جیاوازی فەرمانی SU و SUDO لە لینوکس

له‌لایه‌ن

لە

لە سیستەمی کارپێکردنی یونیکس و لینوکس ئێوە دەبێ لە فەرمانی su یان sudo بۆ ڕۆیشتن بۆ هەژمارەیێکی دیکە یان هەژمارەی ڕیشە (root ) سوود وەربگرن.هاوشێوەی ئەم فەرمانە لە ویندۆس کرتە لەسەر Run as بەڵآم لە لینوکس ئیمە لە ڕێگەی su یان sudo دەتوانین بچینە ڕیشە یان هەژمارەی بەکارهێنەریکی دیکە.

وشەی su کورتکراوەی وشەکانی Substitute User و وشەی sudo کورتکراوەی ئەم ڕەستەیە Substitute User DO . زۆر یەک لە بەکارهینەران پێیان وایە کە su کورتکراوەیSuper User ە کە ئەمە هەڵەیە.

sudo shutdown -r +15 "quick reboot
-----------------------------------------
su

گرینگ ترین جیاوازی ئەوەیە کە کاتێک ئێوە فەرمانی su دەنووسن و پاشان ناوی بەکارهێنەرێک ، بەکارهێنەر پارامێترێکە بۆ فرمانی su،ئینجا فەرمانێک ئیجرا دەکەن.بەڵام لە sudoئێوە فەرمانێک لەگەڵ sudoدەنوسن واتە دەستپێگەیشتنی بەکارهێنەرێک بە ریشە ،فەرمانەکە ئیجرا بکە.

جیاوازی ئەم فەرمانانە لە دەستپێگەیشتن بە شێوازی کاتییە واتە کاتێک ئێوە لە فەرمانی sudo سوود وەردەگرن مانای ئەوەیە کە ئێوە فەرمانێکی کاتی بە دەستپێگەیشتنی root ئەنجام ئەدەن ، نە بۆ هەمیشە لە ئاستی root بمێنەوە. ئەمەس وەک فەرمانی Run as Administrator لە ویندۆسە. بەڵام لە فەرمانیsu ئێوە گەرەکتانە ماوەیێکی فرەتر لە ئاستی ریشە بمێنەوە ئەمەش بەرانبەری کرداری Run as different user لە ویندۆسە.

بەکورتە :
  • فەرمانی sudo لەگەڵ فەرمانی دیکەیە بەڵام فەرمانی su نەخەیر.
  • فەرمانی sudo سنووری هەیە کە پێشتر ناساندمانە بەڵام فەرمانی su نەخەیر.
  • فەرمانی sudo لە فەرمانەکانی پێشتر لاگ(Log ) هەڵدەگرێت بەڵام فەرمانی su نەخەیر.
  • ئیوە لە فەرمانیsu دەبێت وەشەی نهێنی هاوبەش بکەن بەڵآم لە فەرمانی sudo نەخەیر.
  • فەرمانی sudo ئاستی دەستپێگەیشتنی بەکارهێنەری ئێستا بەرز دەکات بەڵام فەرمانیsu نەخەیر.

سەرنجەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *