سەرەتا
لە ساڵانی ١٩٧٠، زانکۆی کالیفۆرنیا دەستی کرد بە گەشەپێدانی سیستەمێکی یونیکس. لە ١٩٩٣دا ناوی FreeBSD لێنرا و وەک سیستەمێکی سەرچاوە کراوە بڵاوبۆیەوە.
بۆچی سۆنی FreeBSD ی هەڵبژارد؟
هەموو کونسوڵەکانی PlayStation (PS3، PS4، PS5) لەسەر FreeBSD کاردەکەن. سێ هۆکاری سەرەکی:
- سەقامگیری: سێرڤەرەکانی FreeBSD ساڵانێک زۆرە؟بەبێ کێشە کاردەکەن
- مۆڵەتنامە ئازاد: سۆنی دەتوانێت گۆڕانکاری بکات و نهێنی بپارێزێت.
- خێرایی نایاب: Netflix بە FreeBSD خێرایی ٨٠٠GB/s دەگەیەنێت.
- نهێنی کارایی PS3
PS3

بە هاردوێری کەم (CPU: Cell 3.2GHz، RAM: 256MB، GPU: NVIDIA 7800 256MB) یاریی قورس پێ ئەکرا لەکاتێکدا لەسەر کۆمپوتەرە بەهێزەکانی ئیستا پیوستی بە 32 جار لەو هێزە زیاترە. چۆن؟
- سووکی سیستەم: Windows پێویستی بە ٢-٤GB RAM هەیە تەنها بۆ کارکردن. FreeBSD لە PS3 تەنها ٥٠-٦٠MB بەکاردەهێنێت – ٩٨٪ی RAM ماوە بۆ یاری.
- تایبەتمەندێکانی:PS3 تەنها یەک کار دەکات – ئەویش کاری سەرەکی یاریکردنە هەموو هاردوێر و سۆفتوێرەکە بۆ ئەم مەبەستە optimize کراوە.
نموونە: یاری “The Last of Us” لەسەر PS3 بە ٢٥٦MB RAM کاری دەکرد. هەمان یاری لە PC پێویستی بە ٨GB RAM هەیە – ٣٢ هێندە زیاتر!
بەکارهێنەری گشتگیر

FreeBSD تەنها لە PlayStation نییە: Netflix، WhatsApp، ئەپڵ (macOS)، و کۆمپانیا گەورەکانی تر بەکاری دەهێنن بەهۆی سەقامگیری و خێراییەکەی.
وانە
هاردوێری بەهێز هەمیشە پێویست نییە. سیستەمێکی باش دیزاین کراو بە هاردوێری کەمتر ئەنجامی باشتر دەدات. FreeBSD دەسەلمێنێت کە optimization گرنگترە لە هێزی خاو.
سەرچاوەکانی دیکە:
- PlayStation Architecture – دۆکیومێنتی تەکنیکی PS3/PS4/PS5
https://www.copetti.org/writings/consoles/playstation-3/ - FreeBSD Documentation – تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
https://docs.freebsd.org - Ars Technica – شیکاری ڕەقئاوەدانی PlayStation
https://arstechnica.com