زانیاری

دامەزراندنی Zorin OS 18 لەسەر Surface Laptop 3

دامەزراندنی Zorin OS 18 لەسەر Microsoft Surface Laptop 3
ئەم بابەتە ئەزموونی ڕاستەقینەی دامەزراندنی Zorin OS 18 لەسەر Microsoft Surface Laptop 3. ئەگەر تۆش ئامێرێکی Surface هەیە و دەتەوێت بچیتە لینوکس، ئەم ڕێنوێنییە تایبەتە بۆ تۆ.

١. تایبەتمەندییەکانی ئامێر
ئەمەی خوارەوە تایبەتمەندییەکانی ئامێرەکەیە کە Zorin OS لەسەری دامەزرا:

ناوی ئامێرAga-Surface3
پرۆسێسەرIntel Core i7-1065G7 @ 1.30GHz
RAM16 GB
کارتی گرافیکIntel Iris Plus Graphics
مێمۆری238 GB SSD
سیستەم64-bit x64
دەست و لمسپشتگیری قەلەم و 10 خاڵی لمس

٢. بووتکردن

دوای ئامادەکردنی USB و کوژاندنەوەی Secure Boot، بەم شێوەیە بووتی ئامێرەکەت بکە:

١. ئامێرەکە ڕیستارت بکە

٢. دوگمەی F3 بگرە

٣. USB لە مینیوی بووت هەڵبژێرە

💡  دوای بووتکردن، بژاردەی (Try or Install Zorin OS) هەڵبژێرە. پاشان بەردەوام بە لە دامەزراندنی سیستەکە. خۆ ئەگەر نازانی چۆن دایبەزێنی، لێرە باسمان کردووە.

٣. دامەزراندنی ناوکی تایبەت بە ئامێرەکەت (Linux Surface Kernel)

دوای دامەزراندن و نوێکردنەوەی Zorin OS، پێویستە Linux Surface Kernel دابمەزرێنیت چونکە بە تەواوی گونجێندراوە لەگەڵ ڕەقەواڵای ئامێرەکەت. تێرمیناڵ بکەوە و ئەم فەرمانانەی خوارەوە بدە.

فەرمانی ١ — زیادکردنی کلیلی GPG

wget -qO – https://raw.githubusercontent.com/linux-surface/linux-surface/master/pkg/keys/surface.asc \  | gpg –dearmor \  | sudo dd of=/etc/apt/trusted.gpg.d/linux-surface.gpg

فەرمانی ٢

echo “deb [arch=amd64] https://pkg.surfacelinux.com/debian release main” \  | sudo tee /etc/apt/sources.list.d/linux-surface.list

فەرمانەکانی ٣ تا ٥

sudo apt update
sudo apt install linux-image-surface linux-headers-surface iptsd libwacom-surface
sudo update-grub
⚠️  فەرمانی  sudo systemctl enable iptsd  کە لە بەڵگەنامەی فەرمی Zorin هەیە، لەگەڵ iptsd v3 کار ناکات و ئەم هەڵەیە دەگەیەنێت: “Unit file iptsd.service does not exist”. چارەسەری ئەم کێشەیە لە خوارەوە باسکراوە.

٤. چارەسەری کێشەی iptsd

دوای ئەوەی فەرمانی (sudo update-grub) دا و ئامێرەکات ریستارت کرد، بە شێوەیەکی خۆکار kernel دەگۆڕێت بۆ کۆپی Surface. بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی کە ئێستا ناوکی سیستەمەکە گۆڕاوە بۆ ناوکی تایبەتی ئامێرەکەت، ئەم فەرمانە بدە.

پشتڕاستکردنەوەی ناوک

aga@agasurf:~$ uname -r
6.19.8-surface-2 :ئەنجام

چالاککردنی iptsd

sudo iptsd-systemd — start
sudo iptsd-systemd — status

ئەنجامی سەرکەوتوو

● iptsd@dev-hidraw3.service – Intel Precise Touch & Stylus Daemon   Active: active (running)   Running in Touchscreen mode
🔍  بۆچی iptsd v3 جیاوازە؟ چونکە لە وەشانی نوێدا سیستەمی خزمەتگوزاری داینامیکی بەکار دەهێنێت. بۆ هەر ئامێرێک خزمەتگوزارییەکی جیاواز دروست دەکات وەک iptsd@dev-hidraw3.service، بۆیە پێویست ناکات بە دەستی چالاک بکەیت.
زانیاری

بەکارهێنەر و گروپەکان

لە لینوکسدا، دەکرێت سیستەمەکەت زیاتر لە بەکارهێنەرێکی هەبێت و هەر یەکەشیان کۆمپیتەرەکە تایبەت بەخۆی بەکاربێنێت بەبێ ئەوەی پەڕگە و بەڵگەنامەی…

٤ خولەک خوێندنەوە