دامەزراندنی بنکەدراوی CouchDB لەسەر ئوبونتوی ۲۱.۰٤

پێشەکی

Apache CouchDB کە بە کورتە و بۆ سادەیی بە CouchDB ناسراوە لە Erlang دروستکرا. بنکەدراوەیەکی NoSQLـی سەرچاوەکراوەیە کە تیشکۆ لەسەر پاشکەوتکردنی زانیاری لە سەر شێوە پەڕگەی JSON دەدا. CouchDB رێگە چارەیەکە بۆ گرووپەکان بۆ ئەوە کە بیانهەوێ لە سەر NoSQL ئاستێکی لوتکەی خێرایی بەدەست بهێنن. بە پێچەوانەی بنکەدراوەی پێکەوەبەستراوە وەک MySQL، لە شێوەیەکی زانیاری بێ بەرنامە، بەرێوەبردنی مێژووەکان لە ئامێرە ژمێریارییەکان سادە دەکاتەوە.

لەم بابەتە فێر دەبین چۆن Apache CouchDB لە سەر ئوبونتوی ۲۰.۰٤ دامەزرێنین.

قۆناغی ۱: چالاککردنی Apache CouchDB لە کانگا

بۆ دەستپێکردن بڕۆنە نێو ڕاژەکەتان ئینجا کلیلی GPG تێنووس بکەن

$ curl -L https://couchdb.apache.org/repo/bintray-pubkey.asc   | sudo apt-key add -

وەک کۆدەکانی خوار ئاگادار بە کە بنکەدراوەی CouchDB چالاک بووە

$ echo "deb https://apache.bintray.com/couchdb-deb focal main" >> /etc/apt/sources.list

پاش زیاد کردنی کانگا و کلیل برۆن بۆ قۆناغی دووهەم.

قۆناغی ۲ :‌دامەزراندنی Apache CouchDB لە سەر ئوبونتو

پاش چالاککردنی CouchDB لە قۆناغی پێش دەبێ پاکەتەکانی ئوبونتو بەڕۆژ بکەینەوە ئینجا Apache CouchDB دادەمەزرێنین.

$ sudo apt update
$ sudo apt install apache2 couchdb -y

ئێستا ئێـمە پێویستمان بە سازدانی CouchDBـیە. لە مەودای سازدان پەنجەرەیێکتان لە هێڵێ فەرمان بۆ دەکرێتەوە کە دوو شێوەی بژاردەی هەیە standalone(دامەزراندن بە شێوەی تاک) یا clustered(دامەزراندن بە شێوەی هێشوو یان بۆڵ). ئێمە چونکە لەسەر یەک ڕاژەی دایدەمەزرێنین بە شێوازی تاک کردار دەکەین و بژاردەمان دەبێت.

لە قۆناغی دیکە ئێمە تۆر سازدەدەین چۆن لە شێوەی تاک دامەزراندنمان دەست پێکرد دەبێ ئای-پی 127.0.0.1 بۆ دابین بکەین.واتە ئای-پی خۆماڵی.

گەر بە شێوازی هێشوو یان بۆڵ (clustered) دامەزراندنمان ئەنجام بدایێ دەبوا ئای-پی ڕاژەکەمان 0.0.0.0 ببوایێت.

ئێستا دەبێ تێپەڕوشەی بەڕێوەبەری پێبدەین

نووسینی تێپەڕوشە دوایین قۆناغی دامەزراندنە.

قۆناغی۳ : پەسەندکردنی دامەزراندنی CouchDB

بنکەدراوەی CouchDB بە شێوازی پێشگریمان گوێ دەگرێت بۆ TCP لە دەرگای 5984؛ بۆئەمەش فەرمانی netstat جێبەجێ دەکەین:

$ netstat -pnltu | grep 5984

ئێستا کاتی ئەوەیە کە بزانین ڕاژە بە دروستی چالاکە دەتوانین فەرمانی curl جێبەجێ بکەین.ئێوە دەبێ لە بنکە دراوەی CouchDB کە لە شێوە پەڕگەی JSON نووسراوە زانیاری خوارەوە بەدەست بهێنن و بیخوێنن.

$ curl http://127.0.0.1:5984/

دەرئەنجام بەم شێوەیەیە

قوناغی ٤: دەستپێگەیشتن بە ڕوکاری وێبی CouchDB

ئێوەدەتوانن وێبگەڕەکەتان بکەنەوە ئینجا ئەم ناونیشانەی تێدابنووسن http://127.0.0.1:5984/_utils

ئینجا ناوی بەکارهێنەر(admin) و تێپەڕوشە کە دابینتان کرد بنووسن

بنکەدراوەی Apache CouchDB بە سەرکەوتووی پەیکەرسازی بوو ئێوە دەتوانن بە فەرمانەکانی خوارەوە وەگڕیبخەن بخەن، چالاکی بکەن ، ناچالاکی بکەن .

$ sudo systemctl start couchdb.service
$ sudo systemctl enable couchdb.service
$ sudo systemctl stop couchdb.service

بۆ زانینی بارودۆخ ئەم فەرمانە بنووسن

sudo systemctl status couchdb.service

سەرنجەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *