دەستپێگەیشتن بەSambaـی ئوبونتو لە ویندۆز١١

له‌لایه‌ن

لە

پێشەکی

Samba دەرگایێکەی سەرچاوە کراوەیەی هاوبەسیکردنی SMB/CIFS تۆڕە ؛ بە بەکارهێنەر ڕێگە دەدا کە بە پەڕگەکان، چاپکەرەکان و سەرچاوەکانی دی ناو تۆڕ دەستی بگەیێت . گەر ئێوە چەندین سیستەمی کارگێڕیتان هەیە، دەتوانن سوود بگرن لە دەگای SMB/CIFSمایکرۆسۆفت کە ڕیگەتان بدا کە پەڕگەکان لە نێو لینوکس، ماک و ویندۆز هابەس بکەن.

چۆنیەتی چالاک کردنی هاوبەشکردنی پەڕگە لە ویندۆز ١١

یەکەم هەنگاو ئەوەیە کە ئێوە گەرەکتانە کە بە پەڕگە هاوبەشەکانی نێو ئوبونتو لە ویندۆز دەستان بگەیێت دەبێ پەڕگە هابەشەکان و تۆڕەکە بدۆزنەوە.

رێگایێکی خێرا بۆ چالاککردنی پەڕگە هابەشەکان لە ویندۆز ١١ ئەوەیە، لەسەر مێنیۆی دەستپێگەیشتن(Start menu) کرتەیێک بکەن، بگەڕێن بۆ “Command Prompt” وەک وێنەی خوارەوە. ئینجا لە سەری کرتەی ڕاست بکەن و ڕەستەی “Run as administrator” هەڵبژێرن.

کاتێک پەنجێرەی ئەپێ”command prompt” کرایەوە ئەم دوو هێڵە فەرمانەی تێدا بنووسن:

netsh advfirewall firewall set rule group="File and Printer Sharing" new enable=Yes
netsh advfirewall firewall set rule group="Network Discovery" new enable=Yes

زۆر جار دەبێ تۆڕەکەتان لەسەر شێوازی تایبەتی (Private mode) لە ویندۆز ١١ بژاردە بکەن. بۆ ئەم مەبەستە دەبێ

Start ==> Settings ==> Network & internet ==> Ethernet

وە Private هەڵبژێرن

دامەزراندنی Samba لە سەر ئوبونتو

پاش ئەوە کە پەڕگەی هابەشیمان لە ویندۆز ١١ چالاک کرد دەبێ لەسەر ئوبونتو سامبا دامەزرینین. سامبا پەڕگەی هابەش و چاپکەرەکان لەسەر ئوبونتو هابەش دەکا واتە دەچنە نێو تۆر.

بۆ دامەزراندن دەبێ ئەم فەرمانانە لە ترمیناڵ‌بنووسین:

sudo apt update
sudo apt install samba samba-common

چۆنیەتی پەیداکردنی ناوی گرووپی کاری لە ویندۆز ١١

هەروا کە ئێمە گەرەکمانە کە هەر دوو ئامێری ویندۆز ١١ و ئوبونتو گرووپناوێکی هاوشێوەیان بێت، رێگە بدەن کە ناوی گرووپی کاری لە ویندۆز پەیدا بکەین ئینجا لە ئوبونتو لەسەر سامبا ئەم ناوە زیاد دەکین

لە ویندۆز ١١، پەنجێرەی command prompt دەکەینەوە ئینجا فەرمانەکەی خوارە دەنووسین:

net config workstation

لە هێڵی “Workstation domain” چاو لە ناوی گرووپی کاری ویندۆز دەکەین. کە زۆرتر ئەم ناوە لە بنەماوە “WORKGROUP”ــە.

پەیکەرسازی Samba لە ئوبونتو

لەم کاتەدا، ویندۆز پێویستە ڕێکبخرێت بۆ هاوبەشکردنی فایل و دۆزینەوەی تۆڕ و هەروەها گۆڕینی بۆ پرۆفایلی تۆڕی تایبەت.

ئێستا بڕۆ و سیستەمی کارپێکردنی ئۆبونتو ڕێکبخە بۆ ئەوەی بەشێک بێت لە هەمان گروپی کاری(workgroup) وەک ویندۆز، و ڕێکخستنی(پەیکەرسازی) بەشی سامبا.

بە فەرمانەکەی خوارەوە پەڕگەی ریکخستنی بنەمایی سامبا دەستکاری دەکەین

sudo cp /etc/samba/smb.conf /etc/samba/smb.conf.bak
sudo nano /etc/samba/smb.conf

پاشان دەستکاریکردنی هێڵەکانی خوارەوە لە پەڕگەی smb.conf بۆ هاوتاکردنی هێڵەکان لە بلۆکی کۆدی خوارەوە:

[global]
workgroup = WORKGROUP
server string = Samba Server %v
netbios name = ubuntu
security = user
interfaces = 127.0.0.0/8 eth0
map to guest = bad user
name resolve order = bcast host
dns proxy = no

# add to the end
[Public]
   comment = Ubuntu File Share
   path = /srv/samba/share
   browsable = yes
   writable = yes
   guest ok = yes
   read only = no
   create mode = 0777
   directory mode = 0777
   force user = nobody

پاشکەوتی کەو بچۆدەرەوە.

چۆنیەتی دروستکردنی هاوبەشییەکانی سامبا

بە یەکەمین فەرمان بوخچەیەک بە ناوی “share” بۆ هاوبەشکردن دروستدەکەین. ئەم بوخچە لەم دایرێکتۆرییەیە /srv/samba/

sudo mkdir -p /srv/samba/share
sudo chown nobody:nogroup /srv/samba/share
sudo chmod -R 0777 /srv/samba/share
sudo chgrp sambashare /srv/samba/share

لە کۆتایی سامبا نوێ دەکەینەوە، بەم فەرمانەی خوارەوە

sudo systemctl restart smbd.service nmbd.service

ئئێستا File Explorerــی ویندۆز بکەوە ، بگەڕێ بۆ بەشی ئۆبونتو بە بەکارهێنانی ناوی سێرڤەرەکە یان ناونیشانی ئای پی بە دوای ناوی سەرچاوەی هاوبەشکراو.

ئێستا ئێوە نەخشەی هابەشیکردنی ئوبونتو لەسەر ویندۆز ١١ــیان چالاک کرد و دەیبینن.


سەرنجەکان

یەک وەڵام بۆ “دەستپێگەیشتن بەSambaـی ئوبونتو لە ویندۆز١١”

  1. Very good info can be found on web site.Blog range

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *