ئایا کۆمپیوترێکی کۆنەتان هەیە بە ڕەقەکالایێکی لاواز کە سیستەمی کارپێکردنە نوێکان زۆر بە خێرایی لەسەریان ئیش ناکەن.بۆ ئەم مەبەستە دەبێت چی بکەین ؟ کۆمپیوترەکەمان بگۆڕین ؟لە لینوکس ئیمە دەتوانین لە دێسکتۆپی سووکەلە کەڵک وەربگرین کە سەرچاوەکانی سیستەمەکەمان بە خۆیەوە زۆر قەرەباڵغ نەکات. لەم بابەتە ئێمە لەسەر ۵ دێسکتۆپی سووکەلە دەدوین.

۱- دێسکتۆپی  XFCE ( قەبارەی ۵۱۲  مێگا بایت)

XFCE یەکێک لە بەرچاوکراوترین دێسکتۆپەکانە کە هۆگری زۆری هەیە هۆکاریش دەگەرێتەوە بۆ ئەوە کارکردن زۆر لەم دێسکتۆپە خۆشە و ئاسانە . لە دابەشکراوەکانیXubuntu، Linux Lite, Uberstudent, Manjaro Linux وە Blackbox دێسکتۆپی سەرەکی یان پێشگریمانە.بۆیە دێسکتۆپی XFCE لەم لیستەیە هۆکار دەگەرێتەوە بۆ ئەمە کە زۆر  یەک لە تواناییەکانی لێ سڕاوەتەوە کە سووکی بکەن بەڵام هێزی لەدەست نەداوە.

۲- دێسکتۆپی MATE (قەبارە ۵۱۲ مێگ)

MATE کورتکراوەی (MATE Advanced Traditional Environment)دێسکتۆپێکی پێشکەوتوو و کۆنەیە کە جەوێکی ئارامی هەیە بۆ کارکردن. لەسەر دێسکتۆپی GNOME 2 هەڵساوەتە سەر پێ.ئەم دێسکتۆپە لەسەر لینوکس مینیت گەشەی سەندووە هەرچەندە کە دابەشکراوەکانی دیکە  وەک  Sabayon Linux, Fedora, SnowLinux 2 Cream وە دوایین دابەشکراوەکانی منیتش بوونی هەیە.

۳- دێسکتۆپی LXDE/LXQt (قەبارە۱۲۸ مێگابایت)

LXDE کورتکراوەی (Lightweight X11 Desktop Environment)دێسکتۆپێکی سووکەڵە کە بە سەرچاوەیێکی کەم دیزان کراوە هەر بەم هۆکارەش بە رەقەکالایێکی زۆر لاواز دێتە سەر و بەکارهێنەر سوودی لێدەبینێت.LXQT دوایین وشانیLXDEکە لە لایەنQt درووستکراوە. بە شێوەی پێشگریمان لە سەر  دابەشکراوەکانی  Knoppix, Lubuntu, LXLE Linux, Peppermint Linux OS گنو لینوکس دامەزراوە . هاورێیی(user-friendly) لە دێسکتۆپی مەیت (MATE)کەمترە بەڵام ئەو چاوەڕوانییە بۆ دێسکتۆپیکی پێشکەوتووتان دەبێ لێ بێت هەروا نیازەکانتان لە دیسکتۆپیکی مۆدیرن بەراوەرد دەکات.

۴- دێسکتۆپی Enlightenment (قەبارە ۱۲۸ مێگابایت)

Enlightenment دێسکتۆپیکی زۆر نەرم و سووکلەیە کە براستی ڕەقەکالایێکی زۆر لاوازی پێویستە بۆ ئیشکردن.سەرچاوەکانی سیستەمی کارپێکردن و ڕەقەکالاکەتان زۆر بە کەمی  مەسرەف دەکات.لە پەنجێرەیێکی بەڕیوەبردن دەستی پێکرد تا ئێستا کە لەبەردەست بەکارهێنەرانە.

۵- دێسکتۆپی iceWM (قەبارە ۱۲۸ مێگابایت)

iceWM لە ڕاستیدا دێسکتۆپ نییە و بەرێوەبردنی پەنجێرەکان زۆر سەربەخۆو دەکاتوو جێگای رێکخستنی زۆرە. بەرێوەبردنی پەنجێرەکان وای لێکردووە کە بە دێسکتۆپ بیناسین کە خۆی لە گەڵ گرافیکی سیستەم هاوئاهەنگ کردووە.تایبەتمەندییەکانی بریتین لە سووک بوون ،خێرابوون و خاوێن بوون لە ئیشکردن .دێسکتۆپی پێشگریمانی manager/DE لەسەر دابەشکراوەیAbsolute Linux و بۆ بەشی ئاسایشی هەڵگریش دیزاین کراوە.