چەند هەنگاوێک دوای دامەزراندنی ئوبونتوی ٢٢.٠٤

چەند هەنگاوێک دوای دامەزراندنی ئوبونتوی ٢٢.٠٤

لەم بابەتەدا، بە کورتی باسی کۆمەڵێک هەنگاو دەکەین کە لەوانەیە ئارەزوو بکەیت ئەنجامیان بدەیت بۆ ئەوەی ئەزموونێکی باشتر و نەرمترت لەگەڵ ئوبونتودا هەبێت.
یەک تێبینی بچووک، زۆرینەی هەنگاو و گۆڕانکارییەکان بەسەر ڕووکاری گرافیکی گنۆمدا دێن، بۆیە تکایە ڕووکارەکەی تۆ گنۆم نییە، کەمێک وریابە

١. نوێکردنەوە و ئامادەکردنی سەرچاوەکانی سیستەمەکەت.

یەکەم کار، بێ ئەملا و ئەولا، یەک نوێکردنەوەی جوانی سیستەمەکەت بکە. واتا سەرجەم فایل و پاکێجەکان بۆ کۆتا وەشانیان نوێ بکەوە. لینوکس کار لەسەر بنکەدراوێکی ناوخۆیی دەکات کە کۆمەڵێک گورزە (پاکێج)ی تێدایە، بۆیە ئەگەر بتەوێت هەر بەرنامەیەک کە بتەوێت دایمەزرێنیت، ئەوا پێویستە لەگەڵ سەرچاوەکانی تر هاوکاتی بکەیت.

زۆر ڕونە کە چۆن سیستەمەکەت نوێ دەکەیەوە، دەتوانی بەرنامەی Software Updater بەکاربهێنیت کە لە لیستی بەرنامەکاندا بەردەستە. وەکو لەم وێنەیەی خوارەوەدا دیارە.

software updater ubuntu 22 04

دوای پشکینین، Software Updater لیستی ئەو نەرمەکاڵا و گورزانەت پشان دەدات کە پێویستە نوێ بکرێنەوە، تۆش دوو بژاردەت هەیە، (١) دامەزراندنیان install now، (٢) دواتر بیرت بخاتەوە Remind me later.

ئەگەر کرتە لەسەر دامەزراندن بکەیت، سیستەمەکەت وەکو دڵنیایی داوای تێپەڕەوشەی سیستەمەکەت دەکات، پێی بدە و پاشان پێڤاژۆکە دەست پێ دەکات.

ئێستا با دڵنیا بین لەوەی کە سەرچاوەکانی universe و multiverse چالاککراون. بەهۆی ئەمانەوە دەستت دەگات بە تەنێک لە نەرمەکاڵا. لە لیستەکە بۆ بەرنامەی Software & Updates بگەڕێ:

software and updates tool

کرتە لە یەکەم بەش بکە بە ناوی Ubuntu Software و پاشان چوار خانەی سەرەتا کارا بکە، پاشان هەنگاوەکان وەکو ئەم وێنەیەی خوارەوە ئەنجام بدە.

enable additional repo ubuntu 22 04

 

٢. دامەزراندنی کۆدێکەکانی مەڵتی میدیا

دامەزراندنی کۆدێکەکانی مەڵتی میدیا بۆ ئەوەی بتوانیت دار و بەردی میدیایی بکەیتەوە، بە شێوەیەکی فەرمی میدیا کۆدێکەکان بەردەست نین، بۆیە دەبێت دایانبگریت بۆ ئەوەی بتوانیت بێ کێشە سەرجەم فایلە و بابەتە میدیاییەکان بکەیتەوە. بەم فەرمانە ئەم هەنگاوە تەواو بکە:

sudo apt install ubuntu-restricted-extras

 

٣. دامەزراندنی کۆمەڵێک نەرمەکالا

دامەزراندنی کۆمەڵێک نەرمەکاڵای دڵخوازی خۆت لە سەنتەری نەرمەکاڵای ئوبونتو یان لە کۆگای سناپ یان هەر جێگەیەکی تر کە بەلاتەوە پەسندە.
ubuntu software center 22 04

تکایە تێبینی بکە کە مەرج نییە هەموو نەرمەکاڵایەک کە ئارەزووی دەکەیت بەردەست بێت، لەوانەیە هەندێکیان بەشێوەی پەڕگە لە وێبگەڕ دایبگریت و خۆت دایمەزرێنیت، بۆ نموونە گوگڵ کڕۆم.

٤. بژاردەکردنی ڕەنگی جیاوازی سیستەم

لە وەشانی ئەمجارەی ئوبونتودا، دەتوانی ڕەنگێکی جیاوازتر بدەیتەوە سیستەمەکەت، بۆ ئەم مەبەستە بچۆ Settings دواتر بۆ بەشی Appearance، ئینجا ئەو ڕەنگە دیاری بکە حەزت لێیە.

 

٥. دامەزراندنی توڵی GNOME Tweaks

بۆ کڕیارخوازکردنی زیاتری سیستەمەکەت، ئەم توڵە زۆر شتی جوانی پێ دەکرێت، بۆ نموونە دەتوانی سێ دوگمەی کۆنتڕۆڵی پەنجەرەکان لە لای ڕاستەوە بەریتە لای چەپ، و چەندین گۆڕانکاری تر. ئەم توڵە لە Software Center دا بەردەستە.

 

٦. مینیمایزکردن

کاتێک لە لەنچەرەوە یان لە دۆکەوە کە کرتە لەسەر ئایکۆنێک دەکەیت، ڕاستەوخۆ نەرمەكاڵای پەیوەست دەکاتەوە، بەڵام بە دوبارە کرتە لێی کرد، هیچ شتێک ڕوونادات، بۆیە من حەز دەکەم کە کرتەم لەسەری کرد، ڕاستەوخۆ نەرمەكاڵای کراوەم بۆ مینیمیاز بکات. بۆ ئەم مەبەستە بڕۆ تێرمیناڵ بکەوە و ئەم فەرمانەی خوارەوەی پێ بدە:

gsettings set org.gnome.shell.extensions.dash-to-dock click-action 'minimize

هەر شاد بن


سەرنجەکان

یەک وەڵام بۆ “چەند هەنگاوێک دوای دامەزراندنی ئوبونتوی ٢٢.٠٤”

  1. Hello there, just became alert to your blog through Google, and found that it is truly
    informative. I am going to watch out for brussels.
    I will be grateful if you continue this in future.
    Numerous people will be benefited from your writing.
    Cheers!

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *