ناساندنی دابەشکراوەی Slax

له‌لایه‌ن

لە

slax سیستەمێکی کارپێکردنی خێرا، پێشکەوتوو،بەهێز ، هەڵگر(portable) و چکۆلە کە بەرنامەی زۆر پاڵپشتی دەکات.تەواوی ئەم بەرنامانە توانایی  داگرتنیان لە ماڵپەڕی دیزاینێری ئەم سیستەمە هەیە. slax لە لایەن بەرێز Tomas Matejiiccek لە کۆماری چەک پەرەپێدراوە.ئەم بەرنامە  بە فۆرماتی sb لە بەردەستە کە تایبەت بەم دابەشکراوەیە. هەر چەندە قەبارەی ئەم سیستەمە زۆر کەمە(۲۱۶ مێگابایت) بەڵام بەرنامەی زۆری لە سەرە کە بەکارهێنەر کاری ڕۆژانەی خۆی ئەنجام بدات.روخسارێکی گرافیکی هەیە کە زۆر بە ئاسانی هاوئاهەنگ بووە و بەرنامەی بۆ بەرێوەبەرانی سیستەم هەیە.

پاش داگرتنی ئەم سیستەمی کارپێکردنە ئێوە دەتوانن بەرنامەکانتان لە نێو slax ڕوونوس (Copy)بکەن واتە هیچ دامەزراندنێک نییەو کانفیگێک ئەنجام نادەن , ئینجا دەتوانن سوودی لێبگرن.بۆ ئەو بەکارهێنەرانە کە خێرایی ئینتەرنێتیان زۆر باش نییە دەتوانن زۆر بە باشی کەڵکی لێوەرگرن .کاتیک ئێوە بەرنامەیێک دادەگرن دەتوانن لە نێو هاردەکەتان پاشکەوتی بکەن ئینجا پاش دامەراندنی slax بەرنامەکان لە نێو سیستەمی کارپێکردنی slax روونوس بکەن و سوودی لێبگرن ئیتر دووبارەبەرنامەکان دانەگرن.

ڕوومێزی ئەم سیستەمی کارپێکردنە KDE4ـە و لە جۆرەکانی ئەندازیاری ۳۲ و ۶۴ بیتی پاڵپشتی دەکات.تەنها بە ۲۵۶ مێگا بایت ڕام دێتە سەر هەر چەندە بە مۆدی دەق (text mode)بە ۴۸ مێگابایتیش ئیشدەکات.راستی دەتوانن بە جێگای ڕاژەش سوودی لێبگرن.ئەم سیستەمی کارپێکردنە لە سەر هارد دادەمەزرێت و لە سەر فلاش مێمۆری(Flash Drive) و سی-دیـش ئیش دەکات. هەر بەم بۆنەیەوە slax بە عینوانی live Disk دەناسن.تەواو فایل سیستەمە گرنگەکان دەناسێت بۆ وێنە EXT (ext2,ext3,ext4), btrfs, و FAT وە NTFS .

رەقەکالای پێداویستی بۆ دوو جۆری ۶۴ و ۳۲ بیت بەم شێوازەیە:

 

ئەم دابەشکراوە بۆ ئەو بەکارهێنەرانە کە بە تازەیی لەگەڵ لینوکس ئاشنا بوون زۆر بەسوودەو دەتوانین بڵێن زۆربەی بەرنامەکان کە لە نەرمەکالاکای سەرچاوەکراوە و سەرچاوە داخراوە لە بەردەستە لە خۆی گرتووە.

بۆ داگرتی بە قەبارەی ۲۱۶ مێگ دەتوانن سەردانی ماڵپەڕی فەرمی بکە وەبۆ داگرتنی بەرنامەکانی سەردانی ئێرە بکەن.


سەرنجەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *