ناساندنی سیستەمی کارپێکردنی ئێلێمینتری

له‌لایه‌ن

لە

سەرەتا :

سیستەمی کارپێکردنی ئێلێمێنتری (elementary OS ) ، دابەشکراوەیێکی لینوکسە کە لە سەر بنەمای ئوبونتو دامەزراوە.ئەم سیستەمە لە روومێزییێک درووستبوە کە لەسەر شێڵی خۆی کە ناسراوە بە پانسێئۆن(Pantheon).نەرمەوالەکانی تایبەت بە ئێلێمێنتری یەک پارچە بوون ، بۆ نمونە :

دۆک (dock) شریتی ئەرک کە دەتوانین بڵێین هاو شێوەی شریتی ئەرکی ویندۆسە ،کە ئەپەکان یان بەرنامەکان لە سەری جێگیر دەبن.
مایدۆری(Midori) : وێبگەری فەرمی ئەم سیستمی کارپێکردنەیە،بە دەڵنیایەوە دەتوانین بڵێین وێبگەرێکی سوکەلە کە لە مەکینەی وێبکیت هەر وا لە ڕووکاری GTK+سوود وەردەگرێت.
هاوتای کرۆم ،فایرفۆکس، سافاری و ئەیجی مایکرۆسۆفت لە ویندۆز ١٠.
سکرێچ(Scratch ) : ئێدیتۆرێک یان دەستکاریکەرێکی سادەیە.
گاڵا( Gala ) : وەکو بەرێوبەری پەنجێرەکان و نەرمەکالاکانی لە ویندۆزە کە لە سەر بنەمای Mutter یە.
ئێلیمینتری لینوکسیکە کە نەرمەکالای فرەی تێدا نابینیت هەر چەند کە دەتوانیت لە ناوەندی نەرمەکالای ئوبونتو بۆ دابەزاندنی نەرمەکالا پێویستیەکان سوود وەر بگریت.
وەشانی ئێلیمینتری :

پێداویستی ڕەقەکاڵا بۆ دامەزراندن:

1GB بۆ ڕامی سیستەمەکەت.
15GB بۆشایی هارد.
cd/dvd درایڤ یان دەرگای USB
دەستپێگەیستن بە ئینتەرنێت.


سەرنجەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *