لە لیبرە ئۆفیس ئێمە زۆر بە ئاسانی دەتوانین فۆنت یان فانت یان پێنووسێک لەسەر وشەو ڕەستە دابین بکەین.بەڵام گەر گەرەکتە کە فۆنتێکی تایبەت بە خۆتت بێت ئەوە وا باشە کە بە یارمەتی نەرمەکالای Glyphr ئەم کارە ئەنجام بدەی.گلیفێر(Glyphr) نەرمەکالایێکی دیزاینێری فۆنتە کە بە رووخسارێکی گرافیک، رێدەدات بە بەکارهێنەر فۆنتی تایبەت بۆ خۆیان درووست بکەن یان لە فۆنتێکی دیکە گۆڕانکاری بدەن.لێرە هەوڵدەدەم بە خێرایی فێرتان بکەم کە چۆن بەم نەرمەکلا فۆنتی تایبەت بۆ خۆتان درووستبکەن و لە سەر لیبرە ئۆفیس دایبمەزرێنن و هاوکات کاری پێبکەن.
سەرەتای هەموو شتێک ئێمە دەبێت نەرمەکالای Glyphr لە ماڵپەڕی گیتهاب بەم بەستەرە دابمەزرێنن (https://github.com/glyphr-studio/Glyphr-Studio-Desktop).پاش دمەزراندن بە پێی سیستەمی کارپێکردنەکەتان ئێوە دەتوانن بۆ 64 بیتی یان 32 بیتی داگرتنی بۆ بکەن. ئینجا پاش ئەوە کە بوخچەکەتان کردەوە دەتوانن بە کرتەی راست لە سەر فایلی “Glyphr Studio” وشەی “Run” هەڵبژێرن.
پاش کرتە لەسەر دوکمەی “Run” پەنجەرەیێک دەکرێتەوە کە ئێوە لە سێ قۆناغ دامەزراندن تەواو دەکەن.یەکەم دەبێت ناوی فۆنتەکەتان دابین بکەن واتە ناوی پرۆژەکەتان.دووهەم پڕکردنی پرۆژەیەکی ئامادە کە پێشتر لە سەر گریفێر بە شێوەی فۆنت یان SVG درووستانکردووە.سێهەم ئێوە دەتوانن دوو قۆناغەکەی دیکە بۆ کارکردن ئامادە بکەن.من لێرە قۆناغی یەکەم هەڵدەبژێرم
لێرە هەروەک لە پەنجێرەی خوارەوە دەرکەوتووە ئێوە دەچنە پەڕەی دەستکاریکردن کە دەتوان لە ستونی لاتەنیشت لە گۆشەی چەپ لەسەر پیتێک کە گەرەکتانە گۆڕانکاری تێبدەن، هەڵیبژێرن.من لێرە لەسەر پیتی “A” کرتە دەکەم.
لەپانێڵی دیزاین ئیمە لەگۆشەی سەرەوە لای چەپ چەندین هێما لە لاکێشەیێک دەبینین کە دەتوانین بە یارمەتیان فۆنتەکەمان بگۆڕین واتە هێڵەکان بە سەلیقەی خۆمان بکەین بە بازنەیی،هێلکەیی و لاکێشە وە لە هێڵی ئاسۆیی پێنووسی دەستکاریکردنیش دیاری کراوە.
کاتێک گەرەکتان هێڵێک جێبەجێ بکەن ، پێویست بە ئامرازەکانی دیایکەر هەیە، واتە ئێوە بە کرتە لەسەر ئامرازەکان دەتوانن هەڵیبژێرن. ئینجا لەسەر فۆنت کرتە بکەن تاکوو خاڵی دەستکاریکەر دەربکەوێت لەسەر پیتەکە بۆ جێبەجێکردن.
لەکۆتایی ئێوە زۆر بەئاسانی دەتوانن ئەندازەو هێڵەکان بە حەزی خۆتان بگۆڕن.
بەشێکی بەهێز بۆ دیزاینکردنی فۆنت روونوس و لکادن(Past) هەر وا چەرخاندنی گۆشەکان و هێڵەکانە بۆ درووستکردی هێڵێکی دڵخواز.بۆ وێنە من گەرەکمە کە فۆنتی “B” درووستبکەم بۆ ئەم مەبەستە دەتوانم بە ئامێرەکانی لاتەنیشت لەسەر فۆنتیکی هاوشێوە دەری بێنم.ئێستا من گەرەکمە وێنەیێک بۆ فۆنتەکەم درووست بکەم بە لکاندن و سوود گرتن لە ئامێرکانی سەرەوە دەتوانم روونوسێک لە لاتەنیشت ڕاست دروستبکەم.هەر بۆ ئەم مەبەستە لە سەر ئامێری تایبەت وەک وێنەی خوارەوە کرتە دەکەم و لە سەرە یەکەم دەیکێشم ئینجا بۆ لای ڕاست یان چەپ جولەی پێدەکەم.
من لێرە هەوڵم دا کە ئەو شتانە کە بۆ درووستکردنی فۆنتێک بەم ئەپەتان فێر بکەم بەڵام ئێوە دەتوانن زۆر بە شێوازی پێشکەوتوانە کار بە نەرمەکالای گلیفێر بکەن.بۆ ئەم مەبەستە دەبێت کاری زۆرتر بە مینۆکان بکەن و تاقەتان لەسەری بێت.
هەروا ئێوە دەتوانن فۆنتەکانتان بە شیوازی زیندوو بیبینن وئاگاداری کارەکەتان پێش بڵاوکردنی فۆنت بن.
پاش تەواو کردنی کارەکەتان ودیزاینی فۆنتەکەتان ، ئێوە دەتوانن فۆنتەکەتان بڵاو بکەنەوە هەم بەشێوازی فۆرمەتە ئاساییەکان هەم بە شێوازی فۆرماتی svg..
دەتوانن بۆ دامەزراندنی فۆنت یان لەسەر فۆنت کرتە بکەن و دوکمەی دامەزراندن لێبدەن تا فۆنت دادەمەزرێت یان فۆلدێریک لە دایریکتۆری هەژمارەی بەکارهینەرەکەتان بەناوی “.fonts” درووستبکەن ئینجا فۆنتەکە لەوێ دابنن ئینجا ئێوە دەتوانن نەرمەکالایێک دەستکاریکەری وشە بکەنەوە وەک لیبرەئۆفیس و ئینجا فۆنتەکەتان هەڵبژێرن و پێی بنووسن.