ڕاستیێکی بێ وێنەو دەگمەنە کە زۆر جار دەبیستین کە کەسانێک هەن تەنانەت دژواری و سەختی ژیان کاریگەری بۆ گەیشتن بە حەز و خولیای خەیاڵیان کەم ناکات ،هەوڵ و تەقاڵا پێشیان دەخات ، هەرچەند کە ڕۆژانە لەگەڵ کەم ئەندامی و ناتەوانی جەستە مشتومڕیان هەیە. بۆ ئەم بابەتە سەردانی “عەلی عەبدولقانی” دەکەین ،لاوێکی ئێراقی کە لەبواری نەرمەکالای ئازاد و سەرچاوەکراوە ئێشدەکات. هەرچەندە [رێزدار عەلی] بەتەواوی کوێرە. کێ پێتی گوت کە کار لەم بوارە بێسوودو بێ کەڵکە، بەهۆی ئەوە کە ئێوە نابینان ؟
ئێمە لەگەڵ عەلی قسە دەکەین و پرسیارمان لێی کردووە کەپێمان بڵێت چیرۆکی ژیانی و ئەم داستانەی .
سڵاو عەڵی ! تکایە دەربارەی خۆت، خوێندەواریەکەت ،زانکۆ و ژیانی کەسایەتیت کەمێ قسەمان بۆ بکە!
ناوەم”عەلی عەبدولقانی”ـە خەڵکی بە alimiracle بانگم دەکەن. ئەم ناوەم پێهات، کاتێک من بووم بە بەکارهێنەرێکی سۆلاریس.من بەرنامەنووس،بەرێوەبەری سیستەم،چالاکوانی نەرمەکالای ئازاد و شاعرم.من دانیشتووی ئێراقم.شەهادەکەم لە ئەدەبی ئینگلیزی لەساڵی 2015 گرتووە.زانستی کۆمپیوترم نییە بەهۆی ئەوە ئەوکات نەیاندەهێشت کە کوێرەکان بڕوانامەی کۆمپیوتر وەربگرن و تێیدا بخوێنن وەک بواری بیرکاری و فیزیک.
من نابینام! من لەبیرم دێتەوە کە باوکم گوتی کە :” تۆ نابینا بووی پێش ئەوە کە لەدایک بیت و بەدونیا بیت”دکتۆرەکان گوتیان ئەمە کاریگەری شەڕی ئێراقە.
چەندساڵە کە ئیش بە نەرمەکالای ئازاد و سەرچاوەکراوە دەکەی؟
من لە ساڵی 2009 بە نەرمەکالای خۆڕایی و سەرچاوەکراوە ئیش دەکەم و دەستم پێکرد.ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ کاتێک کە من بەکارهێنەرێکی سۆلاریس بووم.ڕۆژێک من سوودم لە GCC گرت و زانیم کە دەتوانم نیازەکانمی پێ ئاشکرا بکەم.زۆر شادمان بووم بەمە. لە یەکەم دەرفەت دەستم بەدارێشتنی پرۆژەیێکی گەورەکرد.ئینجا دەستم بەکارکردو ئەم بیرۆکە هاتە مێشکەمەوە کە بۆ من دەست لە کۆدەکانی سۆلاریس(Solaris) نەدەم.ئەم پرسیارەم لە کۆنفرانسکی سەر هێڵ کردو کەسێک وەڵامی پرسیارکەمی دا.ئەو خاتوونە هۆگرێکی نەرمەکالای خۆڕایی و ئازاد بوو .ئەو دەربارەی نەرمەکالای ئازاد و سەرچاوەراوە ،گنو زۆر قسەی بۆم کرد.هەروا منی بانگهێشت کرد بۆ تاقمەکەی و پێشنیاری خوێندنی کتێبیکی پێم کرد لە ستاڵمەن بەناوی “نەرمەکالای ئازاد و کۆمەڵگای ئازاد”.**
ئەم کتێبە بیرمی گۆڕاو کەم کەم من بەلای نەرمەکالای سەرچاوەکراوەو گنو لینوکس (GNU/Linux)کێشرام.
لە کوی ئێوە فێر بەرنامەنووسی یان پرۆگرام دارێشتن بوون ؟
لە کتێبەکان و داکیومێنتی بەرنامەنووسی .زۆر بەرنامەش هەن کە داکومێنتیان کە مە من کۆدەکانم دەخویندەوو فێری دەبووم.
چەند زمانی بەرنامەنووسی دەزانیت ؟
من سوود دەگەرم لە زۆرتر لە 20 زمانی پرۆگرام لە پرۆژەکانم.
ئایا نەرمەکالاکانی سەرچاوەکراوەی خوێندنەوەی دەق بۆ ئێوە بەسوودە ؟
لەڕاستیدا زۆر یەک لە نەرمەکالاکان بە خوێنەری تەختەی پیشانگا ئیش ناکەن.کێشە زۆر گەورە بوو تا پێش لەدایک بوونی HTML5. ئێستا زۆر یەک لە ئەپەکان بە باشی بۆ خوێنەری دەق کار ناکان و ئەمە بۆ گەشە پێدەران کێشەیە.زۆر یەک لە بەرنامەنووسەکان دەبێ زۆر شتی دیکە ڕچاوبگرن وەک گرافیکی ئەپەکەو ئاسایشی ئەپ و زۆر کەم لە سەر خوێنەری دەقی ئیشدەکەن بەتایبەت کە ئێوە گەشەپێدەرێکی GTK+ بن.
Check them at: https://developer.gnome.org/accessibility-devel-guide/stable/gad-coding-guidelines.html.en
And for Qt: http://doc.qt.io/qt-5/accessible-qwidget.html
For web apps: https://www.w3.org/WAI/intro/wcag
شێواز و کرداری جەماوەری وەڵاتەکەت چۆنە بەرانبەر ئەوە کە ئێوە نابینان ؟
هیچ هاندان و دەڵگەرمیێک لە وەڵاتەکەی من نییە.ئێستاش لەبیرم دێتەوە کاتێک کە دەستم بەکارکردن بە کۆمپیوترکرد زۆر کەس پێیان دەوتم کە کۆمپیوتر سەنعەتەو بۆ مرۆڤی نابینا نییە، تۆ ناتوانی لە کۆمپیوتر سوود وەربگریت هەوڵ مەدە.بەڵام زۆر یەک لەئەوان نازانن کە من چۆن ئەنجامم دا.
ئێستا لەسەر چ پرۆژەیێک ئیش دەکەی ؟
من لەسەر زۆر پرۆژەکار دەکەم وەک :
- Uruk project: https://urukproject.org
- Uruk gnu/linux: https://urukproject.org/dist
- Rose Crypt: https://sourceforge.net/projects/rosecrypt
- Rose Passwords Generator: https://sourceforge.net/projects/rosepasswordsgenerator
- Rose algorithms: https://sourceforge.net/projects/rosealgorithms
دەتوانن لێرە تەواو پرۆژەکانم ببینن:
https://notabug.org/alimiracle
چ کتێبیکی برنامەنووسی پێشنیار دەکەن ؟
C: The C Programming Language ANSI C Version
C++: C++ Without Fear
Python: Byte of Python
Ruby: The Ruby Programming Language
Assembly: Programming from the Ground Up
Perl: Perl 5 Tutorial – First Edition
Go: The Little Go Book
HTML/CSS/JS: Web Design with HTML, CSS, JavaScript and jQuery Set
PHP: PHP and MySQL Web Development (4th Edition)
Bash: Learning the Bash Shell, 3rd Edition
Lisp: Practical Common Lisp
R: The R Book
Java: Effective Java, Second Edition
Scheme: Structure and Interpretation of Computer Programs
Rust: Programming Rust
Prolog: the Prolog book from Wikibooks
ئایا ئەمە بۆ ئێوە کە نابیانان سەخت و دژوار نییە ؟
زۆر یەک لەزمانی بەرنامەنووسی زۆر سادن بەڵام زۆریەکیان زۆر دژوارن بەتایبەت ئەوانەی کە لەگەڵ IDE سەروکاری هەیە بۆ وێنە Android Studio.ئەمن ناخوون دەدەم لە هەرشتێک بە سوودوەرگرتن لە Emacs تاکوو نوسین ئەپ بۆ ئەندرۆید.
کۆمەڵگای سەرچاوەکراوە چۆن دەبینن بۆ یارمەتیدان و پاڵپشتی ئێوە لە کاتێک دا ئێوە نابینان.یان بۆ ژیانتان و ئیشەکانتان ؟
زۆر کەم لەئەوان دەیانزانی کە من کوێرم زۆر کەس یارمەتیمی دا بەتایبەت حەیدەر(Haider) و کلارا (Clara) .
لە ئێستا چۆن ئیشدەکەن ؟ ئایا پاڵپشتی مادی لەFSF وەردەگرن ؟
من خۆبەخشانە کار دەکم و هیج یارمەتیێکی مادی و پارە لەکەس وەرناگرم.
لە کۆتایی ئەو شتە کە پێتان خۆشە بێژن بە خوینەرەکانی ئێمە ؟
من تەنها ئەم وتە دەڵێم :