چەند لێدەرێکی مۆسیقا لەسەر لینوکس

هەرچەندە ڕێژەیەکی زۆری خەڵک ئەمڕۆ لەڕێگەی ئەو نەرمەکاڵایانەی کە پەخشی موزیک و گۆرانی بەشێوەیەکی سەرهێڵ دەکەن، گوێ دەگرن، خەڵکێکی کەم نەبێت پێیان خۆشە کە لێدەرێکی موزیکی جیاوازتر بەکار بهێنن. گومانی تێدا نییە کە دابەشکراوەکەت لێدەرێکی میوزیکی تێدایە، بەڵام لەوەیە لە ئاست پێشبینییەکانی تۆدا نەبێت و، یانیش بتەوێت دانەیەکی باشتر و چاتر تاقی بکەیەوە، بۆیە منیش لەم وتارەدا، تیشک دەخەمە سەر کۆمەڵەیەکی باش بۆ ئەوەی تۆ زۆر خەریکی بێنە و بەردە نەبیت.

١. Amberol

Screenshot 1

ئەمبیرۆڵ شتێکی سادە و زۆر باش لەگەڵ گنۆم گونجێندراوە. زۆر بە سادە و ساکاری دروستکراوە و تایبەتمەندی زۆر ناوازەی نییە، وەکو پێشاندانی دەقی گۆرانی، یان دەستکاریکردنی مێتاداتای تراکەکان، یان زانیاریت بداتێ دەربارەی تراکێک بە بەکارهێنانی ویکیپێدیا، واتا هەر بۆ موزیک و گۆرانی لێدانە و تەواو.

 کرتە بکە بۆ داگرتن و زانیاری زیاتر…

٢. ئێلیسا – Elisa

elisa music player

ئەمەیان دانەیەکی ناوازە و تایبەتە و KDE بەشێوەیەکی سەرەکەی بۆ ئەو دابەشکراوەنە گەشەیپێداوە کە ڕووکاری KDE بەکاردەهێنن، بەڵام لەسەر دەبێت لەسەر دابەشکراوەکانی تریش بێ کێشە کار بکات و هیچ کێشەی نەبێت. لە ئێلیسادا، دەتوانیت:

  1. بەپێی ئەلبوم، هونەرمەند، یان تراک بگەڕێیت
  2. دۆخی ئاهەنگ
  3. دروستکردن و بەڕێوەبردنی پلەیلیست
  4. دۆخی ڕووناک و تاریک

 کرتە بکە بۆ داگرتن و زانیاری زیاتر…

٣. ڕیزمبۆکس – Rythmbox

rythmbox

ریزمبۆکس نەرمەکاڵایەکی بەناوە و لەگەڵ زۆرینەی زۆری دابەشکراوەکانیشدا دێت، تەنانت ئوبونتوش. ڕووکارێکی سادەی هەیە و کۆمەڵێک تایبەتمەندی گرنگی تێدایە، لەوانە:

  1. دەستگەیشتن بە ڕادیۆی ئینتەرنێت
  2. بەڕێوەبردنی کۆگای موزیک
  3. پەخشکردنی موزیک وەکو last.fm
  4. دەتوانی پێوەکراوی بۆ دابەزێنیت و تایبەتمەندییەکانی زیاد بکەیت.

 کرتە بکە بۆ داگرتن و زانیاری زیاتر…

٤. سایۆنارا – Sayonara

سایۆبارا بژاردەیەکە ئەگەر حەز بە کڕیارخوازکردن دەکەیت و دەتەوێت بەشێوەیەکی خێرا نەرمەکاڵاکە کار بکات. نەخشێکی زۆر سادەی هەیە بەڵام تایبەتمەندی ناوازە لەخۆ دەگرێت، وەکو:

  1. خێرایە!
  2. پاڵپشتی ڕێژەیەکی زۆری پەڕگە موزیکییەکان و فۆرماتی پلەیلیستەکان دەکات
  3. کۆگایی میدیایی و گەڕانی خێرا بەناویدا
  4. دروستکردنی چەند کۆگا
  5. پەخشی ئینتەرنێتی و پۆدکاست
  6. گەڕان بەدوای وێستگەی ڕادیۆدا
  7. پاڵپشتی ساوندکلاود و soma.fm
  8. تۆمارکەری پەخش
  9. برۆدکاستینگی ڕادیۆیی

ئەمانە و چەندینی تر کە دەتوانیت لێرەوە بیانزانیت و دایبگریت.

چەند لێدەرێکی تری موزیکی:

  1. Strawberry Music Player
  2. DeaDBeef Player
  3. cmus (Terminal Music Player)
  4. VLC Media Player
  5. Museeks
  6. Audacious

بەهیوای سوود


سەرنجەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *