٥ ئامێری پاڵپشتی لە لینوکس

پێشەکی

هەڵگرتنی زانیاری و پەڕگەکانمان لەم ڕۆژەدا کارێکی فرە گرینگ و ئەستەمە.بەتایبەت زۆربەی کۆمپیوترەکان پەیوەندیان بە تۆڕی ئینتەرنێت هەیە؛ هەر بۆیە مەترسی ئالودە بوون بە ڤایرۆس و هێرشەکانی فیشینگیان لەسەر زۆرە. جاری وا هەیەخراپ بوونی ڕەقەکالا دەبێت هۆی لەدەستدانی زانیاری و پەڕگەکانمان.بەکارهێنەرە پێشکەوتووەکان وەک بەڕێوەبەرەکانی تۆڕ، بنکەدراوەکان و گەشەپێدەرانی وێب زۆرتر ئاگاداری ئەم لەدەست چوونی زانیاری و پەڕگەکانیانن.بۆ ئەم مەبەستە کە بتوانین زانیارییەکانمان و پەڕگەکانمان بپارێزین پێویستمان بە شتێک بە ناوی دژەڤایرۆس و نەرمەکالای پشتیوانگیر هەیە.

هەمیشە ڕێگایەک بۆ بشتیوان گرتن لە پەڕگە و زانیارییەکانی لینوکس هەیە، یەکێک لەوانە هێڵێ فەرمانە، بەڵام ئەمە بۆ بەکارهێنەرانی سەرەتایی کەمێ سەر ئێشەی هەس؛ و دەتوانین بۆ ئاسانی ئەم کارە لە، نەرمەکالاکان بە شێوازی گرافیکی سوود بگرین.ئەڵبەت لە بنکەدراوەکان و زانیارییەکانیشی دەبێ پەڕگە پشتیوان ئامادە بکرێت ؛ئێمە لەم بابەتە ئاماژە بە ٥ نەرمەکالای پشتیوانگیری لە سەر لینوکس دەکەین کە بڕاستی بەهێز و بەسوودن بۆ هەر ئاستێک لە بەکارهێنەران.

۱- Back In Time

Back In Time هەر چەندە کۆنە بەڵام بەڕاستی بەهیز و بەرچاوکراوەیە لە لایەن بەکارهێنەرانەوە، هۆکاریشی ئەوەیە تا دڵت بخوازێ سادەیی ڕۆڵی تێدا گێراوە.کارێک کە لەم نەرمەکالا ئەنجام دەبێ ئەوەیە کە ئێوە دەبێ لە پێرستەکان وشانی پشتیوانتان هەبێت ئینجا وێنەی(snapshot) ئەو پشتیوانەتان لە مەودایەکی کاتی گرتبێت.ئەم تایبەتمەندییە بێجگە لە پشتیوانگرتنێکی خۆکارانە یان دەستی تواناییێکی دیکەی نییە بەڵام یەکێک لە دڵنیاترین نەرمەکالاکانی پشتیوانگرتن بۆ لینوکس و دابەشکراوەکانی.

گەر ئەمە نەرمەکالایەکی سادەش بێت، بەڵام زۆر بژاردەی تێدایە کە دڵخوازی بکەین. ئێوەدەتوانن هەڵەکانی کاتی بشتیوان گرتن چاوپۆشی لێبکەن؛ هەروەها دەتوانن کاتێکی دیاریکراو بۆ گرتنی وێنە لە سەر بنەمای مەودا،بەروار و ئەندازەی بیرگە ، لابردنی پەڕگە و نیشانکردنی پەڕگە،و شێوە جۆری پەڕگەکان و زۆر شتی دیکەش دابین بکەن.

ئیشکردن بە نەرمەکالای پشتیوانگرتن فرە سادەیە تەنانەت بەکارهێنەرە ئاساییەکانیش هیچ کێشەیەکیان لەگەڵێ نییە ،گەر دڵخوازییەکان دەستکاری نەکەن؛تەنها دەبێ دابینی بکەین لە کام بوخچە یان دایرێکتۆری(لق یان پۆ) پشتیوان بگرن و لەکوێ باشکەوتی بکەن.تەواو؛

$ sudo add-apt-repository ppa:bit-team/stable
$ sudo apt-get update
$ sudo apt-get install backintime-qt4

۲- Syncthing

Syncthin نەرمەکالایەکی سەرچاوەکراوەی هاوئاهەنگکردنی پەڕگەکان لە نێو دوو سیستەمە، گەر نەمەکالایەکی هاوئاهەنگ کردنیش(synchronizing) بێت متمانە پێکراوە لە نێو لینوکس و دابەشکراوەکانی بۆ پشتیوان گرتن لە زانیاری و پەڕگەکان سوودی لێبگرین.ئەم بەرنامە چەند سەکۆییە (cross platform) و دەتوانن پەڕگە پشتیوانەکانتان لە سیستەمەکانی کارگێڕی دیکە بهێنەوە و ئیشی پێبکەن.

ئیشکردن لەگەڵی فرە سادەیە و ئێوە دەتوانن تایبەتمەندی زۆری لەکاتی پشتیوانگرتن بۆ دابین بکەن بۆ وێنە، کاتێک کە ئێوە بوخچەیەک لەگەڵ کۆمپیوترێکی دیکە هاوئاهەنگ دەکەن دەتوانن ئاسایش و بیپارێزن.

بوونی روخسارێکی بەکارهێنەری گرافیکی(GUI)بووە بەهۆی ئەوە کە ئێوە زۆر بەئاسانی شوێن پێ تەواو هاوئاهەنگیەکانتان لە کاتی پشتیوانگرتن بکەون.دەتوانن لە نێو کۆمپیوترەکەتان جێبەجێی و لەگەڵ ڕاژە هاوئاهەنگی بکەن. پاراستن و سنووری تایبەتیی بەکارهێنەر لە لوتکەی ئیشکردنی ئەم نەرمەکالایە.هەر بۆیە لە لا یان لۆی گواستنەوەی ئاسایش (TLS) لە کاتی هاوئاهەنگکردنی زانیارییەکان بۆ بەرگیری لە هێرشی دەرەوە، سوود دەگرێت.هەروا کە گوتمان بەرنامەیەکی چەند سەکۆییە و دەتوانرێت لە سەر لینوکس و دابەشکراوەکانی و سیستەمەکانی کارگێڕی وەک Windows, Mac OS X, FreeBSD, Solaris and OpenBSD دایبمەزرێنن.

دامەزراندن بە Curl :

$ sudo apt-get install curl
$ curl -s https://syncthing.net/release-key.txt | sudo apt-key add –
$ echo "deb https://apt.syncthing.net/ syncthing stable" |
sudo tee /etc/apt/sources.list.d/syncthing.list
$ sudo apt-get update $ sudo apt-get install syncthing

۳- Bacula

Bacula نەرمەکالایەکی سەرچاوەکراوەیە کە بۆ پڕۆژە وەبەرهێنانەکان و بازرگانی پەڕەی سەند و گەشەیان پێدا. هۆکارێکی هەرە بەهێزی خۆشەویستی ئەم نەرمەکالا لە لایان بەڕیوەبەری سیستەم(system administrator) ئەوەیە کە ئەم نەرمەکالا زۆر بە ئاسانی دەتوانێت پاڵپشتی لە ڕاژەخوازان و ڕاژە بگرێت؛ کە بۆ بەڕێوەبەری سیستەم کارێکی دژوار و ماندووبوونی زۆری لەگەڵە.

٥.۲ ملیۆن جار لە ماڵپەڕی فەرمی داگیراوە . بە هۆی دیزاینێکی مادۆڵ یان ماژۆڵەوە تواناییە هەیە لە یەک کۆمپیوتر تا چەندەها کۆمپیوتر پاڵپشتی بکا بە تایبەت لە ئیشە بازرگانییەکان. لە لۆی گواستنەوەی پارێزراو(Transport Layer Security (TLS)) پشتیبانی دەکا لە ئینتێرنێت و کاتی گواستنەوە، هەروەها لە پشتیوانگرتنی خەیاڵی ، گوشاردنی پەڕگەی پشتیوان و ئەنجام نەدانی پەڕگەی دووبارەی پاڵپشتی، هەروەها چاودێری فەرمانەکان بە ڕوخساری گرافیکی و هێڵێ فەرمان ئیشی بەرێوەبەری سیستەم ئاسان دەکا.

٤- Timeshift

Timeshift لەڕاستیدا بەرنامەیەکی گەڕانەوەیە(restore) لەسەر بنەمای GTK3 . بە یارمەتی rsync وە BTRFS بۆ گرتنی وێنەی(snapshots) خێرا لە سیستەم سوود دەگرین.ئیشەکەی ئەوەیە کە لە هەر وردە زانیاری و پەڕگەیەک لە سیستەمی کارگێڕی وێنەیەک بە عینوانی پەڕگەی پاڵپشتی دروستدەکا.زۆر کەس پێیان وایە کە وەک (Windows System Restore) کردار دەکا و هاوشێوەی ئەو نەرمەکالای مایکرۆسۆفتە. یان وەک ئامێری (Time Machine) لە ماک.بەڵام ئەمە جیاوازەو تا کۆتایین خاڵ، سیستەم دەگەڕێنێتەوە.

ئەم نەرمەکالا زۆرتر بۆ ئەوانە بەسوودە کە وردە دەستکاری و گۆڕانکاری زۆر دەدەن لە سیستەم و لەکاتی خراپ بوونی شتێک دەیانهەوێت سیستەم بگەڕێنەوە بۆ سەرتاکانی دامەزراندن.هەر وەک نەرمەکالاکانی سەرەوە دەتوانن کاتی وێنەگرتن دابین بکەن و رێکیبخەن.

$ sudo apt-add-repository –y ppa:teejee2008/ppa
$ sudo apt-get update
$ sudo apt-get install timeshift

٥- Deja Dup Backup

Deja Dup بەرنامەیەکی پشتوانی بۆ ئوبونتووە کە هەم سادەیەو هەم بەهێز. پشتیوانی بە rsync ئەنجام دەبێت،Deja Dup لە هەر ئامێرێکی پێداویستی بۆ دروستکردنی پەڕگەی پشتیوان سوود دەگرێت وەک پشتیوانی پەرە(incremental backup)، نهێنیکردن، بەرنامەدانی کاتی پشتیوانی گرتن،پاراستنی زانیاری و سنووری تایبەتیی کەسی، یەکێک لە گرینگترین ئیشەکانی ئەم نەرمەکالان چاودێری دووری پشتیوان گرتنە.

Deja Dup ڕوخسارێکی بەکارهێنەری گرافیکی (GUI) هەیە. لە سەرەتاوە بە شێوازی پێشگریمانە لەگەڵ ئوبونتو دادەمەزرێت بەڵام دەبێ بۆ سوود وەرگرتن لە تەواو تواناکانی، بە هێڵی فەرمانی خوارەوە پاکەتەکانی دیکەشی دامەزرێنن.

$ sudo apt-get install duplicity
$ sudo apt-get install --reinstall python-gi

سەرنجەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *