کۆتایی مانگی ٨ی هەموو ساڵێک ئاهەنگی لەدایکبوونی سیستەمە سەرچاوەکراوە بەناوبانگەکەی جیهان دەگێردرێت و هەوادارانی سەرچاوەکراوە بەشێوەی جیاجیا خۆشی خۆیان بۆ لەدایکبوونی ئەم سیستەمە دەردەبڕن و ئەم ساڵیش لەدوای لەدایکبوونی ئەم سیستەمە لە کۆتا هەفتەی مانگی ٨ی ١٩٩١ وا ٢٥ ساڵ بەسەرتەمەنی سیستەمی سەرچاوەکراوەی ناسراو بە لینوکس تێدەپەڕێت.

ئەوەی کە نازانێت باوکی لینوکس کێیە ئەوە بزانن کە کەسێکە بەناوی لینوس تۆرڤاڵدز و هەر ئەو لینوکسەیە کە لەزۆربەی دابەشکراوە بەناوبانگەکانی وەکو ئوبنتو و ئۆپن سوس و فێدۆرا و کڕۆم ئۆ ئێس و تەنانەت ئەندرۆیدیش سودی لێ وەرگیراوە.

لەخوارەوە ٢٤ زانیاری سەرەنج ڕاکێش لەسەر لینوکس بخوێنەوە:

  1. لینوکس لەلایەن دامەزراوەی لینوسکی جیهانی پەرەی پێدەدرێت و لە کۆگاکانی دامەزراوەکە زیاتر لە ١١٥ ملیۆن دێر کۆد لە پڕۆژە بەیەکەوەکان هەیە کە ئەمە ژمارەیەکی یەکجار گەورەیە و بەبەراورد بەمە تەنها ٤٥ ملیۆن کۆد لە ویندۆز ئێکس پی دا هەیە.
  2. دەنکۆڵە واتە کێرنڵی لینوکس تا ئێستا چالاکترین پڕۆژەی سەرچاوەکراوەیە لەسەر زەوی و لە ئێستادا ڕۆژانە تێکرای ١٨٥ کێشەی چارەسەردەکرێت.
  3. بۆئەوەی لینوکس بگات بەم ئاستەی ئێستا پێویستی بە ٤١ هەزار بەرنامەداڕێژەر هەیە کە نزیکەی ٥ بلیۆن دۆلار وەکو موچەی گەشەپێدەران دەکات.
  4. ساڵانە دامەزراوەی لینوکس ١٠ ملیۆن دۆلار دەداتە لینوس تۆرڤاڵدز بۆ بەردەوامی دان بەکارکردن لەسەر لینوکس.
  5. سەرباری ئەم پارەیەی پێی دەدرێت و ئەو سیستەمانەیشی پشت بە لینوکس دەبەستن، هێشتاش بەڕێز لینوس لەماڵەوە لەگەڵ پشیلەکەی بەتەنها کاردەکات و وێنەی خوارەوەش گەواهی ئەوە دەدات:

  1. لەو کاتەی کە لینوس لە سوپای فینلەندی کاردەکات هەڵدەستێت بە کڕینی پەرتووکی Operating Systems: Design and Implementation کە هی نوسەر Andrew Tanenbaum کە نوسەر لەم پەرتووکەدا وەسفی سیستەمی وەگەرخەری مینیکس دەکات کە وەشانێکی ئاسانکراوی پەروەردەیی یونیکسە و هەر ئەمەش بووە هۆی کردنەوەی چاوەکانی لینوس بەڕووی یونیکسدا.
  2. هەرچەندە لە ١٠٠%ی کۆدەکانی لینوکس لەسەرەتادا لەلایەن لینوسەوە نوسراون بەڵام لە ئێستادا پشکی بەشداری لینوس کەمترە لە ١% و بڕیاریداوە بۆ گەشەپێدەران لێی بگەڕێت و ئیشی ئێستای زیاتر بریتییە لە ڕێکخستنی کۆدەکان و دڵنیایی کردنەوە لە ئیشکردنی ئەم کۆدانەیە.\
  3. زۆربەی ئەوانەی کە لەپشتی سیستەم و پڕۆژە تەکنەلۆژییەکانن وازیان لە خوێندن و درێژەدان بەخوێندن هێناوە لەوانە بیڵ گەیتس و مارک زووکەربێرگ بەڵام لینوس تۆرڤاڵدز جیاوازە و لەدوای خوێندنی کۆلێژ هەوڵی بەدەستهێنانی ماستەری داوە لەبواری زانستی کۆمپیوتەر و ئەمە لەپای ئەوەی بەردەوامیش ئیشی لەسەر لینوکس کردووە.
  4. هەرچەندە لینوس Gitـی دروستکردووە بەڵام کاتێک داواکارییەکی بۆ دەنێریت دەربارەی چارەکردنی کێشەیەک لە پڕۆژەیەکت لەسەر Github ئەوا قبوڵی ناکات و شتە سەیرەکە لێرەدایە کە خۆی دڵی نەرمەکاڵای بەکارهێنراوی Githubـی دروستکردووە و قبوڵی پێشنیار و ڕەخنەشی نییە ههه.
  5. لۆگۆی لینوکس بەتریقە و بەتریقەکەش ناوی توکسە Tux.
  6. گەشەپێدەران لە کۆمپانیا بەناوبانگەکان بەشداری لینوکسیان کردووە و ئەمەی خوارەوە لیستی گەشەپێدەرە بەشداربووەکانە بەپێی کۆمپانیاکان و ڕێژەی بەشداربوونیان:

  1. لە ٩٧% سوپەر کۆمپیوتەرەکان بە لینوکس کاردەکەن تەنانەت ئەوانەی دەزگای ناسای ئەمریکیش.
  2. SpaceX لە زۆربەی بزوێنەری موشەکەکانی مێرلن جۆرێکی لینوکس بەکاردەهێنێت و بەمەش لینوکس هاوکاربووە لە ٣٢ گەشتی بۆشایی ئاسمان بەسەرکەوتوویی.
  3. لە ساڵی ٢٠٠٩ حکومەتی میونیغ لە ئەڵمانیا بڕیاری گۆڕینی ویندۆزی دا بۆ لینوکس و گوایە لەم گۆڕانکارییە ١٠ ملیۆن یۆرۆیان بۆ گەڕاوەتەوە.
  4. کۆمپیوتەری ٥ دۆلاری ناسراو بە ڕاسپێری پای بە لینوکس کاردەکات. ئەمەی خوارەوە وێنەی کۆمپیوتەرەکەیە:(سەرچاوە)
  5. فیلمی تایتانیک یەکەم فیلم بوو کە لەسەر سێرڤەرەکانی لینوکس بەرهەم هاتووە.
  6. دابەشکراوەی Dronecode پشت بەستووە بە لینوکس و ئەو کۆمپانیایانە بەکاری دێنن کە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان دروست دەکەن و ژمارەشیان لە ١٠٠٠ کۆمپانیای زیاترە.
  7. کۆمپانیاکانی وەکو تۆیۆتا و جاگوار پلانیان وایە بۆ تڕومبێلەکانی داهاتوو پشت بە Automotive-grade Linux ببەستن.
  8. لینوکس چەندان دابەشکراوەی هەیە و هەندێک دابەشکراوەش پشت بەستوون بە دابەشکراوەیەکی تر بۆ نمونە ئوبنتوو پشت بەستووە بە دێبیان. ئەمەی خوارەوە تەواوی خێزانی لینوکسە و بۆ گەورەکردنی وێنەکە کلیکی لێ بکە:(سەرچاوە)
  9. کۆمپانیای ڕێد هەت RedHat کە کۆمپانیایەکە دابەشکراوەی لینوکس بۆ کۆمپانیاکان گەشەپێدەدا و خۆیشی دابەشکراوەی هەیە بەناوی ڕێد هەت و داهاتی ساڵانەی زیاتر لە ٥ بلیۆن دۆلارە.
  10. لینوکس لە بنچینەدا ڕووکاری گرافیکی نییە واتە GUI نییە. گەشەپێدەران لەڕێگەی Command Line کاریپێدەکەن و بەزۆریش لەڕێگەی Bashـەوە.
  11. لینوکس مۆڵەتی گشتی GNU بەکاردەهێنیت. ئەم مۆڵەتە پێچەوانەی مۆڵەتەکانی تر مۆڵەتت پێدەدات بە بڵاوکردنەوە و گۆڕینی نەرمەکاڵای خۆڕایی و بەردەست کردنی بەخۆڕایی بۆ بەکارهێنەران.
  12. تەنانەت سیستەمی وەگەرخەری ویندۆز کە ڕکابەرێکی سەرسەختی لینوکسە لە ئێستادا ڕووی لە بەکارهێنانی لینوکس کردووە و لە دوا وەشانی ویندۆز کە ویندۆز ١٠یە هەستاوە بە تێکهەڵکێشکردنی Linux Bash لەگەڵ سیستەمی ویندۆز.
  13. لینوکس کاریگەرە بە Richard Stallman کە هاکەرێکی ڕەوشتی بووە و لە پشتی بزووتنەوەی GNU بووە. بۆ زانیاری زیاتر دەتوانیت پەرتووکی Hackers بخوێنیتەوە کە زانیاری لەسەر Richard Stallman و چەندان کەسی تری لەوجۆرە لەخۆی گرتووە.

لەم لینکەوە پەرتووکەکە لە ئەمازۆن بکرە http://amzn.to/2bIHlYP


قەزوان
ژمارەی بابەتەکان: 192

شارەزا لە بواری پێچانەوەی جگەرەی تووتن و پەڕ؛







linux.krd/?p=932


بەکارهێنەر و گروپەکان
2025/05/19

بەکارهێنانی wget بۆ داگرتنی پەڕگە لە لینوکسدا
2025/05/02

پێکردنی گڵۆپی پشت تەختەکلیل
2022/12/08

چاککردنەوەی گروب (GRUB) دوای نوێکردنەوەی ویندۆز
2022/11/24

ئایە لینوکس بژاردەیەکی دروستە؟
2022/10/20

کاراکردنی کردنەوەی قوفڵ بە دەموچاو (Face Unlock)
2022/10/13

چۆنێتی گەڕاندنەوەی زانیاری ونبوو و سڕاوەکان
2022/08/17

چۆنیەتی دامەزرندنی چوارچێوەی Ionic
2022/07/19

پەیوەندی بە لینوکسی ئۆبونتو لە ویندۆز١١
2022/06/07

دامەزراندنی وۆردپرێس لە سەر ویندۆز ١١
2022/06/04

دامەزراندنیphpMyAdminلەسەر ویندۆز١١
2022/06/03

نوێکارییەکانی ئوبونتوی ٢٢،٠٤
2022/04/19

بۆچی پێویستە واز لە ویندۆز بێنیت و لینوکس بەکار بهێنیت؟
2022/02/27

دەستپێگەیشتن بەSambaـی ئوبونتو لە ویندۆز١١
2021/09/07

دامەزراندنی OwnCloudلەسەر ویندۆز١١
2021/09/06


لینوکس