نەرمەکالای Octave بۆ ئەو کەسانە درووستبووە کە سەروکاریان بە ژمێریاری واتە(Technical Computing)یە.Syntax ئەم نەرمەکالا زۆر هاوشێوەی نەرمەکالایMatlabە.گەر جەنابت بەرنامە نووسی Matlab دەزانیت کار کردن بە نەرمەکالای Octave ئاساییە.ڕاستی ئەم نەرمەکالا کە بە شیوازی سەرچاوەکراویە لە فایلەکانی m. پاڵپشتی دەکات.

گەر لە زانکۆ لە بەشی ئەندازیاریت و لەگەڵ لایسنێس یان مۆڵەتی Matlab کێشەت هەیە ئەوە Octave هەڵبژاردەیێکی زۆر باشە.پرسیار لێرەیە کاکە من کێشەم لەگەڵ لایسنێسی ماتلاب نییە ئیتر ئەمەم بۆ چەس ؟

کابرا ! کاتێک کە بە نەرمەکالایێکی ئازاد کار دەکەی هەستێکی ئازادیت لۆ درووستدەبێت و ئینجا دەتوانی لە کەسانێک بیت کە لە گەشەپێدانی ئەم نەرمەکالا هاوبەشیت کردووە.

دامەزراندن :

١) بۆ لینوکس لە سەر دێبیان وەک ئوبونتو دەتوانیت لەم فەرمانە یان ناوەندی نەرمەکالا دایبەزێنیت:

sudo apt-get install octave

٢) گەر پێت خۆشە لە سەر ویندۆز کاری پێبکەی ئەوە دەبێت لەم بەستەرە دایبەزینیت:

https://ftp.gnu.org/gnu/octave/windows

٣) گەر لە ماک کەڵک وەردەگریت لەم بەستەرە دایبەزێنە:

http://wiki.octave.org/Octave_for_MacOS_X

پاش دامەزراندن بە نووسینی وشەی octave دەچیتە نێو ئەم نەرمەکالا ئازادە.گەر پێت خۆشە GUI بکەیتەوە ئینجا لە دەستکاریکەری بەرنامە سوود بگریت ئەو کات دەتوانیت ئەم هێڵە بنووسیت.

octave –force-gui

قەزوان
ژمارەی بابەتەکان: 193

شارەزا لە بواری پێچانەوەی جگەرەی تووتن و پەڕ؛







linux.krd/?p=57


نەرمەکالایێکی سەرچاوەکراوە بۆ پیشاندانی وێنە
2025/09/05

دامەزراندنی MySQL Workbench لەئوبونتوی ٢٢.٠٤
2022/08/05

ئامرازێکی پەستێنەری وێنە بۆ لینوکس
2022/07/24

پاراستنی زانیارییەکانت بە پیکا
2022/07/16

دامەزراندنی دەستکاریکەری نانۆ(Nano) بۆ فری‌بی‌ئێس‌دی
2021/05/07

٥ ئامێری پاڵپشتی لە لینوکس
2021/01/16

کتێب خوێنەری Foliate بۆ لینوکس
2020/02/19

دامەزراندنی گەڕاڵی بیرگەی ئاژووری مایکرۆسۆفت لە لینوکس
2020/01/27

ئاگاداری لە وردەزانیاری لینوکس بە StatusPilatus
2020/01/07

ڕۆژمێری گنو لینوکسی (day-planner)
2019/04/08

Colibri وێبگەرێکی خنجیلانە
2016/12/12

نەرمەکالای Kdenlive و دامەزراندی
2016/10/14

ئەپی کەش و هەوا بۆ گنو لینوکس
2016/10/11

دامەزراندنی (Docky) بۆ ئۆبنتو
2016/09/28

ئەپی تویتێر بۆ لینوکس
2016/09/25


Matlab Octave مەتڵەب