنجامی دەدا تا لەو کاتە کە کۆمپیوتر کوژاوەتەوە،ڕێکخستنەکانی و گۆڕانکارییەکان لە خۆ هەڵبگرێ.ئێستا ئەندازیاران هاتن چیپێکی دیکەیان داناوە بەناوی بیرگەی “CMOS” کە وزەی خۆی لە باتریێک دەگرێ کە ئەم گۆڕانکارییانەی کە بەکارهێنەر لە سەر بایۆسی ئەنجام داوە هەمیشە پاشکەوتی بکا.بۆ وێنە بەکارهێنەر یەکەم بووتی سیستەم دەکا بەوە کە لە ڕیگای فلاش سیستەمی کارگێڕی بخوێنێت بە جیاتی پەپکەڕەق.
گەر ئەم باترییە لەسەر تەختەدایک لاببرێ یان وزەی تەواو بێت، بایۆس دەگەڕێ بۆ ڕێکخستنە پێشگریمانەکەی خۆی بۆ وێنە وشەی نهێنی کە لەسەر بایۆس دامانناوە دەسڕێتەوە.

UEFI چییە و چ پەیوەندی بە EFIــە ؟

UEFI کورتە ناوی “Unified Extensible Firmware Interface”ـیە. دەتوانین بڵێین شێوازی پێشکەوتووی EFIـیە.EFI بۆ یەکەم بار لە لایەن کۆمپنایای ئینتێل (Intel ) بە عینوانی نێوان پتەوواڵە Firmware وەک(BIOS) و سیستەمی کارپێکردن بۆ کۆمپیوترەکانی بە تالارسازی IA ناسرا.دوایین وشانی کۆمپانیای ئینتێلEFI، EFI 1.10 ـە. لە ساڵی ٢٠٠٥ لێژنەی Unified EFI بە مەبەستی پیشەسازی و گەشەپێدانی EFI دروست کرا.ئەم لێژنە ئیشی گەشەپێدانی EFI 1.10 بوو.بۆ زانیاری فرەتر دەتوانن سەردانی ئەم ماڵپەڕە بکەن.
وێنەی خوارەوە تختەدایکی ASUS کە بەهرەی لە تەکنۆلۆژی UEFI گرتووە.

UEFI چ پەیوەندیێکی لە گەڵ BIOS هەیە؟

UEFI هات تا جێگیرێکی بەهێزی BIOS بێت، بەڵام بە کردار زۆر یەک لە سیستەمەکانی UEFI لە BIOS پاڵپشتی دەکەن. دەتوانین بڵێین کە UEFI جۆرێک لە بایۆسی(BIOS ) پێشکەوتوو بە توانایی زۆر ناو ببەین.بەشێک لە تواناییەکان بریتین لە :Secure Boot، Cryptography، دەستپێگەیشتن بە Remote، ئامرازی هەڵەچینی، ڕووخساری لای بەکارهێنەری پێشکەوتوو، سوود وەرگرتن لە مشک و فۆنتی جوان، ئیمکانی دروستکردنی هەژماری بەکارهێنەر،توانایی بووتی خێرا، توانایی بووت لە سەر پەپکە ڕەقی GPT وە …
بە ئەو رێکخستنانە کە لە بایۆس هەیە دەتوانین بژاردە بۆ تواناییەکانی UEFI بکەین یان نە. دەستواژەیUEFI BIOS ئاماژە بە UEFI دەکا و دەستواژەی Legacy BIOSبە BIOS.

BIOS بە خوێندنی یەکەمین سێکتۆر لە پەپکەڕەقە و جێبەجیکردنی کۆدەکانی، سیستەم لە سەر پەپکەڕەق بووت دەکا.بایۆس کۆدە ١٦ بیتییەکان جێبەجێ دەکا بەڵام ئێستا لە رێکخەرەکان لە ٣٢ بیت و ٦٤ بیت سوود دەگرن.بەڵام تەکنۆلۆژی UEFI بە جێبەجێکردنEFI ( کە پاشگەڕی efi. هەیە)لە پارتیشێنی EFI System Partition کە لە سەر دیسک هەیە، سیستەم بووت دەکا.

دامەزراندنی سیستەمی کارپێکردن بە شیوازی UEFI

یەکەم خاڵ کە دەبێ سیستەم سەرکەوتووانە لە سەر UEFI دامەزرێت دەبێ جۆری دیسک(پەپکەڕەق) لە فۆرماتی GPT داهاتبێ. گەر ئەم مەرجەی نەبێ لە ویندۆز ئەم هەڵەمان پێدەدا :

لە لینوکس بەم شێوە بە پێی دابەشکراوە جۆر جیاوازە بەڵام بە گشتی ئەم هەڵەیە :

ئێسا کاتێک کە پارتیشین بە شێوازی GPT دروست بکەن، پارتیشێنەکان بەم جۆرەن هەر وەها پێش دامەزراندنی ویندۆز بۆ ئاگاداری لە پارتیشێن لە ڕێگای DOS ، ئەم فەرمانە لێبدەن DISKPART ئینجا LIST DISK کە دەبینن هاردەکەتان بە شێوازی GPT پێکهاتووە:

لە لینوکس بە دامەزراندنیgdisk بەم جۆرە

sudo apt-get install gdisk
gdisk -l /dev/sda | grep -A4 '^Partition table scan:'

پەپکەڕەق لە جۆری Mbr ــە

Partition table scan:
  MBR: MBR only
  BSD: not present
  APM: not present
  GPT: not present

یا بە فەرمانی fdisk :

fdisk -l /dev/sda
WARNING: GPT (GUID Partition Table) detected on '/dev/sda'! The util fdisk doesn't support GPT. Use GNU Parted.

کە چاوپۆشی لە هەڵەی سەرەوە بەم جۆرە زانیاریت پێدەدا

fdisk -l /dev/sdb
Disk /dev/sdb: 931.5 GiB, 1000204886016 bytes, 1953525168 sectors
Units: sectors of 1 * 512 = 512 bytes
Sector size (logical/physical): 512 bytes / 4096 bytes
I/O size (minimum/optimal): 4096 bytes / 4096 bytes
Disklabel type: gpt
Disk identifier: 6C5ED23-xxxxxxx

بە فەرمانی DOS بەم جۆرە MBR بگۆڕە بە GPT :

بە شێوازی نەرمەکالاش بە یارمەتی نەرمەکالای خۆڕایی AOMEI Partition Assistant Standard

پاش داگرتن و دامەزراندن لە نێو ویندۆز بەم جۆرە کردار بکە :

لەسەر دۆکمەی ok کرتە بکە :

پاش تەواو بوون کرتەیێک لە سەر دوکمەی “Apply” بکە :


قەزوان
ژمارەی بابەتەکان: 192

شارەزا لە بواری پێچانەوەی جگەرەی تووتن و پەڕ؛







linux.krd/?p=1465

QR Code For:  جیاوازی BIOS وە UEFI لە چیدایە؟

بەکارهێنانی wget بۆ داگرتنی پەڕگە لە لینوکسدا
2024/04/13

پێکردنی گڵۆپی پشت تەختەکلیل
2022/12/08

چاککردنەوەی گروب (GRUB) دوای نوێکردنەوەی ویندۆز
2022/11/24

ئایە لینوکس بژاردەیەکی دروستە؟
2022/10/20

کاراکردنی کردنەوەی قوفڵ بە دەموچاو (Face Unlock)
2022/10/13

چۆنێتی گەڕاندنەوەی زانیاری ونبوو و سڕاوەکان
2022/08/17

چۆنیەتی دامەزرندنی چوارچێوەی Ionic
2022/07/19

پەیوەندی بە لینوکسی ئۆبونتو لە ویندۆز١١
2022/06/07

دامەزراندنی وۆردپرێس لە سەر ویندۆز ١١
2022/06/04

دامەزراندنیphpMyAdminلەسەر ویندۆز١١
2022/06/03

نوێکارییەکانی ئوبونتوی ٢٢،٠٤
2022/04/19

بۆچی پێویستە واز لە ویندۆز بێنیت و لینوکس بەکار بهێنیت؟
2022/02/27

دەستپێگەیشتن بەSambaـی ئوبونتو لە ویندۆز١١
2021/09/07

دامەزراندنی OwnCloudلەسەر ویندۆز١١
2021/09/06

دامەزراندنی ژێرسیستەمی ویندۆز بۆ لینکوس
2021/09/05