پێشەکی
لەم بابەتە فێر دەبین کە چۆن جوملا یان ژوملا(Joomla) لە سەر ژێر سیستەمی لینوکسی ویندۆز ١١ دامەزرێنین و پەیکەرسازی بۆ ئەنجام بدەین.
Joomla نەرمەکالایێکی بەرێوەبردنی ناوەرۆکی سەرچاوەکراوەیە کەبە php نووسراوە هەروا دەتوانێت بۆ بنکە دراوە لە بنکە دراوەکانی MySQL and MariaDB لە سەر ڕاژەکان سوود بگرێت.
ئێوە دەتوانن Joomla لە سەر ویندۆز بە شێوازی ڕاستەو خۆ لە ڕومێزی ویندۆز و یا ڕاژە بە یارمەتی ژێرسیستەمی ویندۆزی لینوکسی واتە(Windows Subsystem for Linux :WSL) دامەزرێنن؛ بێ ئەوە کە لە ماشینی خەیاڵێ سوود بگرن.
لە ساڵێ ٢٠١٧ مایکرۆسۆفت WSL خستە بەردەست بەڵام ، پاش ماوەیێکی کەم وشانی WSL2 کە بە گەشەپێدەران ڕێگەی دەدا لە ژینگەی گنو/لینوکس سوود بگرن ، بڵاوی کردەوە.
دامەزراندنی ژێر سیستەمی بۆ لینوکس لە ویندۆز ١١
سەرەتا Command Prompt دەکەینەوە ئەڵبەت بە ئاستی بەڕێوەبەر(administrator)؛ بۆ ئەم مەبەستە لە سەر Start کرتەیێك دەکین و دەنووسین Command Prompt . ئێستا کرتەی ڕاست دەکین لە سەر ئەپی Command Prompt ڕەستەی Run as administrator هەڵدەبژێرین.
کاتێک کە کونسول کرایەوەی، فەرمانی خوارەوە بۆ دامەزراندنی ژێر سیستەم دەنووسین
wsl --install
چاوەڕوانی دامەزراندنی WSL دەبین. پاش دامەزراندن ئێوە ئەم پەیامە دەبینن کە دامەزراندن سەرکەوتوو بوو
Installing: Virtual Machine Platform
Virtual Machine Platform has been installed.
Installing: Windows Subsystem for Linux
Windows Subsystem for Linux has been installed.
Downloading: WSL Kernel
Installing: WSL Kernel
WSL Kernel has been installed.
Downloading: GUI App Support
Installing: GUI App Support
GUI App Support has been installed.
Downloading: Ubuntu
The requested operation is successful. Changes will not be effective until the system is rebooted.
ئێستا دەبێ کۆمپیوترەکەمان نوێ بکەینەوە(Restart)
WSL دامەزراوە و ئامادەی ئیشکردنە بەڵآم ئێوە دەبێ بەڕۆژی بکەنەوە بەم فەرمانە سادەی خوارەوە
wsl --update
دامەزراندنی دابەشکراوەیێکی لینوکسی تایبەت لە سەر ویندۆزی ١١
کاتێک بە سەرکەوتوویی WSL دامەزرا ئێوە دەبێ دابەشکراوەیێکی لینوکس هەڵبژێرن. بۆ ئەمەش کە بزانن چەندە دابەشکراوە ئامادەیە بۆ دامەزراندن و پێرستەکەیان ببینن ئەم فەرمانە سادەیە بنووسن:
wsl --list --online
دەرئەنجامی ئەم فەرمانە ئەوەیە کە، ئێوە پێرستێک لە دابەشکراوەکانی لینوکس بۆ دامەزراندن دەبینن:
NAME FRIENDLY NAME
Ubuntu Ubuntu
Debian Debian GNU/Linux
kali-linux Kali Linux Rolling
openSUSE-42 openSUSE Leap 42
SLES-12 SUSE Linux Enterprise Server v12
Ubuntu-16.04 Ubuntu 16.04 LTS
Ubuntu-18.04 Ubuntu 18.04 LTS
Ubuntu-20.04 Ubuntu 20.04 LTS
بۆ دامەزراندنی دابەشکراوەیێکی لینەکس لە پێرستەکەی سەرەوە بە سادەیی ئێمە فەرمانەکەی خواررەوە دەنووسین. بۆ نمونە بۆ دامەزراندنی Ubuntu 20.04 ئەم فەرمانە بەکار دەبەین :
wsl --install -d ubuntu-20.04
پاش دامەزراندن ئێوە، ئەم پەیامە دەبینن:
Downloading: Ubuntu 20.04 LTS
Installing: Ubuntu 20.04 LTS
Ubuntu 20.04 LTS has been installed.
Launching Ubuntu 20.04 LTS...
پاش دامەزراندن، ئێوە دەتوانن کنسولی فەرمانی ئوبونتو ببینن بە وەردە زانیارییەکان
Installing, this may take a few minutes...
Please create a default UNIX user account. The username does not need to match your Windows username.
