دامەزراندنی تەختەی Hestia لە سەر دێبیان ١١

له‌لایه‌ن

لە

پێشەکی

لەم فێرکارییەدا، چۆنیەتی دامەزراندنی تەختەی چاودێری(Control Panel) Hestia لەسەر دیبیان ١١ نیشانتان دەدەین. بۆ ئەوانەی کە نازانن، Hestia Control Panel پانێڵێکی چاودێری ڕاژەکاری وێبی بەهێز و سەرچاوە کراوەیە کە دەتوانرێت بەکاربهێنرێت بۆ بەڕێوەبردنی ماڵپەڕەکان، ڕاژەکان، DNS و ئەرکەکانی تری ڕاژەکاری وێب ،داشبۆردێکی سادەو و ئاسانی هەیە بۆ بەڕێوەبردن.

ئەم بابەتە وا گریمانە دەکات کە تۆ لانیکەم زانیاری بنەڕەتیت لەسەر لینوکس هەبێت، دەزانیت چۆن توێکڵەکە(shell) بەکاربهێنیت، لە هەمووی گرنگتر، تۆ ماڵپەڕەکەت لەسەر VPS ی خۆت هۆست دەکەیت. دامەزراندنەکە زۆر سادەیە و وا گریمانە دەکات کە تۆ لە ئەکاونتی root کار دەکەیت، ئەگەر نا لەوانەیە پێویستت بە زیادکردنی ‘sudo‘ بێت بۆ فرمانەکان بۆ بەدەستهێنانی ئیمتیازاتی root. ئێستا هەنگاو بە هەنگاو دامەزراندنی Hestia Control Panel لەسەر Debian 11 (Bullseye) پئەنجام دەدەین.

دامەزراندن

قۆناغی یەکەم

پێش ئەوەی هەر نەرمەکاڵایەک دابمەزرێنین، گرنگە دڵنیا بیت لە نوێبوونەوەی سیستەمەکەت بە جێبەجێکردنی ئەم فرمانانەی خوارەوەی apt، لە تێرمیناڵەکەدا:

sudo apt update
sudo apt upgrade

قۆناغی دووهەم

بە شێوەیەكی بنەڕەتی، Hestia لە کۆگای بنەڕەتی دیبیان 11 بەردەست نییە. بۆیە، ئێستا ئەم فرمانەی خوارەوە جێبەجێ بکە بۆ دابەزاندنی نوێترین وەشانی سکریپتی دامەزرێنەری Hestia Control Panel. لە پەیجی فەرمیەوە:

wget https://raw.githubusercontent.com/hestiacp/hestiacp/release/install/hst-install.sh

مۆڵەتی دروست بدە و سکریپتی دامەزراندنی دابەزێنراو جێبەجێ بکە بۆ دەستپێکردنی دامەزراندن بەم فرمانەی خوارەوە:

chmod 755 hst-install.sh
bash hst-install.sh

دوای ئەوەی دامەزراندنەکەی تەواو بوو لە دەرچوونەکەدا URLی بەڕێوەبەر و ناوی بەکارهێنەر و وشەی نهێنیت بۆ دابین دەکرێت:

قۆناغی سێهەم

Hestia بە Let’s Encrypt SSL پارێزراو بکە.
دەتوانیت Hestia ـەکەت بە SSLی بێبەرامبەری Let’s Encrypt پارێزراو بکەیت تەنها بە جێبەجێکردنی ئەم فرمانەی خوارەوە:

v-add-letsencrypt-host

قۆناغی چوارەم

دەستڕاگەیشتن بە ڕووکاری وێبی پانێڵی کۆنترۆڵکردنی Hestia.
کاتێک بە سەرکەوتوویی دامەزرا، وێبگەڕێک لەسەر سیستەمەکەت بکەرەوە و IP ی سێرڤەرەکە لە ناونیشان شریتی وێبگەڕەکەت بنووسە. لاپەڕەی پێشوەختەی Hestia Control Panel بەدەست دەهێنیت:

https://Your-IP-address:8083

دەرئەنجام

بۆ بینینی ئەم تەختەی بەڕێوەبەرەی ڕاژەکار سەردانی ئێرە بکە


سەرنجەکان

یەک وەڵام بۆ “دامەزراندنی تەختەی Hestia لە سەر دێبیان ١١”

  1. Very interesting subject, appreciate it for putting up.Blog money

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *