هەر وا کە دەزانن ئیمە ئەپی ئینستاگرامان لەسەر تەلەفۆنەکەمان هەیە زۆر یەک لە کۆمپانیاکانمان بە شێوازی پێشگریمان لە سەر تەلەفۆنە زیرەکەکان دایدەمەزرێنن.بەڵام بۆ دێسکتۆپ یان کۆمپیوترو لاپتۆپەکەمان ئێمە یان دەبێت لە نەرمەکالای هاوشێوەی ئەندرۆید کەڵک بگرین یان لە ماشێنی خەیاڵیەکان کە ئەمەش گوشارێک دەخاتە سەر سیستەم.لەم بابەتە لەسەر نەرمەکالایێک قسە دەکەین کە بە شیوازی کلاینێت دەتوانن بە تۆمارکردنی هەژمارەکەتان زۆر بەئاسانی لەسەر دیسکتۆپ یان رومێزی کۆمپیوترەکەتان هەژمارەی ئینستاگرامەکەتان چاودێری بکەن.
نەرمەکالی Ramme نوێیەو تازە کە بە شێوازی سەرچاوەکراوە وشیندراوە، هەرچەند کە من ئەم بابەتە لەسەر لینوکس دەنووسم بەڵام بۆ هەر سێ دێسکتۆپەکانی ویندۆز ، ماک و دابەشکراوەکانی گنو لینوکس لەبەردەستە.کەمێ گۆڕانکاری دەدات بە ماڵپەڕی ئینستاگرام لە کاتی کردنەوە. هەروادەتوانن بە شێوەی تاریک یان شەو بە لێدانی دوکمەکانیCmd+ D / Ctrl+ D لە ویندوز و ماک رووکاری بگۆرن.
دامەراندن :
۱-سەرەتا بجن بۆ مالپەری گیتهاب و وشانی لیوکسەکەی دابگرن.
۲-بوخچەکە کە داتگرتووە لە شێوازی پەستان(ZIP) دەریبینە.(ئاگادار بە لەو مەسیرەش دەیخوێنینەوە)
۳- بچۆ نێو بوخچەکەو فەرمانی خوارەوە ئەنجام بدە ئەم فەرمانە رێبەدامەزراندن و ئاستی دەستپیگەیشتن دەکاتەوە.(دەتوانێت نێوی بوخچە(Ramme) لە کاتی دەرهاوردن لە پەستان بگۆڕدرێت)
sudo chmod 777 Ramme
پاش فەرمانەکەنی سەرەوە ئەم فەرمانە ئەنجام بدە
Ramme/.
گەر پێت خۆشە لە مینۆی ئەپەکان ئەم نەرمەکالات بێت لە مەسیری local/share/applications~/. فایلێک بە ناویramme.desktop
درووستبکە.ئەم فەرمانەی تێیدا ڕوونوس بکەو پاشکەوتی بکە.
[Desktop Entry] Name=Ramme Exec=/full/path/to/folder/Ramme Terminal=false Type=Application Icon=/full/path/to/folder/Ramme/resources/app/static/icon.png
خاڵیک کە هەیە لە ئەم مەسیرە کە روونوستان کرد واتە /full/path/to/folder/ ، مەسیری بوخچەی بەرنامەکەی پێبدەن.
کورتە کیلیلەکانی ئەم بەرنانەم(Keyboard shortcuts) :
رووکاری ڕەس یان تاریک : Ctrl + D
نویکردنەوەی بەرنامە : Ctrl + R
گەڕانەوە : Ctrl + 1
رۆیشتن بۆ بەرەوە : Ctrl + 2
زانیاریو پەیامەکان: Ctrl + 4
پروفایل یا کورتە زانیاری کەسی: Ctrl + 4
ڕۆیشتن بۆ بەرەوە : Shift + UP
ڕۆیشتن بۆ خوارەوە : Shift + Down
وەڵامێک بنووسە