For more information visit: https://aka.ms/wslusers
Enter new UNIX username: Richard
New password:
Retype new password:
passwd: password updated successfully
Installation successful!
To run a command as administrator (user "root"), use "sudo <command>".
See "man sudo_root" for details.
Welcome to Ubuntu 20.04 LTS (GNU/Linux 4.4.0-22000-Microsoft x86_64)
کەمێ کێشە لە کاتی دامەزراندن دێنە پێس بەڵام چارە دەکرێن
wsl --set-default-version 1
bcdedit /set hypervisorlaunchtype auto start
ئوبونتو دامەزرا بەڵام، ئیمە بۆ دامەزراندنی ڕژەکاری LEMP بۆ ژوملا سەرەتا دەبێ ڕاژەکاری ئێن جی نێکس(Nginx HTTP Server) دامەزرێنین.
ژوملا پێویستی بە ڕاژەیەکی وێب بۆ نەخشە سازی خۆی هەیە، یەکێک لەم ڕاژانە Nginx یەکێک لە چەندین ڕاژەکار بۆ ئەم مەبەستەهەیە. بۆ دامەزراندنی Nginx لە سەر ئوبونتو فەرمانەکەی خوارەوە جێبەجێدەکەینsudo apt update
sudo apt install nginx
پاش دامەزراندنی Nginx بۆ ڕاوێستان(stop)، داگرسان(start) سوود لە فەرمانەکانی خوارەوە دەگرن:
sudo service nginx stop
sudo service nginx start
بۆ تاقیکردنەوە دەتوانن ویبگەڕەکەتان بکەنەوە و ناونیشانی خوارەوە لە شریتی ناونیشانی وێبگەر بنووسن
http://localhost
دامەزراندنی ڕاژەی بنکەدراوەی MariaDB
MariaDB ڕاژەکاریکی بنکە دراوەی زۆر خێرایە کە بە شێوازی سەرچاوەکراوە وشیندراوەپاراستن و ڕاژەی سەرەکی بنکە دراوە لە زۆربەی لینوکسەکانی بوونی هەیە.
بۆ دامەزراندنی MariaDB لەم فەرمانە سوود دەگرین:
sudo apt-get install mariadb-server mariadb-client
پاش دامەزراندنی MariaDB، فەرمانەکانی خوارەوە بۆ سوود وەرگرتن لە ڕاوێستێنین(stop)، دایبگرسێنین(start) و توانایبکەنەوە یا چالاکی بکەن(enable) ئەم ڕاژە بەکەڵکەن:
sudo service mysql stop
sudo service mysql start
sudo service mysql restart
فەرمانەکەی خوارەوەش بۆ پاراستنی ڕاژەی بنکەدراوەیە بە تێپەڕ وشەی ڕووت:
sudo mysql_secure_installation
پاش ئەنجامدانی کارەکەی سەرەوە بەم پرسیارانە وڵام بدەنەوە:
Enter current password for root (enter for none): Just press the Enter
Set root password? [Y/n]: Y
New password: Enter password
Re-enter new password: Repeat password
Remove anonymous users? [Y/n]: Y
Disallow root login remotely? [Y/n]: Y
Remove test database and access to it? [Y/n]: Y
Reload privilege tables now? [Y/n]: Y
پاش دامەزراندن و پەیکەرسازی بنکەدراوەی، بچنەژوورەوە بەیارمەتی ئەم فەرمانەی کنسول:
sudo mysql -u root -p
کاتێک کە وێنەکەی سەرەوە ببینن واتە بە سەرکەوتوویی دامەزراوە.
دامەزراندنی PHP و ماژۆڵەکانی
جوملا لە سەر PHP دامەزراوە وە دەبێ PHP بۆ دامەزراندنی چالاک بکەین لە سەر ڕاژەکارەکەمان.بە فەرمانەکەی خوارەوە PHP دادەمەزرێنینsudo apt install php-fpm php-common php-mysql php-gmp php-curl php-intl php-mbstring php-xmlrpc php-gd php-xml php-cli php-zip
پاش دامەزراندنی PHP دەبێ کەمێ پەیکەرسازی و رێکخستنەکان کە پێویستن بۆ دامەزراندنی ژوملا ئەنجام بدەین
لەم فێرکارییە ئێمە لە وشانی PHP 7.4 سوود دەگرین.بەفەرمانەکەی خوارەوە رێکخستنەکان ئەنجام دەدەین
sudo nano /etc/php/7.4/fpm/php.ini
ریکخستنەکانی خوارەوە بۆ جوملا گونجاوە
file_uploads = On
allow_url_fopen = On
short_open_tag = On
memory_limit = 256M
cgi.fix_pathinfo = 0
upload_max_filesize = 100M
max_execution_time = 360
date.timezone = America/Chicago
پاش دامەزراندن ئێوە دەتوانن بەفەرمانەکانی خوارەوە خزمەتگوزارییەکانی PHP ، ڕاوێستێنین(stop) یان دایبگرسێنینەوە(start) :
sudo service php7.4-fpm stop
sudo service php7.4-fpm start
دروستکردنی بنکەدراوە بۆ جۆملا(ژوملا)
پاش ئەوە کە وەک فەرمانەکانی سەرەوە ڕاژەمان دامەزراند، ئێستا نۆبەی جوملایە و دەبێ بنکە دراوەیێکی بۆ دروستبکەین.بە کونسوولی هێڵێ فەرمان دەچینە نێو بنکە دراوەی MariaDBsudo mysql -u root -p
بنکە دراوەیێک بە ناوی joomladb دروست دەکەین بە فەرمانەکەی خوارەوە:
CREATE DATABASE joomladb;
ئێستا بەکارهێنەرێک بۆ بنکەدراوەکەی سەرەوە کە دروستمان کرد دەناسێنین بەم فەرمانە بە ناوی joomladbuser :
CREATE USER 'joomladbuser'@'localhost' IDENTIFIED BY 'new_password_here';
ئەم بەکارهێنەرە دەبێ دەستپێگەیشتنی بە تەواو بنکە دراوەکە هەبێت، ئەمەش بەم فەرمانە جیبەجێ دەبێت
GRANT ALL ON joomladb.* TO 'joomladbuser'@'localhost' WITH GRANT OPTION;
لە کۆتایی گۆڕانکارییەکان پاشکەوت دەکەین و دینە دەرەوە
FLUSH PRIVILEGES;
EXIT;
داگرتنی جوملا(ژوملا)
لەم قۆناغە دەبێ جوملا دابگرین و دایمەزرێنین.دەتوانن دوایین بڵاوکراوەی جوملا لێرە دابگرن. بۆ ئەم هەنگاوەش بە فەرمانەکەی خوارەوە دوایین وشانی جوملا دادەگرین.cd /tmp
wget https://downloads.joomla.org/cms/joomla3/3-9-27/Joomla_3-9-27-Stable-Full_Package.zip
sudo unzip -d /var/www/joomla /tmp/Joomla_3-9-27-Stable-Full_Package.zip
پاس دامەزراندنی curl وە Composer لە هێڵی فەرمانی سەرەوە دەچینی مەسیری ڕووتی Nginx پاکەتی جوملا دەخزێنینە نێو ئەو دایرێکتۆرییە.
بە فەرمانەکەی خوارەوە رێگە دەدەین کە بەکارهێنەر خاوەنیەتی بوخچەی www-data لە ئەستۆ بگرێت:
sudo chown -R www-data:www-data /var/www/joomla/
sudo chmod -R 755 /var/www/joomla/
پەیکەر سازی Nginx لە سەر ڕاژەی خەیاڵی
ناونیشانی خوارەوە ئە پەڕگەیەی کە بۆ پەیکەرسازی ڕاژەی خەیاڵێ Nginx هەیە دەستکاری دەکەین. فەرمانەکانی خوارەوە بۆ دروستکردنی ڕاژەیەکی خەیاڵی نوێ بە پەڕگەیێک بە ناوی Joomla لە ناونیشانی /etc/nginx/sites-available/sudo nano /etc/nginx/sites-available/joomla
باشترین پەیکەرسازی Nginxلە سەر ماڵپەڕەکانی جوملا بە شێوەی خوارەوە دروست بوون و پێسنیار کراوەن
server {
listen 80;
listen [::]:80;
root /var/www/joomla;
index index.php index.html index.htm;
server_name example.com www.example.com;
client_max_body_size 100M;
autoindex off;
location / {
try_files $uri $uri/ /index.php?$args;
}
# deny running scripts inside writable directories
location ~* /(images|cache|media|logs|tmp)/.*.(php|pl|py|jsp|asp|sh|cgi)$ {
return 403;
error_page 403 /403_error.html;
}
location ~ .php$ {
include snippets/fastcgi-php.conf;
fastcgi_pass unix:/run/php/php7.4-fpm.sock;
fastcgi_param SCRIPT_FILENAME $document_root$fastcgi_script_name;
include fastcgi_params;
}
}
پەڕگەکە پاشکەوت دەکەین و دینە دەرەوە.
پاش پاسکەوتکردنی پەڕگەی سەرەوە دەبێ بە فەرمانەکەی خوارەوە ماڵپەرەکەمان چالاک بکەین و ڕاژەی Nginxنوێ بکەینەوە
sudo ln -s /etc/nginx/sites-available/joomla /etc/nginx/sites-enabled/
sudo service nginx restart
ئێستا جوملا ئامادەیە بۆ دامەزراندن و دەتوانین بە ناونیشانی خوارەوە لە وێبگەر برۆین بۆ دامەزراندنی
http://example.com
ئێستا دەبێ قۆناگەکانی دامەزراندن وەک وێنەکانی خوارەوە تێپەڕێنین
پەیوەندی بە بنکەدراوە دروست دەکەین
لە کۆتایی کرتەیێك لەسەر دوگمەی Install دەکەین و دامەزراندن تەواو دەبێت.
دەچینە ژوورەوە هەژمارەکەمان و تەواو…